گفتوگۆیەك هەڵا لەناو لقی چواری پارتی ئەنێتەوە

Tuesday, 13/06/2017, 17:56

6326 بینراوە


دوای گفتوگۆیەكی كاوێز مەلا پەروێز لەگەڵ كەناڵی (NRT) كە وتی دەوڵەتی كوردییەكی مەسعود بارزانی وەك داعشیش بێت قبوڵمانە، ئێستا هەڵایەكی گەورە لەناو لقی چواری پارتیدا دروست بوە و نوسەرە موچەخۆرەكانی ئەو حیزبە دروست بوە و داوایان لە شێخ ئەدهەم بارزانی كردوە هەڵوێست.
سەرەتای هەڵاكەش بەم شێوەیە بو –دانا مەنمی- كە رۆژانە بۆ دیفاع لە سیاسەتی پارتی وتار بۆ سایت و پەیجە جۆراوجۆرەكان ئەنوسێ، لەگەل كۆمەلیك نوسەری تری پارتی دوای كۆكردنەوەی چەند ئیمزایەك بەنیاز بوون یاداشتێ بدەنە شێخ ئەدهەم بارزانی تا مەسئولیەت لە كاوێز مەلا پەروێز وەربگرنەوە و گفت و گۆی تەلەفزیۆنیشی بەناوی كادیری پارتی لێ مەمنوع بكرێت، بەلام نوسینگەی شێخ ئەدهەم تائەم ساتە وەلامی نەداونەتەوە.
ئەم نوسەرە موچەخۆرانەی پارتی لە یاداشتەكەیاندا باسیان لەوەش كردوە لە نەورۆزی ساڵی ڕابردوش كاتێ مەسعود بارزانی دیسانەوە باسی دەولەتی كرد، كاوێز مەلا پەرویز لە وتاریكدا نوسیبوی: من بارزانم لە ڤاتیكان و مەككە و قودس، لا پیرۆزترە. بارزانیم، لە عیسا و موحەمەدو موسا پێ مەزنترە
ئەم قسانە كاردانەوەی توندی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی بەدواوە هات، چونكە ئەم جۆرە كادیرانەی پارتی ئانەوێ خەلكی كوردستان بەناوی پیاهەلدانی مەسعود بارزانیەوە  كە لە پێغەمبەران گەورەترە و دەولەتی وەك داعشیش دابمەزرێنێ ئێمە پشتیوانی ئەكەین، ئەیەوێ پارتی و بارزانی ناشرین بكات.
ئێستا لەناو نوسەرەكانی لقی چواری پارتی، جگە لە موچەكانیان بۆ هەر وتارێكیش بۆ دیفاع لە دزی و گەندەلییەكانی پارتی پاداشت سەرف ئەكرێت بەلام ململانێی كوتلەی ئەدهەم بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بەردەوامە و دەیان پەیج و  فەیس بوكی خوازراویشیان بۆ سوكایەتی و جنێودان بە یەكتر كردۆتەوە.
پەروانە  حەسەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە