ریزی مردووەکان هەڵگری من نییە

Thursday, 06/07/2017, 22:13

2318 بینراوە


با دیوار،
مێشکی بونبەست و 
کڵۆم کەلاکی بنوێنێ،
با زیرەڤان،
شەوەکانی دڵخۆش بە سنوور،
دیکتاتورییەتی کاتەکان
دیکتەی دار بنوێنێتە سەر ساوای سپێدەدا،
تۆ بە دەنگی هەناسە،
بە ڕەنگی خوێن،
داخزە بە دەمارەکانمدا..
زەوی پێوەبە لە مەنگی خۆیا 
یا ئاسمان،
کە من چ یاخییانە ژنێتیم، دەژییم
لە قەندیلی پیاوەتیتدا
دەنووسێمە بێکەسترین شیعر،
بە نامۆیی کۆڵاندا،
ئەرخەوانێکی ئاشنام،
گەیشتنمان چ پەرتەوازەیە،
خاو گالیسکەی خەێاڵە.....
ریزی مردووەکان هەڵگری من نییە،
کافەیەک پڕ لە "کافکا "م
نۆشیوە،
لێگەڕێ،
لە گەڵاڵە، بەتاڵییەکانی ئەم گۆڕستانە......
بە سێ/بەری هاوتەریبی،
من هیچ دەچم....

لەژمارە(٩٣٨)ی هەفتەنامەی سیروان، لاپەڕەی (١١) لە سنە بڵاوکراوەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە