هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


وابزانم کاتی ئەوە هاتووە بەبەڵگە سۆشیال میدیای بارزانی بناسێنین

Friday, 30/06/2017, 22:33

5136 بینراوە


کوردستانپۆست ئەم نووسینەی لە پەیجی کاک ئیبراهیم عەباس وەرگرتووە، لەبەر گرنگی بابەتەکە بە پیویستمان زانی لێرەدا بلاوی بکەینەوە.
------------------------
زیاد لە دوو مانگە سۆشیال میدیای پارتی و سایتە بێ دایک و باوکەکان، کە مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتیان دەکات و پێکدێن لە تیمی مەسرور بارزانی و پاراستنی پارتی، نێچیرڤان بارزانی و مەکتەبەکەی، هەڵمەتێکی دوور لە هەر بەهاو رەوشتێک دژ بە کەسایەتی من و کەس و کارەکەم دەستدراوەتێ. بێ سڵمینەوە لە هیچ ویژدان و یاسایەک جنێومان پێدەدەن و تومەت دەبەخشنەوە.
هاوکات سێ هەفتەیە ناوی منیش لەگەڵ ئەو نووسەرانەی کوردستان دێت کە رەخنەلە ریفراندۆمەکەی پارتی دەگرن و سۆشیال میدیا و سایتەکانی پارتی سەدان جنێو و درۆ دەنووسن.
بێگومان لێرە بەدوا لەو بەڵگانەی لەبەردەستمن، کە لە ژووری عەمەلیاتی راگەیاندنی سەرۆکی پارتی، دەستم کەوتوون کە خۆم تێدا ئەندام بوو، تا وازم لە پارتی هێنا، وەڵامم دەبێت.
لەو سەدان بەڵگانەی لەبەردەستمن دەیان بەڵگەی تێدایە کە هەرچی سوکایەتی بەکەسایەتی کەسانی دەرەوەی پارتی دەکرێت، راستەوخۆ فەرمانەکە مەسعود بارزانی دەری دەکات، ئەگەر پێویست بوو ئەو بەڵگانە بڵاودەکەمەوە، لەبەر ئەوە دڵنیام ئەو سوکایەتییە پارتی بەخۆم و کەس و کارم دەیکات فەرمانەکە شەخسی مەسعود بارزانییە.
رەنگە خوێنەر کە ئەم بەڵگە دەبینێت، بڵێت ئەوە نییە، ئەو بەشەی سۆشیال میدیای پارتی هاوڕان کەنابێت جنێو بدرێت؟! بێگومان ئەمە بەقسە نییە بچۆن سەیری پەیجەکانیان بکەن، بزانن چ جنێو و سوکایەتی بەخەڵکی دەرەوەی پارتی دەدرێت!.

دەقی بەڵگەی یەکەم....
کۆبوونەوەی سەرنووسەری پەیجەکان و هەڤاڵان محەمەد سەلیم مزووری - حوسێن نامیق)
رۆزی : ١٨/٤/٢٠١٦
کات: ٣:٤٠
بەشداران:
١/ سەرۆ قادر
٢/ محمەد سلیم مزوری
٣/ حوسێن نامیق
٤/ د. سالار عوسمان
٥/ محمد شکاک
٦/ زانا میکایل
٧/ عەبدولرەزاق عەلی
٨/ پیران ئەمیر
٩/ عەبدولکەریم سەعید دەروێش
١٠/ دانا میکایل
١١/ ئانامج ساڵح و چەندا سەرنووسەری پەیجی تر
سەرۆ قادر:
- ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەم گروپە، بەوردی چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەوانی لەگەڵ سۆشیال میدیا باس کردوو، بەپوختی ئامازەی بە چۆنیەتی بەکارھێنانی ئەم میدیا نوێیە لەخزمەت پارتی و رێبازی بارزانی کرد.
- سوشیال میدیا لای پارتی بووە بە نمرە یەک لەناو راگەیاندنی پارتیدا.
- سەرۆک بارزانی دەزانێت بایەخی ئەم میدیایە چییە، بۆیە ئەم گرنگیەیان پێداوە.
- ئەمە ھەر میدیای کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو میدیای سیاسەت و راگەیاندن و چەندان بواری ترە.
- ئێمە کارمان کردووە کە پەیام و رێنمایی و چالاکییەکانی سەرۆک لەخێراترین کاتدا بگاتە دەزگا راگەیاندنەکان بە سۆشیال میدیاشەوە.
- ئەم میدیایە بۆ یەکخستنی روانگەکانی حزبی وھەڵوێستەکان گرنگە.
کلتوری شەرە جنێو ھی نەوشیروان مستەفایە و لە ٢٠٠٢ەوە لە کوردستانپۆست دەستی پێکرد.
- نەوشیروان ھەرچی جنێوفرۆشی سێمانی ھەیە کۆی کردونەتەوە و جنێوەکانی ئەوانی ھێنایە دونیای سیاسی و راگەیاندن.
- سۆشیال میدیای ئێمەش کەوتۆتە زێر کاریگەری جنێوفرۆشی نەوشیروان مستەفا و نابێت ئەمە بمێنێت، سەرۆک بارزانی رێگا نادەت میدیای ئێمە جنێوبدات.
_ پارتی حزبێکی نەتەوەیی بەرپرسیارەو نابێت ئایدۆلۆزیانە کاربکەن.
- ئەوەی نەوشیروان و عەلی باپیر و ئیخوانەکان دەیکەن، کولتووری ئەم سەردەمە نییە و ئایندەشی نییە.
_ شێواندن و تەشھیر لەکولتور و رێبازی بارزانی نییە و نابێت بمێنێت.
محەمەد سەلیم مزوری:
- دەبێت جنێودان کۆتایی بێت.
- گەنجەکانمان گلەیی دەکەن کە تەوجیھات نییە.
- رەنگە بەشێک لە جنێودانەکان لە نەزانی بێت.
- مەسەلەی دانانی وێنەی سەرۆک بارزانیو سەرکردەکانی تری پارتی بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت دەبێت نەمێنێت.
حوسێن نامیق:
- باوەر ناکەم خەڵک بەدانانی وێنەی سەرۆک ببێتە پارتی، بۆیە ئەم دیاردەیە نەمێنێت.
- راپرسی خراپ نابێت لە پەیجەکان ھەبێت.
- دەکرێت بۆ بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیە گروپێک دابنرێت تا رێنمایی و چالاکییەکانیان پێ بگات.
محەمەد شکاک: پەیجی گەنجانی پارتی:
- جێگای خۆشحاڵییە پارتی گرنگی بە سۆشیال میدیا بدات.
- پێشتر پارتی گرنگی بەم بوارە نەدەدا.
- پێشتر ھاوکاری پەیجەکان دەکرا، ئێستا نا.
- ئەو پەیجانەی ھاوکاریان نەماوە وەستاون.
- ھەق نییە بەو ئیمکانیەتەی پارتییەوە پیەجەکانی ئەم حزبە ھێندە بێ ئیمکانیەت بن.
دانا میکایل - پەیجی ئازانسی پارتی نیوز
- ھاوکاری پەیجەکان ناکرێت، مەبەستم ئەوە نییە ئێوە ھاوکاریمان بکەن، بەڵکو ئێوە دەتوانن پشتگیرمان بکەن بۆ ئەوەی ھاوکاری بکرێن.
زانا میکایل - ئازانسی پارتی نیوز:
- ھیچ ھاوکاری ئەو کەسانە ناکرێت کە پەیجەکان بەرێوە دەبەن.
عەبدولکەریم سەعید دەروێش - گروپی چاودێر:
- تا ئێستا وەکو سەربازی وون بووین.
- بەگشتی کاری خۆمان کردووە و کاریگەریمان لەسەر شارەکانی کوردستان و بەشەکانی تری کوردستانیش ھەیە.
- پرۆزەیەکم ھەیە پێشکەشتنانی دەکەم.
سەرۆ قادر و سالار عوسمان:
- دێنە باینان و تۆش دەبین (مەبەست عەبدولکەریم)ە.
- تەنزیمێکی نوێ لەوێ دروست دەکەین و دەسکاری ئەوەی کۆن ناکەین.
سەرۆ قادر:
- ئێستا سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتی گشتی راگەیاندن دەکات.
- بۆیە ئەوەی لێرە باس دەکرێت و پێتان دەگات رێنمایی و فەرمانی جەنابیانە.
ئامانج ساڵح:
- بەھۆی بێ ئیمکانیەتی فەراغێک درووست بووە، سەرنووسەری پەیجەکان پەنا بۆ بەرپرسێک دەبات و لە پەیجەکەی مەدحی دەکات تا ھاوکاری بکات.
پیران ئەمیر- پەیجی لاینگرانی پ.د.ک:
- پاش ٨ ساڵ کارکردنی ئێمە خەریکە پارتی لە بایەخی سۆشیال میدیا تێدەگات.
- ئەگەر بەھەڵە پەیامەکانمان گەیاندبێت لە بێ ئاگاییەوە بووە.
- ناتوانرێت کۆنترۆڵی سوشیال میدیا بکرێت چونکە کەسێک دەتوانێت چەند پەیجێک بەرێوە بەرێت.
- پەیجەکانی پارتی ئەگەر کاریگەریان نەبێت لەبەر ئەوەیە لایەکیان کەمە.
- پەیجەکان زۆر خەڵک نازانێت کامەیان بەراستی ھی پارتییە.
- ھەوڵ بدرێت پەیجی لاینگرانی فڵان و دڵسۆزانی فلان نەمێنێت.
عەلی حەمەد عەلی - گروپی چاودێر:
- باسی گروپی چاودێری کرد کە جگەلەوەی بەھەموو زاراوەکانی کوردی و تایپی لاتینی ھەیە، بەچەندان زمانی تریش ھەیە.
سەرۆ قادر:
- تێبینییەکانی یەک بەیک وەڵام دایەوە.
- دەبێت گیانی خۆبەخشی زاڵبێت بەسەرتاندا.
- بارودۆخەکە سەختە بەڵام ئەوە بەھانە نییە کە ھاوکاریتان نەکرێت.
ئەگەر راو ھەڵویستان ویست ئاگادارم بکەن.
- نابێت لەیەک پەیجتان زیاتر ھەبێت . مرۆڤ دەتوانێت لە یەک پەیج باشتر پەیام بگەیەنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە