ئومێد ئەحمەد دەستتگیراوە بەڵام ٢٥ ساڵە ئومێد تیرۆر دەكرێت

Thursday, 13/07/2017, 22:17

1966 بینراوە


ئومێد ئەحمەد بگرن
لێی بدەن
بیكوژن
بەڵام دڵنیابن خۆتان و كوڕەكانتان چارەنوستان بەھەمانشێوەی سەددام حسێن و عودەی و قوسەی دەبێت.
مێینەكانیشتان دەبێ وەكو ژنانی بنەماڵەی محمد ڕەزای شای ئێران ببنە گارسۆن و وەكو ژنانی خێزانی سەددام حسێن جیھادی نیكاح بكەن و وەكو ژنانی عائیلەی قەززافی سەرگەردانی لای مافیاكان بن.
ئومێد ئەحمەدی شاعیر بەشعرەكانی زندەقی دەستەڵاتی بردووە، بەڵام واخەریكی زندەقی حزبەكانیتر دەچێت نەوەك دەوڵەت دروست ببێت و بارزانی ببێت بە (شا) و مسروریش ببێت بە (شازادەی جێنشین).
ئەم ھەموو ترس و تۆقینە لەپێناو چی؟
خۆ ھیچ دەستەڵاتێك ناتوانێ لەكۆی ١٠٠ كەس ٨٠ ی بكوژێ، دە وەرن با لەپایەتەخت گردبینەوەو مەیدانی بەرەنگاری لەنوسین بگوازینەوە بۆ شەقام، خۆ ناكرێ حزبەكان ھەتا ھەن ھەر ڕەخنەبگرن، ئەدی كارتی خۆپیشاندان یەعنی؟
ئومێد ئەحمەد كە بەشعرەكانی عەڕشی سوڵتە بھەژێنێ دەبێ خۆپیشاندان چی لێ بكات؟
دەبێ ڕاپەڕین چۆن زراویان بڕژێنێ؟
ئیتر تائێرە نوسیمان، ڕەخنەمان گرت، قسەكان گوت، ھیچیتر نەماوە جگە لەخۆپیشاندانێكی شێوە ڕاپەڕین.
تا لەھەولێرەكەی ئومێد ئەحمەدیش دەست پێنەكەین تیری بەرەنگاری دڵی سوڵتە كون ناكات.
ئەگەر ئومێد ناوێك نەمێنێتەوەو ھەموان بكوژن ھێشتا ئومێدی ترھەیە، بەڵام ئەگەر ھەروابڕوات دەبێ ئومێد لەئومێدەواركاران بسەنینەوەو ئومێدنامەیەكیتر بنوسینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە