رۆژی سێ، دەرزی و حەبێک

Wednesday, 21/06/2017, 0:10

5811 بینراوە


کاتێک کە دەنجەنگاین بۆ ئازادی و سەربەخۆیی،  هەموو تاکی کوردێک خەو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆوە دەیبینی، بەهەرێم بوون و پاشان فیدراڵی دوو خاڵی سەرەکیین بۆ درووست بوونی ووڵاتێک یان بۆ ڕاپرسییەک.  کەواتە سەرۆکی ئەو هەرێمەیە لەو ماوەیەی سەرۆکەیاتیە دەبێت ئامادەکاری بکات تا ئەو ڕۆژەی ریفراندۆم بکرێت بۆ نموونە دابین کردنی ئاسایش و سەروەرکردنی یاسا و موچەی مانگانە و یان هەفتانە نەک بە بەیاننامە موچە بدەن ، مافی مرۆڤ و یەکسانی (هەرچندە هێشتا داواکراوی خەڵکە) و برایەتی، ببورە گەندەڵیم لەبیر چوو...هتد.
ئەمانە و زیاتر هەموو دەزانین،  باهەرێمەکە تەمەنی سەد ساڵ بێت وەکوو سکوتلاندە کە دەیان ساڵە بوونی هەیە بە سەرۆکی پرۆفیشنال و دڵسۆز ئەو داواکاریانەی سەروە دێتە کایەوە ، وەکوو میکاڤیلی دەڵیت کاتێک دوو ووڵات بە شەر دێن ، هەوڵدەدەن جەنگی داخلی درووست بکەن بۆ یەکتری چونکە جەنگی جەبهەوی چارەسەر دەکریت بە هەر شێوەیەک بێت بەڵام جەنگی ناوخۆ شیرپەنجەیە.
ئیمڕۆش دوژمنانی کوردستان بەرامبەر بە کورد لەشەری ڕوو بەڕوو بونەویەدا ناتوانن سەرکەوتن ڕابگەیەنن و بەدەستی بهێنن و دەزانن بەم ڕاستییە، ئەوە چەندها ساڵە پلانیان بۆ ئەم ڕۆژە دارشتووە.  لە بیرمە لەسەرەتای دوو هەزارەکان بوو حکومەتی تورکیا و پارتی  دەمەقاڵەیان بوو هەرچەندە مەسعود بەرزانی بۆ ئەوەی بوو هەوا دار بۆ خۆی زیاد بکات، ناچار تورکیا بۆ ماوەی یەک هەفتە هێرشی کردە کوردستانی باشوور هەرچی ڕەخنە بوو مەسعود بەرزانی ئاراستەی تورکیای کرد و بە بێ ترس بەڵام ترس لە من نیشت ! ووتم ئەم ماستە موویەکی تێدایە ، هەر لەدوای ئەو ساڵە مەسعود بەرزانی سەری کردووە بە ناو گەڵی تورکیاوە بە دزیوە بەڵام ئێستا بە ئاشکرا و ئامانجەکە ئاشت بوونەوەکە بوو نەک لەشکر کێشیەکە و دەمەقاڵییەکە ( هەمووی دراما بوو). یەکێک لە پلانەکان مانەوەی مسعود بەرزانی لە سەر کورسییەکەی یان درووستبوونی دیکتاتۆریەت لە کوردستان (ئەمە خۆی بۆ خۆی ناسقامگیری درووست دەکات لەو هەرێمە) ئینجا درووستکردنی ڕووداواکانی دوای ساڵی ٢٠١٤ وەکوو بڕینی موچە و بێ کارەبایی و سەرلەگووم کردنی و تیرۆر کردنی نەیاران ، ئەمانە هەمووی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران وایە تەنانەت لە گوندێکە ١٠ کەس جگرەی نەدەکێشا ئێستا لە %٨٠ی حەشیش دەکێشن هەر کاتێک نارەزایی دەر ببڕن بە قومێ حەشیش کامە نارازاییە لە سەرتاپای ئێرانە کۆنترۆڵ دەکات ئەگینا لە کوردستان موچەش هەیە و کارەباش هەیە بەڵام خۆیان دایان بڕیوە لەو خەڵکە و هەڵیان گرتووە بۆ ڕۆژی ڕەش و پاشان جێ بەجێ کردنی پلانەکانی تورکیاو و دووژمنانی کوردستان ، ئێستا ئەوەندە خەڵک بەدوای پێداویستییەکانی ژیانن ئەوەندە بە دووای پێداویستیەکانی ڕیفڕاندۆم نین ، ئا ئەمەیە تورکیا و پارتی و چڵکاوخۆرەکانی دەیانویست نەک ڕیفڕاندۆمێکی حەقیقی کە ڕۆشنبیرەکان بیری لێ دەکەنەوە و مەبەستی ڕۆشنبیرەکان پوچەڵ کردنی ئەم پلانەیە نەک ڕیفڕاندۆم. وەک ووڵاتە عەرەبیەکان هەرکەسێک نەیار بێت پێی دەڵێن (عمیل لامریکا و اسرائیل)، ئەم پلانەش بەڕەسمی لەلایەن دوژمنانی کوردستان دروست نابێت چونکە دەبێتە هەڵگیرساندنی شورشێکی بەهێز بۆیە مەسعود بەرزانی بەچەقەنەیەک درووستی کرد. 
سەرەرای ئەم هەموو نەهامەتیە داوای دەوڵەتی کوردی دەکات ، من وامزانی دەڵێت ڕیفڕاندۆم بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی مستەقل بۆ کوردستان وەک ئوسترالیا و زۆربەی ووڵاتەکانی ئەوروپا کە یاسا سەروەر بێت ئیتر هەرچی پێداویستیەکانی ژیانە و ئۆتۆماتیک خۆی دێتە کایەوە کەچی هەر هەرێمەکەیە و ناوی دەنێت دەوڵەتی کوردی بە مانای دەوڵەتی عنصری. 
ئائەمە ٣ دەرزی و حەبێک نیە لە ڕۆژێکا؟ وەکوو لە تەمسیلیەکەی هەڵەی دکتۆر نەخۆشەکە ووتی : توخوا خەڵکینە ئەگەر ٣ سی دەرزی بەدەی لەکەرێک نایتۆپێنێت ؟! لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان و منیش بەقەدەر ئێوەم. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە