نوێکراوەتەوە: دیداری تەمەن،یان خیانەتی تەمەن؟ وێنەی تەزویرکراوی "هێرۆ"!

Sunday, 02/07/2017, 12:56

17511 بینراوە


بەشی سێیەم،
پێشەکییەکی پێویست: هەندێک خوێنەر لە فەیسبوکی کوردستانپۆست دا، وێنەی "هێرۆ"یان داناوە دەڵێن گوایە لە ساڵی ١٩٨٩ دا (هێرۆ لە قاسمەڕەش بووە لەگەڵ نەوشێروان و جلی بۆ شوشتوە). بۆ وەڵامی ئەمە دەڵێم کەوا ئەو کات جلال تاڵەبانی لە دەرەوەی وڵات بوو لە بەرواری ٢٦/١١/١٩٨٧دا کوردستانی بەجێهێشت دوای کۆڕەو گەڕایەوە بۆ کوردستان. هەروەها نەوشێروان ئەو کات خێزان و ماڵ ومنداڵی خۆی ناردبووە دەرەوەی وڵات! بەڵگەی بەهێز کە لەبەردەستدایە گوتەی تاڵەبانی خۆیەتی، کە دەڵێت لەو بەروارەدا لەگەڵ "هێرۆ" لە ئەوروپا بووین،
"تاڵەبانی لە پەرتوکی "دیداری تەمەن" بەشی دووەم، لە لاپەڕە "١٩٣" دا بۆ خۆی ئەوەی وتووە، ئیتر نازانم ئایا جەلال تالەبانی بە درۆ دەخەنەوە، یان ئەو وێنەیە، کە وەکو بەڵگە دامناوە؟
جەلال تالەبانی کە لە ئەوروپاوە چووە بۆ ئەمریکا و گوتویەتی:
" لە نیسانی ساڵی ١٩٨٩ دا، من چومە واشنتۆن بۆ یەکمجار نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی منیان بینی، لێپرسراوی دیسکی عێراق و من و دکتۆر لەتیف و حەمە جەزای ئەندازیار و" هێڕۆ" یان بینی."
لە لاپەڕە ١٩٤ دا تاڵەبانی دەڵێت:
" پێش داگیرکردنی کوێت بە ماوەیەکی کورت من چوم بۆ پاریس".
لە لاپەڕە ١٩٧ دا تاڵەبانی دبێژێت"
 کاتێک کە کەرکوک گیرا نەوشێروان تەلەفۆنی بۆ کردم، ئەو کات لە شام بووم".

-------------------------- بابەتەکە-------------------------- 
سەرانی پارتەکانی دەرچووی قوتابخانەی "مەلایی و جەلالیی"، بیست و شەش ساڵە بەشێوەیەکی ناتەندروست تاکەکانی نێو کۆمەڵگای کوردی باشوور پەروەردە دەکەن. شتێک نەبووە و نییە بە ناوی ستراتیژیەتی پەروەردە کردنی کۆمەڵگا و راهێنانی تاکەکان لە سەر بەها بەرزەکانی مرۆڤاییەتی، مۆڕاڵ و ناساندنی فەلسەفەی گونجاو بە میللەت. 
---------------------------
سەرانی پارتە دەستەڵاتدارەکانی باشوور، لەو ڕاستییە گەیشتوون کە تا کۆمەڵگا دواکەوتوو نەخوێندەوار بێت، کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسانتر دەبێت. هەرگیز بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی پەروەردە بووی تەندروست، شارەزا و چاوکراوە لە بەرنامە و پلانی سەرانی ئەو پارتانەدا نەبووە و نییە! لە دەرئەنجامی ئەوەدا چەند دیاردەیەکی ناشرین لە نێو کۆمەڵگایی کوردیی باشووردا سەری هەڵداوە و بووە بە کولتوورێک کە لە پەرەسەندندایە وەکو گرنگی پەرستنی پارە و بەرژەوەندیی، ملکەچ کردن و بوون بە پیاوی لێپرسراوان، نەفسیەت نزمی، کوشتنی خەلک بە ناهەق، پاشقوڵلێدان، یەکتر نەخوێندننەوە، قین و رق، بێ رێزی کردن بەرامبەر بەیەک، جنێودان، هەڵبەستنی ناوناتۆرە بۆ یەکتر ، بەدڕەوشتی، دزی و تەزویر!
سەرانی پارتەکانی باشوور، هەوڵەکانیان تەنیا تەرخان نەکردوە بۆ تێکشکاندنی کەساییەتی تاکەکانی نێو زۆرینەی سادەی کۆمەڵگایی کورد، بەڵکو لە نێو چین و توێژی خوێندەوار، نووسەر، ئەندام و لایەنگرە حزبیەکانی خۆیان دا و تا دەگات بە پێشمەرگە دێرینەکان، هەمان سیاسەت و هەڵسوکەوتیان پەیڕەو کردوە بۆ تێکشکاندنی کەسایەتییان، گەندەڵ کردنیان و بەکارهێنانیان وەک ئامرازێک، کە بە داخەوە هەمان دیاردە لە نێویاندا بە زەقی هەستی پێدەکرێت و باوە!
دوای قۆناغی شاخ، گەلێک لە سەرانی پارتەکانی باشوور دەستیان کرد بە نووسینەوەی مێژووی ژیانی سیاسیی خۆیان و پارتەکانیان. بەڵام کاتێک کە دەستیان کرد بە نووسینەوەی ئەو بابەتانە هێشتا لە نێو پارتەکان پۆستی بەرزیان هەبوو، وازیان لە کاری سیاسیی نەهێنابوو و هیوا و ئاواتی بەرژەوەندییان لە نێو ژیانی سیاسیی دا کۆتایی پێنەهاتبوو. ئەمە هۆکارێکی گرنگ بوو کە سیاسەتییان بەو بابەتە مێژوویانە کرد و بەکاریانهێنا بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی تایبەتی خۆیان. کاتێک کە سەرانی پارتەکان تەمنیان نزیک بوو لە مردن، بیریان لەوە کردەوە کە چۆن تا لە ژیاندا بوون بزوتنەوە و شۆڕشەکانیان بۆ مرام و بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێنا بوو، بە هەمان شێوە هەوڵیانداوە جۆری دارشتنی مێژووی شۆڕش و بزوتنەوەکانیش دوای مردنیان لە خزمەت بەرژەوەندییەکانیان دا بێت، ببێت بە سەروەتێکی مێژووی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی بۆ ژن و ماڵومنداڵیان، دروستکردنی زەمینە و شەرعیەت بۆ بوونیان بە وەریسی سیاسیی و پەردەپۆش کردنی  خەیانەتەکانیان  بە نیازی ئەوەی کە  نەوەکانی داهاتوو وەک کەساییەتی پیرۆز چاویان لێبکەن! 
دوای کۆڕەوی بەهاری ساڵی ١٩٩١، سەرانی پارتەکان جگە لە دەست بەسەردا گرتن و بەکارهێنانی بەڵگە مێژووییەکان بۆ بەرژەوەندیی و بەکارهێنانی سامانی گشتی میللەت بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان و ماڵومنداڵیان، شان بە شانی ئەوە بە هەمان سامان کەوتنە دامەزراندنی میدیا، کەناڵی تەلەفزیۆنی، ماڵپەر و چاپخانە، چاپ کردنی پەرتوک و نووسراوە تایبەتەکانی خۆیان بە کوالیتی باش، بەکارهێنانی میدیا و کەناڵی تەلفزیۆنی بۆ پروپاگەندە کردن بۆ ئەو پەرتوکانە بە مەبەستی گەرم کردنی بازار بۆ فرۆشتنیان بە میللەت! هەروها بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ کڕینی نووسەر، پێنووس بەدەست و سەدان میدیاکار بۆ ئەوەی بە دڵی ئەوان بابەت، وێنەیان بۆ تەزوێر بکەن و وەک بابەتی مێژووی و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو بناسێندرێن لە مێژووی کورد و لە نێو کۆمەڵگادا! ئەو جۆرە کارانە خەیانەتێکە بە مێژووی میللەتەکەمان دەکرێت، دەبێتە هۆکاری چەواشەکردنی نەوەی تازە و داهاتوو، کە هیچی کەمتر نییە لە جاشاییەتی ساڵی ١٩٦٦ و ٣١ئابی ساڵی ١٩٩٦، دزینی سامانی گشتی میللەت و دەستبەسەر دا گرتنی بیرە نەوتەکانی کوردستان و پشتکردن لە دەنگی شەقام و قۆرغکردنی دەسەڵات.
"ژیانی پێشمەرگە"، کوراسەیەکە کە لۆگۆی یەکێتی لەسەرە، لە لایەن "جەمیلە شێخ مەحمود، ئەمیرە محەمەد" ئامادەکراوە، "فەرید ئەسەسەرد" پێشەکی بۆ نووسیوە! لە وێنەیەک دا "هێرۆ" خێزانی تاڵەبانی لە نیو حەشامەتێکدا دانیشتووە، وەک پێشمەرگەیی بەشی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناسێنراوە، بەرواری تۆمار کراو لە سەر وێنەکە ٢١/٣/١٩٨٩یە.
تێبینی: ئەو وێنەیە پێدەچێت کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بێت و هێرۆش بە جلی خاکی پێشمەرگەوە گوایە لەگەڵیاندایە... لەو وێنەیەدا هێرۆ خان  دەیەوێت چیمان پێ بڵێت؟!

ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە کە سێ تەزویر لەو بابەت دا بەدی دەکرێت
یەکەم: هێرۆ خێزانی تاڵەبانی ، پێشمەرگە نەبووە بەڵکو "ژنە پێشمەرگە" بووە.
دووەم: بە درێژای "قۆناغی شاخ" کە "هێرۆ" بە پچڕ پچری لە شاخ بووە، بە هیچ شێوەیەک لە بەشی ڕاگەیاندن کاری نەکردوە. 
سێیەم: ئەو وێنەیە تەزویرە، دارودەستەی میدیاکاری نێو یەکێتی کە سەر بە "هێرۆ"ن، ئەو بابەتەیان تەزویر کردەوە و پێشمەرگەیەکی دێرینیش پێشەکی بۆ نووسیوە کە شەرعیەتی داوە بە ڕاستی ئەو بابەتە بۆ چەواشە کردنی خەڵک! 
"‌هێرۆ" لە مانگی هەشتی ساڵی ١٩٨٧دا لە شاخ نەماوە و چووە بۆ دەرەوەی وڵات، لە دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١دا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. خێزانی تاڵەبانی "هێرۆ" لە بەرواری ٢١/٣/١٩٨٩دا بە جانتا دۆلاری یەکێتی لە ئەوروپا، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی بە ئارەزووی دڵی خۆی دەخولایەوە و لەگەڵ تاڵەبانی بە جووتە لە ئۆتێلی گران بەها دەمانەوە! لە پەڕتوکی دیداری تەمەن لە لاپەڕە "١٧٩"دا پرسیار ئاراستەی تاڵەبانی دەکرێت " وەک دەزانین لەو ساتە وەختەدا تۆ لە دەرەوەی وڵات بویت، ڕۆڵی ئێوە چی بوو لە دەرەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕین؟". هەروها تاڵەبانی لە پەرتوکی "دیداری تەمن" بەشی دووەم، لە لاپەڕە "١٩٣" دا ددانی بەو ڕاستییە داناوە کە لە ئەوروپاوە چووە بۆ ئەمریکا و گوتویەتی "لە نیسانی ساڵی ١٩٨٩ دا، من چومە واشنتۆن بۆ یەکمجار نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی منیان بینی، لێپرسراوی دیسکی عێراق و من و دکتۆر لەتیف و حەمە جەزای ئەندازیار و" هێڕۆ" یان بینی." لە لاپەڕە ١٩٤ دا تاڵەبانی فەرمویەتی ". پێش داگیرکردنی کوێت بە ماوەیەکی کورت من چوم بۆ پاریس". لە لاپەڕە ١٩٧ دا تاڵەبانی دبێژێت" کاتێک کە کەرکوک گیرا نەوشێروان تەلەفۆنی بۆ کردم، ئەو کات لە شام بووم". 

سەرچاوە: کتێبخانەی کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە