٢١/٣/١٩٦٥ دا رێکخراوێکی نەتەوەیی،بە ناوی: کۆمەڵەی خوێندکارانی نەتەوەیی کورد لە ئەوروپا(نوکسە)دامەزرا.National Union oft he Kurdish Students in Europa-NUKSE دامەزرێنەرانی ئەم رێکخراوە بریتیبوون لە: جەمال نەبەز،بروسکە ئیبراهیم، ئەحمەد نەقیب، تالب رۆستەم.
ئەم رێکخراوە تا ٣/ ٩/ ١٩٧٧، درێژە بەچالاکییەکانی دەدات و پاشان،بە ئومێدی هێنانە کایەی رێکخراوێکی یەکگرتووی بەهێز،بەرامبەر بە گفتێکی سادە،کە پێیان درا بوو، لە رووی دڵسۆزییەوە، خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە... نوکسە چالاکی جۆراوجۆری هەبوو. خزمەتی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کردووە. بڵاوکراوە و ئۆرگانی بە زمانی کوردی و ئەڵمانی هەبووە و پەخشی کردووە.بۆ زانیاریی زێتر لەمەڕ ئەم رێکخراوە، بڕوانە: جەمال نەبەز، کۆمەڵەی ئازادیی ژیانەوەی و یەکێتی کورد کاژیک ١٩٥٩ پێشخان و پاشخانەکانی ٢٠١٥ سلێمانی/ کوردستان.