على حسین سورچى رۆژانە پشکى لە نەوتى باشورى کوردستاندا هەیە

Friday, 30/06/2017, 19:02

6970 بینراوە


 
عەلى حوسین سورچى یەکیکە لە و جاشانەىە کە  سەردەمى بەعسەوە تا ئیستا لە سەر ورگو قوتى خەلکى کوردستان دەژیت ،کەسێکى ئەنفالچى خاوەن دوو نەۆت ئەلشەجاعەى سەردەمى بەعسە لە  بەهۆی دڵسۆزى خۆى بۆ حزبى بەعس و بەشدارى چالاکانەى لە ئەنفالکردنى  خەلکی  کوردستان لە لایەن رژێمی  دیکتاتۆرى عێراق لە کاتى ئەنفالەکاندا تەکریم کرا.
هەموو خەڵکى کوردستان باش دەزانن کە تاوانبارە سەرەکیەکانى ئەنفال تەنها موستەشارەکان و مەفرەزە خاسەکان نین، بەڵکو تاوانبارە دڕندەکان زیاتر ئەوانە بوون کە لە ژێر دەستیان ئیشیان دەکردوو راوى گەنج و پیرو منداڵى کوردیان دەکرد بە مەبەستى وەرگرتى ئافەرینێک یان نۆتو ئەلشەجاعەکى قەڵب. خەڵکى کوردستان.. حیزبەکان.. چۆن رازى دەبن ئەم جۆرە ئەنفالچیانە ئیستاش خوینمان بمژن و بەجۆریکى تر ئەنفالمان بکەن لە ریگاى بزرگانى جۆراو جۆر .؟!
 هەتا لەسەردەمى بەعس بوو بە ریگرى کردن لە خەلکى فەقیرو هەژار لە سەر ریگاى هەریر و باتاس خەلکیان روت دەکردەوە و تالانیان دەکرد خۆیى و سەعدون و خیردار و زوبیرى براى ، تەنانەت بۆسەیارە چەندین جار خەلکیان فریداوەتە ئاوى قەندیل .
لە ئیستا بە جۆریکى تر خەریکى تالانى باشورى کوردستانن ، لەماوەى رابردوو پالاوگەیەک کە گەورەترین پالاوگەبووە لە سەر ئاستى عیراق ، فرۆشتە کۆمپانیاى هەژار گروپ بە 35 ملیۆن دۆلار ، ئەمەش لە دواى ئەوەدیت کە دەستەکەیان ئاشکرا بوو چەندین سال ئەوان  بانزینى هەولیرو دەوربەرىان  قۆرخ کردبوو نەیان دەهیشت هیچ رکابەریکیان هەبیت و لیتریک بەنزین لە 1000 دینار کەمتر نەبوو   بەلام دواى ئەوەى ئاشکرابوون بە زووترین کات لەو ئیشە دوورکەوتنەوە ، ئیستاش دواى ئەوەى گوندنى ئیتالى 2 کەدەکەویتە بەرامبەر وەزارتى پیشمەرگەو سەر جوت سایدى 120 مترى لە ساتى تەواو بوونىتی  ، لەبەر ئەوەى حکومەتى هەریم هیچ پارەیکى نەبوو بۆ قیرتاو کردنى شەقامى 120 مترى ئەمانیش برۆژەى گوندى ئیتالى دوو تاخیردەبوو ، هەستان بە تەواو کردنى ئەو پرۆژەیە لەبەر خاترى گوندى ئیتالى2 چونکە خاوەن یەکەکان زۆریان دەکرد و هۆشداریان دابۆیە سعدون حسین براى على حسین ، ئەگەر تەواو نەبیت و خەدەماتى نەبیت ئەوا خۆپیشان ئەنجام دەدەن ، هەربۆیە على حسین هەرزوو چۆیە لاى سەرۆکى حکومەت نیچیروان بارزانى پیى راگەیاند ئامادەییان هەیە ئەو شەقامە نیوەى تەواو بکەن بەلام حکومەت قەرەبویان بکاتەوە بە سوتەمەنى ، ئیستا ئەو پرۆژەیە بۆماوەى نزیکەى سالیک دەبیت تەواو بووە بەلام زۆر زیاتر لە و پارەى سەرف کراوە کە بە گوژمەى 1300 ملیۆن دۆلار بووە کەلە شەش مانگى یەکەم دەبوو وەرگرتنى نەوتى رۆژانەى على حسین راوەستیت لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بەلام تا ئیستا 4 بەرامبەر ئەو پارەیان وەرگرتۆتەوە و وا چاوەروان دەکریت بگرە 10 جار بەرامبەر ئەو پارەیە وەربگرنەوە .؟!!!! 
شایەنى باسە گوندى ئیتالى یەک کەدەکەویتە سەرشەقامى 100متر و نزیک لە فرۆکە خانە خاوەنەکەى على حسین سورچیە و سعدون و خۆشناو سەرپەرشتى دەکەن ، بۆ پرۆژەى گوندى ئیتالى 2 بە سەدان دۆنم زەویان وەرگرتووە و تەنیا چند دۆنمیکیان کردۆتە پرۆژەى یەکەى نیشتەجى بوون و سیعرى یەکەکانیش گرانترین یەکەى نیشتەجى بوون بون لە هەولیر .
سەرەراى ئەوەى لە دەڤەرى هەریر و سۆران زنجیرە چیایەکیان داگیر کردووە بۆ سەرجەم براکانى و هەرکەسیک پرۆژەیکى کەسابەتى هەبیت دەبیت پشکى بنەمالەى على حسین و براکانى تیدا بیت ، ئەوەى جیگاى سەرسورمانە لە شونیک لە حیزب و حکومەت توشى هەرکیشەیەک بن یەکسەر سیداد بارزانى براى مسعود بارزانى تداخول دەکات و کیشەکانیان بۆ چارەسەر دەکات !!

تێبینى: باوکى على حسین ئەنفالچیە لە قادسیەى سه‌دام کوژراوە  و ئێستاش ناوی لەلسیتی  شەهیدى سەنگەرە لە وەزارەتى شەهیدانى حکومەتى هەرێم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە