گ. 20

Thursday, 06/07/2017, 22:46

2509 بینراوە


لە وڵاتی ئەڵمانیا شاری هامبورگ کۆنفرانی گ٢٠ سازدەکرێ  کە ڕۆژانی ٦ تا ٨ی  ٧ی ٢٠١٧ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی دوایی  کۆی پێشنیاری ڕێکخراوە بیانیەکان  وەردەگیرێ 
 سەرۆکی ئەمریکاو ڕوسیا بەدیداری یەك دەگەن لەم ڕۆژەدا
فەرەیدون کونجرینی
لە وڵاتی ئەڵمانیا ساڵانە پتر لە ٢٠ وڵاتی جیهان بەتایبەت ئەوروپا خاوەن سەرمایە کۆنفرانسی جیهانی ئەنجام دەدەن کە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ دەخایەنێت مەبەست لە G20 پێکهێنانی گروپێک لەسەر ئاستی جیهانێکی یەکگرتو وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ڕوسیا بۆ بەهێزکردنی ئاستی ئابوری و ئاستی مادی و کارو تەندروستی و کشتوکاڵ و زیاتر بەرەوە چونی شارستانی بەهەوڵی ئەو وڵاتانەی بەشداردەبن ، گ٢٠ لە ساڵی ١٩٩٩ لە وڵاتی ئەڵمانیا پێشنیارکراو بەردەوام ساڵانە کۆنفرانسی تایبەتی بۆ کراوە ئەم پرسە لە ئێستادا پتر لە ٢٠ وڵاتی جیهانی گرتۆتەوەو بەشداردەبن . 
ئەمساڵ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی G20 لە باکوری ئەڵمانیا شاری هامبورگ سازدەکرێ لەسەر بارودۆخی وڵاتانی جیهان بەگشتی لە پەیوەندیە سیاسی و ئابوری بازرگانیەکان لەخۆ دەگرێ تا پتەوترو تۆکمەتر لە ڕابوردو بەردەوامبێت یەکێك لەو وڵاتانەی لەم ساڵدا بەزۆرە ملێ و هەوڵێکی زۆریانداوە تا بەشداربن وڵاتی تورکیایە ئەردۆگان بەشداردەبێت و پێشوازیکردنی جودایە لە چاو سەرۆک و نوێنەرانی جیهان , لەم کۆنفرانسەدا سەرکۆماری ترکیا داوایکردوە ڕۆژێکی تایبەت بەکۆبونەوەکان سازبکرێ بۆ وڵاتەکەی و هۆڵی تایبەتی بۆ سازبکرێ , بەڵام وڵاتی ئەڵمانیا ڕەتی کردۆتەوەو دەبێت ئاسایی و جیاواز لە وڵاتانی زل سەرچاوەی بازرگانی بەشداربێت تەنها بە پێشنیار خسنەڕو .
بەهۆکاری بەشداری بونی سەرۆك وڵاتانی جیهان و نوێنەریان لەم کۆنفرانسەدا 
ڕەچاوکراوە کە ٢٠ هەزار خۆپشاندەر سەر هەڵدەن هەرگروپەو بەجۆرێ داواکاریان هەیە ، لەم ساڵدا ڕێکخراوە کوردیەکانی باکوری ئەڵمانیا خۆپشاندان ئەنجام دەدەن وابڕیارە لەکۆی 14 هەزار چالاکوانی باکوری ئەڵمانیاو ڕێکخراوە کوردیەکان پتر لە 3 هەزار خۆپشاندەر دژی دەسەڵاتی ئەردۆغان و سیستەمی دیکتاتۆری تورکیا ئەنجامدرێ . لە خۆپشاندانەکەدا داوا دەکرێ ئازادی بۆ ئۆجالان و سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکانی ئاشتی باڵبکێشێ بەسەر کوردستانی باکوردا . بۆ ئەم مەبەستە ولاتی ئەڵمانیا پتر لە 8 هەزار پۆلیسی لە ئامادەباشیدایە تا توندوتیژی ڕونەدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە