چەپڵە ڕێزانی "مامی گچکە" پێمان دەڵێت: ئێمە چ میللەتێکی داماوین؟

Friday, 14/07/2017, 16:14

4103 بینراوە


ئێمە گەلێکێکین مێژوو وەک کۆمێدیا سەیر دەکەین، لایەنی کەم هیچ لەمێژوو فێرنەبووین و پێوەی نەلکاوین، بەڵکو مێژوو هیچی لای ئێمە دروست نەکردوە تەنها گێڕانەوەیەکی پڕ مەهزەلە نەبێت .
---------------------
باوانمان لەناو ڕەوتی مێژووی مەلامستەفایەکی فاسد و ترسنۆک و سیخوڕدا گوزەریان کرد، دوایش تاڵەبانیەکی لەبلەبانی بەد هات و تا ناوگۆڕ باوانمانیان برد و بەشێک لەتەمەنی ئێمەشیان وەک فەرشی ئێرانی لەگەڵ خۆیدا لولدا، ئێمەشیان بەرەو لێوارەکانی پیریی و داماویی بردو، ئێمە زۆرمان هەوڵدا تا خەڵکی لەم فاسیدانە تێبگەن و ئەولادەکانی مەلامستەفا و تاڵەبانیمان بەخەڵک ناساند، هەوڵی جدیمان دا تا پەڕ و باڵی ئەم بەدفەسادانە بکەین و قوتابخانە بەدئەخلاقەکانیان کڵۆم بدەین.
لەناکاودا تاڵەبانی مامێکی خنجیلانەی درۆزن، ماستاوچی. ترسنۆک. فەساد دێنێتە ناو کایە سیاسییەکان و سەرەتا بە شەقامەکاندا وەر دەبێت، پۆسکارتی هەڵبژاردنە ساختەکان لە دارتەلی کارەبان لێدەکاتەوە، چونکە دڵنیایە تەزوو لە پیلی قەڵەمیدا هەبێت لەو دار تەلانەی سەر شەقاماکاندا نییە ...! ئاوا ئەم مامە چکۆلەیە خۆی نمایش کرد، دوایش دێت بە فڵچەیەک قوتابخانە لەخوم دەگرێت لەهەولێر، بەر لەوەی هەڵتۆقێت هەموو ڕۆژێک لە سەر شەقام و چێشتخانەکاندا دەبینرا، خەڵکی نەزان و لاواز و بێکەسایەتییەکان دەچوون وێنەیان لەگەڵدا دەگرت، ئەویش وەک گوڵەگەنمی پوچ زەردەخەنەی دەکرد و دەوەستا لەگەڵیان .
 ئێستا ئەم مامە خنجیلانەیە دەیەوێت کارە سیخوڕی بەدەکەی باوکی پەکەوتووی درێژە پێبدات، سەمەرە لەوەدایە مێدیای بەناو ئازاد ڕۆژەنە هەواڵی چالاکێکانی ئەم بەد فەساڵانە بڵاو دەکەنەوە.
 یەکەمین خیانەتی ئەم چەکلە ئەوەبوو کە دەیویست یارمەتی تورکە فاشیەکان بدات و یارمەتییان بدات لە گرتنی سەرکردەکانی پەکەکە، پالانیان دانابوو کە ئەمان دەتوانن لەو کاتەدا فرسەت بێنن رێزدار"قەرەیلان" دەسگیربکەن ئەو چالاکییە بەدڕەوشتیە، کە داڕێژابوو قوبادی مامە خنجیلانەکەتان ڕۆڵی تێدا دەبینی و لەوێوە یەکەمین کاری سیخوڕی و خۆفرۆشی دەستی پێدەکرد.
 مامی خنجیلانە بەکردارەکانی دەیەوێت بۆڕی تاڵەبانی باوکی و مامی گەورەتان بداتەوە، ئەوەتانێ ئێران دەزانێت کە تاڵەبانی و بالیفێک هیچ جیاوازیان نییە ...! بالیفەکە پاکترە تاڵەبانی پیس دەبێت بالیفەکە ئەرکی نییە حیمایەی ناوێت خزمەتی ناوێت کەس ژێری پاک ناکاتەوە، بەڵام تاڵەبانی هەموو ئەم شتانەی دەوێت، کەچی ئێرانییەکان میوانداری دەکەن چونکە گەلێکی پەککەوتوو هەر چاوی لە کەسێکە ڕابەری بێت، ئەم کەلتوری کۆیلەبونە بۆ ناو خوێن و دەمارەکانتاندا هامشۆ دەکات.
کۆسرەتێکی نەخۆش و داماو بەرۆکی بەر نادەن و هەر بەرپرستانە لەکاتێکدا ئەو دەبێت وەک تاڵەبانی لەدوا ویزگەی خەستەخانەیەک ماڵێک ڕاکشێن و چاوەڕوانی مردن بکەن . 
 ئەو چەپڵە ڕێزانەی بۆ مامی گرنگن و بچوکتان لێدا پەیامی ئەوەی داینێ، کە ئێمە ٥٠ساڵی تر دەبێت لە سەر ڕێڕەوی کۆیلەبوون و ترسنۆک ژیان لەسەر چۆک بەسەر بەرین . من لەئاستی ئەو هەموو چەپڵە لێدەرانە تەریق بوومەوە هەستم بەشيرمەزاری کرد . ئاخر مێژووی کۆمەڵە مرۆڤی جەربەزەی بەرهەم دەهێنا نەک کۆیلە و دەستەوستان.
تف لەخۆتان و چەپلەتان و مامی سیخوڕتان کە دەم پاندەکاتەوە.
مامی بچکۆلەتان قەپاتت، بەبێ ئەوەی دڵۆپێک ئارەقی ڕشتبێت بوو بە سەرۆکتان شەرم بتان گرێت نەفرەتان لێبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە