تێکۆشەری مافی مرۆڤ و خەباتکاری مەزنی ئاشتی وپێکەوە ژیان

Friday, 14/07/2017, 0:52

2560 بینراوە


بەڕێز دالای لام
سڵاو . بەڕێز ئێمە لە کۆمیتەی پاراستنی مافەکانی زیندانی ڕامین حوسێن پەناهی، بە چاوێکی جاوەڕوان و دڵێکی پڕ کەسەر و ئاوەزێکی پڕ لە گومان ، بۆ ژیانی ڕامین و باوەڕنەکردن بە دادوەریی ئەم سەردەم و تەنیایی و تەماویی بوونی چارەنووسی لاوێکی کورد ئەم نامەیە بۆ جەنابت دەنێرێن.
ڕامین لاوێکی ٢٢ ساڵەی کوردیی سەر بە کوردستانی ئێرانە ، ئەو کوردستانەی، کە هەمووان خاوەنین و خاوەنەکانی خۆیان بەشیان لەداردان و زیندان و ئاوارەیی وهەژارییە.
ئەم لاوە لە ژێرگوشاری دەسەڵاتدارە دین سالارەکانی ئێراندا ناچار بەهەڵهانتن دەىێت . وەک هەزاران لاوی دیکەی کورد ، هیج ڕێگایەکی بۆ نامێنێتەوە خەبات لەڕیزی هێزەسیاسیەکانی کوردستاندا نەبێت.
بۆ دەستەبەرکردنی کەمترین ماف و بەرگری لە کەرامەتی مرۆڤانەی خۆی و گەلە بەش مەینەتەکەی، لەڕیزی [کۆمەڵەی شؤڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستاندا]. دەبێتە خەباتکارێکی بەدەستهێنانی مافەکای خۆی و گەڵ.
لە رۆژی ٢٣[ مانگی جون]هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی ،بۆ گەیاندنی پەیامی حیزبەکەی و کاری رێکخراوەیی و سڤیل دەچێتەوە سنە. دەکەوێتە بۆسەی هیزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی . دوای گیان لەدەستدانی سێ هاوڕیکەی ، خۆی بە برینداری و لە حاڵێکدا لە سێ شوێنەوە بریندارە دەکەوێتە دەست ئەو هێزانە و ئەسیر دەکرێت . تا ئێستا ١٨ رۆژە سەرەڕای ئەوەی کە تەرمی سێ هاوڕیکە نەدراوەتەوە کەس و کاریان و نزیکانینان دەستگیر کراون . هیج هەواڵیک لە ڕامین نییەو بەداخەوە ئەگەری شکنجەو ئازاری زۆر زۆرە. نە بنەمالە و نە هیچ ناوەندێکی مافی مرۆڤ ئاگاداری چارەنووس و باری ژیانی ئەم لاوە دیلە نین . هەروەک خۆتان دەزانن ، شاردنەوەی تەرم و بێ بەشکردنی دایک و باب لە دیدار و چارەنووسی مناڵەکانیان پێجەوانەی هەموویاساکانە.
رێزدار رێگابدە بڵێن؛
مرۆڤایەتی ئەمرۆ ناتوانی هیج کەس و بوون و ژیانی لەبیر بکات ولە چارەنووسی نەپرسێت . مرۆڤایەتی ئەمرۆ بە لە بیرکردن و نەپرسین لەراستیدا ژیان و مرۆڤ و شارستانیەتی خۆی دەسڕێتەوە . بۆیە دەڵێن لەبیرکردن و نە بوونی هەڵوێست بۆ مرۆڤێک سڕینەوەی مرۆڤایەتیە.
رێزدار؛ ئێوە کە تەمەنێکە هەوڵی ئاشتی و ماف و جوڵانی ویژدانی مرۆڤایەتی دەدەن بۆ لەبیر نەکردنی مرۆڤ و جارەنووسی، خوازیارین بۆ پاراستنی مافەکانی ڕامین و دیاریکردنی دادوەرانەی چارەنوسی رامین و گیراونی ئەم کارەساتە و دانەوەی مەیتەکان، چالاکانە بێنە دەنگ و لەهیج هەوڵێکی خۆتان درێغ نەکەن .
کۆمیتەی پارێزگاری لە مافەکانی ڕامین حوسێن پەناهی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە