لەبێ خەبەران (خۆزگە) سەڵەوات

Sunday, 25/06/2017, 23:12

4012 بینراوە


ئەم هەڕەشە و گورەشەی ئەم دووایانەی ئێران هێدی هێدی جێ پێی خۆی دەکاتەوە لە کوردستان بەتایبەتی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کە ماڵوێرانێک و دڵەڕاوكێیەکی زۆری بۆ سەر خەڵکی کوردستان دروست کردووە ئەمە وەک یەکەم هەنگاو و بێ هەلوێستی یەکێتی لەم هەنگاوەدا. ئەمەش بە بۆنەی ئەوەی کە مەسعود بارزانی بەیانی کرد کە ٢٥/٩/٢٠١٧ ریفراندۆم دەکرێت لە سەرانسەری کوردستاندا. ریفراندۆم بە مانای دەنگدان یان هەڵوێست وەرگرتن لەسەر مەسەلەیەک ئیتر ئەم مەسەلەیە لەوانەیە دەستوری بێت یان سەربەخۆیی بێتت یان ...هتد.  یەکەمین جارلە ١٨٣١ز لە سویسراوە سەریهەڵدا بۆ درووستکردنی کانتۆکان بوو پاشان بڵاو بوەووە بۆ وولاتانی تر. بەڵام لە سویسرا کاتێک سەرکەتوو بوو پێش ١٨٦ ساڵ (سلێمانی و دهۆک گوند بوون)سیستمی سەرۆکەیاتی باش بوو بەمانای سیستمی بەدوواچون و سیستمی دادوەری لەو ووڵاتە بەهێز بووە. هەروەها میدیای ئازاد (وەکوو هەلیکۆپتەر وایە دەتوانێت مریشک و کەڵەشیر لە یەک جیا بکاتەوە) کە بەشێکە لە پاڵپشتی بۆ ئەو سیستمانەی کە باسکران، بەڵام لە کوردستاندا پاش ئەوەندە ساڵە هیچ سیستمێک لەوەی کە باسکراون ئازاد نین کەواتە سیستمی سەرۆکایەتی دیکتاۆریە هەر رێفراندۆمێک دروست بکرێت بە مانای ئازادی و دیمۆکراتی و مافی مرۆڤ زیاتر بەناخی زەویدا دەبات ،  کەواتە کوردستانیەکان و بەتایبەت ڕۆشنبیرەکان و هەروەها ئەو کەسانەی کە خۆیان بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەردەزانن لەبەرامبەر ئەم ڕیفراندۆمە، دەبێت هەڵوێست وەرگرن لە مەسەلەی سەرۆکایەتی ، ئائەمە ریفراندۆمی دەوێت . لەلایەکی ترەوە سەرۆکی هەرێم دەیەوێت بابەتێک بە بابەتێکی تر دابپۆشێت و بانگەشەی بۆ دەکات بەڵام ئەمە بێسەروبەریە(فوضی) و ئەمەش وای لێدەکات بابەتە سەرەکییەکە لە بیر بباتەوە. تەنها ىروانە بۆ ڕۆشنبیرەکانی میسر لە بەهاری عەرەبیە هەموویان هاواریان کرد : (ئێمە ئەم رژێمەمان ناوێت) ئەمە بابەتەکە بوو. 
بەڵام با قسەیەک بۆ دز بکەین لەم سەروبەرییەی کوردستاندا (بزونتەوەی گۆڕان)یش بەرپرسە چونکە ئەگەر نەوشیروان زووتر گیانی لە دەست بدایە و (گۆڕان)ی درووست نەکردایە و جەماوەری درووست نەکردایەو ٢٣ کۆرسێ نەبوایە و دووەم حزب نەبوایە لە کوردستان ، ئیمڕۆ کاک مەسعود بۆخۆی لەسەر سەرۆکایەتی دەبوو و پەرلەمانیش کارەکردنەوەی نەدەویست و خەڵکیش وەک دراکیولا دەژیا (لەگەڵ ڕێزم بۆیان)، مووچەشیان دەبوو. گۆڕان هەرچی لە ژێر بەڕە بوو هاوردیە سەر بەڕە (ئەمەش ئەرکە دەبێت بکرێت).  ئێستا گرێ کوێرەکە کرایەوە.... کەواتە مەسەلەکە کورسی سەرۆکایەتیە... چۆن؟؟؟ کاک مەسعود دەڵیت لە دوای ڕیفڕاندۆم لەگەڵ بغداد دادەنیشینەوە و یان دەڵێت ئەم ڕیفڕاندۆمە بۆ سەربەخۆیی نیە. کەواتە بۆ چیە؟ :-
یەکەم: کاریگەری و کەسایەتی خۆی پیشان دەدات، لێرەدا نەڕۆیشتنی مەحاڵە.
دووەم: درێژە پیدانی حکومی دیکاتۆری و مانەوەی خۆی و گەرگورەکانی لەسەر حکوم.
سێیەم: فشارهێنان بۆ سەر ووڵاتانی دراوسێ کە ڕێگرن لەو دەوڵەتە کوردیەی کە ئەو دەیەوێت، بەغدا ناچار بکەن زیاتر بیرە نەوتەکان تەسلیم بە کوردستان (کە تورکیا زیاتر قازانج دەبینێت) بکەن یان جوانتر بڵێین بۆ بەدی هێنانی دەستکەوتی زیاتر، لەوە باشترە کە کوردستان جیا ببێتەوە. . ئێستاش دەڵێم ئەگەر لە ٥١% ی خەڵک دەنگ بدات بە کورسیەکەی مەسعود بارزانی و پەرلەمانیش هەروەها، دڵنیاتان دەکەمەوە کاک مسعود نە باسی رێفراندۆمی دەکرد و نە سەربەخۆیی.
لەسەر ئاستی کوردستانی ئەمەش وا دەریدەخات کە یەکێتی زۆر بێهەڵوێستە کە سێهەم حزبە لەسەر ئەم مەسەلەیە چونکە لەلایەکەوە دەترسێت لە جەماوەری (گۆڕان) و لە لایەکی ترەوە لە کلکی خۆی دەترسێت کە بەدەستی پارتیە
ئەم حزبانەی کوردستان قوڕێکیان بۆ کوردستانییەکان گرتۆتەوە لە خوارەوە تا لوتمان هاتووە ، لەلایەکەوە ئەندام پەرلەمانمان لە بەغدا ماونەتەوە و بەمانای پابەندین بە (ماددەی ١ {کۆماری عێراق دەوڵەتێکی  فیدراڵی و یەکگرتوو وسەربەخۆیە، خاوەن سەروەریە رژێمی حکوم تێیدا کۆماریە  نوێنەراێەتی(پەرلمانی)و دیمۆکراسیە  ، ئەم دەستورەش یەک پارچەیی عێراق دەپارێزێت. } و ماددەی ١٠٩ { بوارەکانی دەسەڵاتی فیدرالی : ماددەی ١٠٩ دەسەڵاتی فیدرالی یەکێتی و یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و سەروەری و یاسای دیموکراسیخوازانەی فیدرالی عێراق دەپارێزێت. } لە دەستوری عێراقی.  لە لایەکی ترەوە کاک مەسعود دەڵێت من ڕیفراندۆم دەکەم و بەڵام بوون بە پەرلەمانە کوردەکانی بەغدا نانێت، بەمانای مەسعود بارزانی هەر دەیەوێت وەک شاهنشاە بژێت و بەڵام بەبێ تەخت (عرش).
باشە ئەمە کوردستانە یان ئوردووگایە و ئەمە سەرۆکی هەرێمە یان مەسئول ئۆردوگایە؟ 
.سید العالم پێغەمبەرە سەڵەوات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە