نوێترین نوكتەی ئاری هەرسین

Saturday, 01/07/2017, 23:52

3668 بینراوە


ئەم كاكە هەرسینیە كە دێتەگۆ وەك زۆرینەی دیفاعكەرانی تری بنەماڵە، خۆیان زۆر پڕو بەئاگا نیشان ئەدەن لەهەوڵی شەرعیەتدانن بەو شتەی بۆ كورسی سەرۆكەكەیان خۆیان پێوە خەریك كردوەو ناویان ناوە ڕیییفراندۆم كەچی لەم شفاعەتنامە تازەیەیدا هەر لەیەكەم دێڕەوە كەوتۆتە هەڵەیەكی زۆر ناماقوڵەوە، ئەڵێ (گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن لەخانەقین ڕێژەی ئاوی دەربەندیخان كەم ئەكات) ئەی هەژ بەسەر حزبێ ئەمە سەركردایەتێ بێ و قوڕ بەسەر میلەتێ ئەمە پارلەمانتاری بێ.
ئەم هەڵە زەقە لەدو ئەگەر بەدەر نیە
یەكەم نەخشەی كوردستانی بەهەڵەوگەڕاوی خوێندۆتەوەو پێی وایە ڕێڕەوی ئاویش ڕەوتی دیموكراسی حیزبەكەیەتی لەخوارەوە لەخانەقینەوە بەرەو سەر ئەڕوا تادەربەندیخان و هەڵئەگەڕێ بە بەربەستەكەداو خۆی هەڵئەداتە دەریاچەكەوە.
دوەم ئەزانێ كە ئاوی ئەڵوەن دواخاڵی سنوری كوردستانەو هەركە لەخانەقین ترازا ئیتر خاكی كوردستان جێ دێڵێ و هیچ دەورێكی نییە، بەڵام پێی وایە خەڵك بێ ئاگایەو ئەم هەڵخەڵاتندنەی بۆ ئەچێتەسەر و بەمەش باری لاری حزبەكەی تۆزێك ڕێك ئەكاتەوە، هەركامیان بێ جگە لەنەزانی و كڵۆڵی خۆی هیچ شتێكی تر نییە
ئەمەش لینكی وتارۆكەكەی ئاری هەرسین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە