کین ئەو بەناو رۆشنبیرانەى بەرگریی لە پارتى دەکەن؟ (بەشى یەکەم )

Friday, 30/06/2017, 0:51

5863 بینراوە


ئەمانە شەوان لەسەرمیزى خواردنەوە گالتە بە پارتى و بارزانى دەکەن، بەرۆژیش بۆیان دەنووسن و بەرگرییان لێدەکەن!
------------------------------
 سەرەتا پێناسەیەکی سەرپێیانە بۆ ناسینی رۆشنبیر
ئەگەر لە کوردییدا، پێناسەکە بە پێی شیکردنەوەی وشەکە بێت، دەکرێت ئەو مانایەی لێوەربگرین، کە ئەو کەسە بیرکردنەوەی رۆشنە!
هەرچەندە هەموو بیردەکەینەوە، لێ چی وا لە کەسێکی رۆشنبیر دەکات، بیرکردنەوەکەی جیاوازتر بێت!؟ ئەمە بۆ خۆی پرسیارێکە و لە شێوازی بیرکردنەوەکەدا ئەو جیاوازییە هەست پێدەکرێت!
بە لای منەوە رۆشنبیر دەبێت کەسێک بێت خوێندەوار و خاوەن ئەزمون بێت، سوودی لە هەردووکیان وەرگرتبێت، بۆیە لە هەناوی هەردووکیاندا بیرکردنەوەیەکی قوڵ لە دایک دەبێت و پێشبینی بۆ داهاتوو دەبێت، پێش رووداوەکان دەکەوێت، وشیاری بە خۆی و بە دەوروبەرەکەی دەدات!
رۆشنبیر کەسێکی بە موراڵ و رەوشت بەرزە، بەمە بیر و هزری خۆی پەروەردە دەکات و گەشەی پێدەستێنێت ! ویژدان بەشێکە لە موراڵ و لە ناو هزردا کار دەکات، لەوێوە موراڵ خۆی نمایش دەکات. روناکبیر ئەگەر ویژدانی نەبێت، وەک بوونی ئامێرێک دەبێت بەبێ وزە، هەروەک بوونی ئۆتۆمبیلێک بەبێ بەنزین.
کەسی روناکبیر یان (رۆشنبیر) لەگەڵ موراڵدا مامەڵە دەکات، خۆپەرست نابێت، بازرگانی بە قسەکانییەوە ناکات، بەو وشانەی دەیاننووسێت یاری ناکات، لە خانەکانی هزرییدا بیرکردنەوە نابێتە کەرەستەیەک، تا کڕیاری بۆ پەیدا بکات.
(ئەمەی سەرەوە پێناسە و لێکدانەوەی ئەندامێکی ستافی کوردستانپۆستە) کە ئاگاداریان کردمەوە و داوایان لێکردم ئەمە بکەمە پێشەکی ئەو نووسینەم. سوپاسی ئەو پێشنیارەیان دەکەم.
----------------
لەم لێکدانەوەی سەرەوەدا پرسیارێکی دروست دەبێت، ئەویش ئەوەیە، کە ئایا لەناو نووسەرانی کورددا، کامەیان هەیە، کە ئەو پێناسەیە بیگرێتەوە؟ من ناڵێم لە ناو کورددا لەو جۆرە نووسەرانە قاتییە و رۆشنبیرمان نییە! بەڵی هەیە، بەڵام کەمن، زۆر نیین، بە پێی ئەو پێناسەیەی سەرەوە من هیچ کام لەوانەی کە لەگەڵ پارتەکانی باشوور و راگەیاندنەکانیاندا کار دەکەن، هیچ کامێکیان بە روناکبیر و رۆشنبیر نازانم، کە هەمان پێناسە بە باڵایاندا دابدڕێت.

ئینجا با بێینە سەر سەرچاوەی باسەکەمان و قسە لەسەر ئەمەیان بکەین و چەند کەسێکتان لەوانە پێ بناسێنم! کە کەسانی داوێپیس، خۆفرۆش، دوو روو، دز و زمانپیس، ئەمانەن روناکبیرەکانی ناو پارتیی و دامودەزگاکانیان، من ئەوەندەی فریا بکەوم بەشیک لەم نووسەرانە، کە لە هەمان کاتدا وەک زورناژەنەکانی دەسەڵات پشتگیرى پارتیی و بنەماڵەی بارزانیش دەکەن:
سەرۆ قادر
شەویک لەیەکیک لە دانیشتنەکانى سەرمیزى شەوانەى دواى مەستبوونى گالتە بە عەقلى مەسعود بارزانى و سیاسەتى پارتى و دەوڵەتەکەی دەکات، بە پیکەنینەوە ، بۆ کەسیکى گیراواتەوە کە پارتى حیزبى نەزانە و کەر و گایە و ئەو زۆرو بۆریەى لق و ناوچانە بۆ گەوجاندنى کادیرانى پارتى و لایەنگرانیەتى!
سەرۆ قادر لێرەدا راست دەکات، بەڵام کەی؟! ئەو کاتەی کە سەرخۆشە و لای هەرە کەسە نزیکەکانی خۆی کە پێکڕا لەسەر ئەو راستییە پێک هاتوون، بەڵام چی وای لێدەکات، ئەم کابرا ساختەچییە بە سەرخۆشی ئەو راستییانە بدرکێنێت و باسی بکات!؟ سەرۆ قادر کە خاوەنى چەندین ڤیلا و مەزرەعە و هۆتیلە و پارەی پێ وەردەگریت، بە زارەکیش وەکو راگەیاندن بەردەوامە لە گەوجاندنى ئەندامانی پارتى و خودى بنەماڵەى بارزانى، بیرتان نەچیت سەرۆقادر جیا لەوەى بۆخۆى و ژن و کچ و کورى دەلەوەرن لەسەر پارتى خوارزا و برازا و کەسورکاریشى بە هەمان شیوە لەسەر حسابى قوتى خەلکى کوردستان هاى لایف دەژین و سودمەندن بە وەرگرتنى زەوى و زەوى موساتەحە و خانوى گوندى ئینگلیز و چەند دۆنمى لە بنارى سەفین وەرگرتووە، سەیارەى دوا مۆدیلیان لە ژێردایە! فیز و گەشتى وڵاتان دەکەن!
ئیستا ئەگەر بریار بیت باسى فەزاحەت و گەندەڵی دیکەی ئەم کابرایە بکەین هەرگیز کۆتایى نایەت، بەڵام ئەوەش لە یاد نەکەن، کە سەرۆ قادر، کۆمەڵێک دەنگی تۆمارکراو و ڤیدیۆی لەسەر گیراوە، لە مەلا بەختیار خراپتر وەکو کارتێکی فشار لەسەر بەکار هاتووە، تەنانەت .... ! (تێبینی: کوردستانپۆست ئەم بەشەی سانسۆر کرد) خیزانى ...xxx... ..xxx..... ...xxx.... هەتا دواجار سەرۆ قادر xxx xxxx xxx .
لە دواى 17شوبات سەرۆقادر لەترسى ئەوەى ئەگەریى خۆپیشاندانێکی هاوشێوەی ئەوەی سلێمانی لە هەولێر زۆرە، کە بکریت ، هەستا مالى لە گەرەکى موفتى شارى هەولیر گواستەوە بۆ عەینکاوە و دوایی ئەو خانوەى بۆفرۆشتن دانا، بە نرخى دووملیۆن دۆلار، جیا لەوەى پیشتر خانوى لە گوندى ئینگلیز وەرگرتووە و ئۆفیسى تایبەتى هەیە لە شارى میدیا و ستافیکى 40کەسى دامەزاراندووە .
ئازاحەسیب قەرەداغى
جگە لە بەرژەوەندیی مادیى لەگەڵ دەسەڵاتی پارتیی، هەرگیز فیکر و بیرو بۆچوونى لەگەل عەشیرەتى بارزان کۆی نەکردۆتەوە، لای ئەوانیش ئەم کابرایە کەسێکی سوکە، ئازا حەسیب کەسیکى داوێپیس و میباز و خۆفرۆشە، بڕوام پێ بکەن هیچ کەسێک شان لە شانى نادات، تەنانەت دوو بێژەر، بەناوی (ر. ح، هەروەها ت. ) وازیان لە کەناڵی زاگرۆز هێنا و هانایان بۆ ژنەکەی ئازا برد، تا لە کۆڵیان بکاتەوە.
ئاریان فەرەج
هەمیشە من رۆژنامەى هەولێرر دەبینم شەرم دامدەگرێت، ئەم کابرایە جگە لەوەی کەسێک ناپاک و بێموراڵە، بە ئاشکرا دژی پەکەکە، لە ژێریشەوە بە پێی سیاسەتی بۆ میتی تورک هەڵسوکەوت دەکات! ساڵی پار ئەوەی بڵاوکردەوە گوایە بۆریە نەوتەکانى باکور لەلایەن پەکەکە تەقیندراوەتەوە، بەڵام بۆ چەند رۆژیک دواى ئەو هێرشی راگەیاندنە نیچیرڤان بارزانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى سەرجەمیانى بەدرۆ خستەوە.
ئاریان سکرتیرى رۆژنامەنى ئازاد بەروارى بوو. بە تەلەفونێکى ژنێکی خزمی خۆی (ناوەکە سانسۆر کراوە) پلەى بەریوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى رۆشنبیرى وەرگرت، ئاشکرایە چی لە دواى ئەو تەلەفۆنەوە بوو، وەزارەتى رۆشنبیری لە هەولێر، بە مافیا و ڤیاگرا مەشهورە، هەمیشە ئاریان فەرەج، ناوی لەگەڵ ئەوانەدا دێت، ئەو ئاریانەى فەزاحەتى داهینانى کرد و هەر لە براى خۆى و ...... ...... ...... و تەنانەت فیتەرى سەیارەکەى و میوە فرۆشى تەیراوەشى سودمەند کرد بەو بەرەڵاییەى ناویان نابوو سندوقى داهینان ، بەڵام خۆشبەختانە یەکێتى ئەو پۆستەى ئاریانى پرکردەوە و ئیستا لەمالەوە دانیشتوە ژەهر دەڕێژێت و رۆژانە کۆیلاتى خۆى دەسەلمینت هەتا بنەمالە پارەکەى نەبرن .
سەلام عەبدوللە
سەرنوسەرى رۆژنامەى خەباتى پرلە شەرمەزارى و بە خلەفاو ناسراو ئیستا دانیشتوى هەولێر گەرەکى وەزیران ئەو گەرەکەى هیچ خانویەکى لە ملیۆن دۆلار کەمتر نییە دوو ژنى هەیە ژنێکى ئەلمانى و ژنێکى سلیمانى شەو تا بەیانى خەریکی خواردنەوەیە و هەرچى بنەماو ئیتیکى رۆژناوانى هەبیت لە نووسینەکانىدا نییە و خودى خۆى بە ئەندامانى پارتى دەڵێت (ئەنگام) پیى وایە پارتى و ریکخستى حیزبى پارتى فاشیلە، بەڵام نووسینەکانى پێچەوانەى فکر و بۆچونێتی چەندین جار لە دانیشتنەکانى گالتەى بە حیزبایەتى و بارزانى کردووە، نایشارێتەوە پارتى بە حیزبێکى خێلەکى ناو دەبات، بەڵام خۆى گوتەنى کە بەسەرخۆشی وتوویەتی عەلەفەکەم دەبرن بۆیە مۆقیفم نییە .
چاوەڕوانی بەشەکانی تر بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە