کۆمەڵەش ئاوا زەحمەتکێشی رزگار کرد!

Wednesday, 21/06/2017, 1:47

4945 بینراوە


پێشەکی:
بەرهەمی کۆبوونەوەی دووڕگەی / گوادلوپ / بە بەشداری ئامریکاو هاوپەیمانەکای بوو بە هۆی بێىەختی گەلانی ئیڕان وبەتایبەت بێبەختی بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. هیچ گومانم لەوەدا نییە خەڵكانی دانیشتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەت نەیانتوانیوە بڕێاری سیاسی وبڕیاری ژیان لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن.دەوڵەمەندیی رۆژهەڵاتی ناوەڕآست ودواکەوتوویی تێکنۆلۆژیای سەردەمیانە لە سەر جوغڕافیای ئەو خاکە وایکردوە کە گەلانی ئەوبەشە لە سەر لە سەر گۆی زەوی نەتوانن ژیانێکی ئارامیان هەبێ. ئیڕان یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە لە ساڵی ١٣٥٧هەتاوی / ١٩٧٨ز/ تا ئەوڕۆ تووشی مەزنترین نەهامەتی بووە. کاتیك شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین تەنانەت پرسە گورگانەشیان پێنەکردین.
رۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە قارچکستان، هەر شەقامێک دەدەست حێزبێکدا بوو بەمۆلگە.. زۆرینەی ئەو حێزبانە هیچ پێشینەیەکی ئەوتۆیان نەبوو. بۆ یەکەمجار بوو خەڵكی سەرلێشێواو ناوی ئەوانی دەبیست.ژیان لە سەر باو باهۆزدا دەمەشآ. کەس خەتتی کەسی نەدەخوێندەوە. هەررۆژێک هەواڵێکی ناخۆش وجۆراوجۆر دەبیسترا. دەسەڵاتی تازە پێگەیشتووی کۆماری ئیسلامیش خەریکی داڕشتنی پیلانی گرتنەوەی شاروگووندی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.کە چێ حیزبەکانی سەردەستی ئەو بەشە لە خاکی برینداری کورد خەریکی ململانێ وکێبەرکێی خۆیان بوون. دەتگووت باوکیان زیندوویە ! بەڵام لە سەر میرات وبەشە باب چاویان لێکتر مۆڕ دەکردەوە.
پاسدار و بەسیج (حەشدی شەعبی) وەک هەنگی هەژاوەی سەرلێشێواوروویان کردە رۆژهەڵاتی کوردستان وئەوێیان گرتەوە. حێزب ومیزبیش قاچێکیان کردە چووار قاچ وهەڵاتن.! ئەوەی ما خەڵكی هەژاروبێدەرەتانی کوردبوو. واوێدەچووحیزبەکان لە بنی مەنجەڵیان دابوو هێدی هێدی دەست بەتاڵ دەمانەوە ومایە پووچ دەبوون. دەیانزانی رۆژێک دەبێ شاروگووندی ئەو بەشە لە وڵات چۆل کەن. دیتمان هەروایان لێبەسەر هات ئەوە سێ دەیە زیاترە لە کەمپەکانی کۆیەو زڕەگوێز حەیرانان لۆ خۆیان دەبێژن. ئەو کات دوو رێکخراوە زۆرینەی دەسەڵاتیان بە چەنگ گرتبوو کە پێیان دەگووتن: کۆمەڵە و دێمۆکڕات.یەکیان داوای خۆش موختاری دەکرد وئەوی دیکەش لایەنگری زەحمەتکێشآن بوو.خەڵکی بێدرەتانیش دەستی چەپ وڕاستی سیاسەتی نەدەزانێ کە چی کاکی کۆمەڵە باسی / مائۆ / و مائۆییزمی لۆ دەکردین!
قسەی وتار:
کۆمەڵە لە دوای ئینقلابی ئێڕان لە ساڵی ١٣٥٧ / ١٩٧٨ / وەک میوانی ناوەخت لە کۆمەڵاگایەکی ئایینیدا وێنەی قارچک  هەڵتۆقی. ئەو رێبازە لە تێكەڵبوونی سێ گرووپی چەپی جیاواز خۆی کردە کۆمەڵە.(سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشآنی کوردستان ،یەکێتی جووتیارانی کوردستان،، گرووپی چاوە ) ئەوانە بوونە یەک وچێشتی مجێوریان پێکهێنا. لەو ماوەیەدا تەنیا ٢یان ٣ ساڵ توانیان لە ناو خەڵكی خۆیاندا بژین. ژیانی سیاسی وچەکداری ئەو گرووپانە تا ئێڕە لە کوردستانی عێڕاق ولە گووندی زڕەگوێژتێپەڕێوە. کاتی خۆی لە شآری مهاباد لەو شوێنەی کە ناوی چوارچرایە وقازی موحەممەد لێی لەدار درا ، بە مەودای ١٠٠ میتر فروشگایەک هەبووبە ناوی شەریکەی هاوکاری شارو گووند ( بە فارسی دەبێتە شرکت تعاونی شهروروستا) .ئەو فروشگایە پڕ بوولە کەلوپەلی تایبەت بۆ شآرو گووندەکان سەری مارومێروی تێدابوو.. هەر کەس دەیتوانی بابەتی پێویستی خۆی لێ بکڕێ وفرۆش بۆ هەموان ئازادبوو. منیش ئەو کات جار جار شتم لێدەکڕێن. ئێستێش بە شێوەیەکی دیکە ئەو فروشگایە بەردەوامە.
رۆژێکیان کە لە خەو هەستاین شار شڵەژا و دەنگی دابۆوە ئەوفروشگایەش لێدرا، خورا، دزرا! ئەوەی کە پێویست بوو شۆڕشگێڕەکانی سەر بە مائۆییزم لە سەر ناوی  رزگارکردنی زەحمەتکێشآن وکۆمەڵە هەر چی لەو شەریکەیەدابوو بە خڕووپتوونی بردیان! کومونیستەکانی سەر بە ڕیبازی مائۆییزم و بردنی کەلوپەلی خەڵك؟! شۆڕش ئاوا دەکرێ؟ زەحمەتکێش ئاوا رزگار دەکرێ؟ زۆری پێنەچوو، ناوەندێکی دیکەی دەوڵتی بە ناوی ئیدارەی / دوخانیات / کە شوێنی بڵاو کردنەوەی جگەرە بوو بۆ شآرلە شآری مهاباد بە شەو دزرا، برا، خورا ، کێشرا!! لەوەش بترازێ بەرهەمی رزگارکردنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان پاشآن بوو بە ٤ ساڵ شەڕێ خۆدڕێن لە نێوان کۆمەڵە و دێمۆکڕات کە جەرگی هەزاران دایکی کوردی پێ سووتاوهەزاران باوکی کوردیش دیق مەرگ بون. ئەوەیە رزگارکردنی چینی زەحمەتکێش؟ نەهاتی بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات وەهای هێرش هێناوە کە کێوی لە بن هێناوە شاخی پەڕدە کردووە.بۆیە دەڵێن: کاتێک چرای ژیانی سیاسی نەتەوەیەک لە سەر دەلاقەی جیهان بە بای مەرگ ونەهامەتی کووژایەوە هەر ئەوەمان بە سەر دێ کە رۆژگار بۆی راخستووین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە