بەڵام هیچ هاوبیر و کەسێک لاری لە نێزیکی سۆکسە بە پاسۆکەوە نەبوو. بە پێچەوانەوە پشتیوانی هاوبیرانی کوردستان بووبووە، بەشێک لە خەباتی کوردبوون و سەرچاوەی ئیلهام، بێ ئەم ژێدەرە/مرجع هەستی نامۆیی و دوورە وڵاتی، تا ڕادەی خەسان و وشکبوونەوە، تاکی کوردی کوشتبوو.
ئەوەی ئەلفوبایەک لە سەرەتاکانی سیاسەت بزانێ و ریالیستانە لە پرسی کورد،بڕوانێ، دەزانێ پێداویستی و ئەرک و شێوەی خەبات لەسەر گۆڕەپانی کوردستان،کە مەیدانی راستەقینە و کاریگەر و کارای خەباتە،فرە جیاوازە لە کار و تێکۆشانێک لە دەرەوەی جوگرافیای ئەم نیشتمانە داگیرکراو و دابەشکراو و گەمارۆدراوە.
بە دیدی من سەرجەم کێشەی ئەو هاوبیرانە، ـ ئەگەرچی بە دڵ و گیان بۆ کورد و کوردستان دەژیان ـ لە ئاکامی دوورییان لە نیشتمان، ناواقعیبوون و بێ ئاگابوون لە سروشتی ژیان و تێکۆشان و پێوەندییەکانی نێو کوردستان و لە هەلومەرجی خەبات و گۆڕانکارییەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو.