حەمە سەعید حەسەن، دزێکی ڕەسەن

Saturday, 24/06/2017, 2:31

18698 بینراوە


حەمە سەعید حەسەنی کۆنە شیوعی و تازە پارتی، هەروەك چۆن لەژێر ناوی شیوعیەت و درۆ و دەلەسەی مارکسیەتدا بازاڕی خۆی گەرم کرد و پاشخانێکی درۆی بۆ زۆربەی بەرهەمەکانی خۆی دروست کرد، بەمە تا سەردەمانێک گەنجی هەولێری لەخشتە برد و پاشان خۆی گەیاندە کەنارەکانی بۆرژوازیەت و کەوتە هۆنینەوەی شیعر و نووسینی ئەدەب، بە داخەوە هەندێ لەکەسە دڵسۆز و کوردپەروەرەکان کەوتنە دوای ئەوەی کە هۆنراوە و شیعرە دزراوەکانی ئەم  کابرایە دزە بکەن بە میلۆدی و گۆرانی.
هونەرمەندی خۆشەویست کاك خالد ڕەشید بە دەنگە سۆز و ناوازەکەی هۆنراوەیەکی ئەم شاعیرە دزەی کردوە بە گۆرانی لەژێر ناونیشانی (خۆشم دەوێی).
لەڕاستیدا گۆرانیەکە زۆر خۆشە و پڕە لە سۆز، لێ ئەبوایە کاك خالید هەندێ گەڕانی بکردایە و ئەوسا بڕیاری بدایە کە ئایا ئەم هۆنرایەوە بەڕاستی هی کەسێکی وەك ئەم ناپاکەیە، کە لەهەشتاکانەوە خەریکی دزی و فەرهودکردنی کەلتوور و ئەدەبی گەلانە، یان هی کەسێکی تر؟
 ئەم هۆنرایەوە دەقا و دەق لە گۆرانیەکی هونەرمەندی عەرەبی (فەیروز) لوبنای دزیوە و بەناوی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە. هۆنراوە و ئاوازەکەش هی (الأخوين الرحباني)یە فەیرۆز لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو ئەم هۆنراوەیەی بۆ کراوە بە میلۆدی و ووتویەتی.
جا با پێکەوە بەراووردێك لەگەڵ هۆنراوە عەرەبیەکە و ئەوەی حەمە سەعید حەسەن بکەین و دواتر هیوادارین کە هونەرمەندانی کورد گەلێ بە ووریاییەوە ئەو گۆرانی و هۆنراوانە هەڵبژێرن و بچنە بنج و بنەوانیەوە تا دواتر مافی کەسی تر نەخۆن، یان لانی کەم ناوی خاوەنە ڕەسەنەکە ئاماژە پێبدەن. لێرەدا تەنها کۆپلەیەك وەك نمونە:

خۆشم دەوێی(حەمە سەعید حەسەن)

دەزانی زەریا چەند قوڵە
هێندەی قوڵایی زەریاکان خۆشمدەوێی
دەزانی ئاسمان چەند دوورە
هێندەی دووری 
حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان خۆشمدەوێی

شیعرە عەرەبییەکەش وا دەڵێت:

بڕوانە زەریا چەند گەورەیە (شایف بحر شو کبیر)
هێندەی گەورەیی زەریا خۆشمدەوێی (کبر بحر بحبك)
بڕوانە ئاسمان چەند دوورە (شایف سما شو بعید)
قوڵی دەریا و دووری ئاسمان (کبر بحر و بعد سما)
گەورەیی زەریا و دووری ئاسمان خۆشمدەوێی خۆشەویستم (کبر بحر و بعد سما بحبك يا حبيبي بحبك)
 ئەمەش گۆرانییەکەیە عەرەبی  گوێی لێبگرە
خوێنەری خۆشەویست ئەمە نمونەی بەناو دۆلاربیر و ڕۆشنبیرەکانی بنەماڵەی بارزانیە و بەنیازن دەوڵەتمان بۆ دروست بکەن، کە جگە لەدزیی و فەرهود هیچی تر نازانن.
کلیکی ئەو دوو لینکەی خوارەوە بکە، هۆنراوە و ئاوازی (الاخوین الرحبانی):

تێبینی: ئەو وێنەیەی سەرەوە: سێ کەسی قێزەوەند و ریسوای مێژووە

کەللە زلەکەی پێشەوە: ریبوار کەریم وەلی پیاوی میتی تورک.
لە دواوە لای راست: هەڵکەوت زاهیر، هونەرمەند و دەڵاڵی نێچیرەڤان بارزانی.
لە درزی لای چەپی وێنەکە حەمە سەعید حەسەن، سوکەڵەی پارتیی، لە رووخسارییدا دەیخوێنیتەوە، کە شەرمەزاریی و کزۆڵەیی پێوە  دیارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە