یه‌كیتی له‌نێوان قوباد و شانازه‌كان ئه‌مه‌ ڕۆڵ بینینه‌ یان رێكه‌وت دروست بوون ؟

Friday, 06.16.2017, 8:25

4578 بینراوە


له‌٧٠ و ٨٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا ، یه‌كێتی هێزیكی بوێر و شۆرشگێر بوو ، بۆیه‌ش نه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێر و مه‌یدانی و ڕوشنبیری هێنایه‌ به‌رهه‌م ، به‌لام له‌ئیستادا یه‌كێتی ڕولێكی زۆر ترسناك له‌گه‌شه‌پیدانی كه‌سی دورو دروزن له‌نیو كۆمه‌لگای كوردی به‌رهه‌م ده‌هێنێ  ، چونكه‌ بۆته‌ هێزێكی دوڕو هه‌ڵپه‌رست و چه‌واشه‌كار ، هه‌ول ده‌دات به‌پێی دابه‌شكردنی كادیره‌ سیاسیه‌كانی هه‌موو لایه‌ك رازی بكات سه‌یر بكه‌ن چون دابه‌ش بوونه‌
1- شاناز دژ به‌پارتی شت بنوسێ به‌لام قوباد له‌چه‌قی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل مالی بارزانی داهات ی ئه‌و گه‌له‌ هه‌ژاره‌ بدزێ و لاشی ئاسایی بیت گه‌ر به‌ته‌ها محی الدین مه‌عروفانتی بیت؟
2 به‌دروشم و پروژه‌ له‌گه‌ل گورینی بارزانینه‌ به‌لام پراكتیك دانیان پیاناوه‌ مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كه‌ن
3- زۆرینه‌ی كادیره‌كانی یه‌كیتی به‌قسه‌ له‌ گه‌نجه‌كانی گوران توندترن به‌لام به‌پراكتیك هه‌رگیز ئیدانه‌ و ده‌ستكیشانه‌وه‌ و هه‌لویستیكی بوێریان لێ نابینی .
4 له‌هه‌ولێر له‌گه‌ل پارتین و له‌سلێمانیش ئوپزسیون
5-ئه‌گه‌ر عه‌تا سه‌رواوی و جه‌ندكادیریكی تری له‌میدیاكان دژی پارتی قسه‌بكه‌ن ، ئه‌وا شیخ جه‌عفه‌ر و مه‌لا به‌ختیار و مسته‌فا چاوره‌ش و ڕێبا بیركۆتیشی ده‌لیی سه‌رو قادر و ئومێد خۆشناون
6-وه‌فدیكی بۆلای پارتی له‌ پارتیه‌ ره‌نگ زه‌رد كاڵه‌كانه‌ ( كۆسره‌ت ره‌سول ومه‌لابه‌ختیار ...كه‌جی له‌ملای تره‌وه‌ وه‌فدیان له‌گه‌ل گوران هێرو و حاكم قادره‌ ... وه‌هێرو بۆیه‌ ده‌چیت ، چونكه‌ باش له‌هاوكیشه‌كه‌ ده‌گات كه‌ پیگه‌ی گوران له‌ناوجه‌ی نیلی و سه‌وزبه‌هێزه‌ ...
ده‌لێن یه‌كیك دوكانی هه‌بوو ، هه‌موو كات كه‌منالیك ده‌هاته‌ لای ده‌یوت وه‌ره‌ دیناریكت بده‌ممێ یان پینچ  ؟ ئه‌ویش دیناره‌كه‌ . روژیك كه‌سیك به‌دوای مناله‌كه‌ دا ده‌روات وده‌لێت باشه‌ بۆ پێنجه‌كه‌ وه‌رناگرێ ،  ئه‌ویش ده‌ڵێت گه‌ر پێنجه‌كه‌ وه‌ربگرم  یاریه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت ...بۆیه‌ یه‌كیتیش  ئه‌گه‌ر هیزیكی دووڕو نیه‌ با  ئالۆگۆر به‌وه‌فده‌كان  بكات و   هێرۆ باسه‌روك وه‌فدی دانیشتن له‌گه‌ل پارتی بێت و كۆسره‌تیش سه‌روك وه‌فد  له‌گه‌ل گوران  ، تاگه‌مه‌كه‌یان  كۆتایی بێت...
به‌كورتی گه‌ر ئه‌و دابه‌شكاریه‌ ریكه‌وته‌ واتا یه‌كیتی حزب نیه‌ به‌ڵكو قه‌شمه‌ریخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ گه‌ر ڕۆل دابه‌شكردنیشه‌ واتا چه‌واشه‌ و رول بینینیكی زۆر قێزه‌وه‌ن به‌لام له‌هه‌ردوو حاله‌تدا یه‌ك وێنه‌ت لا دیارده‌كه‌وێ ته‌نیا شته‌ك نیه‌ ناوی یه‌كیتی بێت