لەمەر ریفراندۆمەکەی بارزانی لە نێو چەپ و کۆمۆنست و ئازادی خوازان و رۆشنفکراندا بەبێ ئەوەی کرێکاران و خەڵکی هەژارو برسی و زەحمەتکێش ئاگاداربن، دوو هەڵوێست و لێکدانەوەی جیاواز سەرقاڵی باس و نوسین و تەفسیرن، کەسێ بە "لێکدانەوەی مارکسی" و سیاسەتی کۆمۆنستی، و لێکدانەوە قوڵ، کەسێ تر بە سادەیی و هەست و ئحساسی دڵسۆزی بۆ سەربەخۆیی یا دژایەتی و تورەیی لە پارتی، سایتەکان و فەیسبوکیان بە ووتار و تێکست و کۆمێنت وروژاندووە.
ئەوەی راستی بێت لەم نێوەدا تیاماوم، گەر لەم بارەوە سەرنجێک بدەم ئاخۆ قوڵ و مارکسی و کۆمۆنستیە یان سادەو دڵسۆزیە، ئەوە نازانم با خوێنەر دادوەر بێت، بەڵام ووتم با منیش بەردێک فرێدەمە ناو گۆمەکەوە بزانم چی ئەقەومێ.
بۆخۆم مەیلم ئەوەیە کە لایەنگری لەو بۆچون و هەڵوێستانە بکەم کە لە دژی پارتین و گاڵتەیان بە ریفراندۆم دێت، چونکە ناهەقیان نیە، ئاخر بارزانی و پارتی ٢٦ساڵە چیان بەم خەڵکە نەکردووە، خۆ نارەزایەتی و تورەیی لەخۆیەوە نەهاتووە، ئەم خەڵکە گوناهی چیە تەواوی ژیانی ماڵی بارزانی و حزبێکی وەک پارتی بەسەریەوەبێت، بەڵام نایشارمەوە تا ئێستا تەنها باسی مەیلی خۆم کردوە نەک هەڵوێست، چونکە تەواوی ئەو هەڵوێستانەی دژی ریفراندۆمەکەی بارازنین لە شوێنێکدا بەبێ لێکدانەوەی قوڵ یا سادە بێدەنگ راوەستاون، بۆچی گیریان کردووەو ئاخر نازانم بۆ ناڵێن "بروخێ بارزانی".. بەکورتی و کوردیەکەی لەسەر هەڵوێستی دژی ریفراندۆم منیش تیا ماوم چونکە بەو جۆرەی مەسەلەکە تەنها دەچێتە سەر دەورو جێگەورێگاو سەروکوێلاکی بارزانی و پارتی ئەوە دەبێت خۆمان ئامادەکەین و کۆبکەینەوە و بچینە ناو شەری مان و نەمان لەبەرامبەر بارزانی و پارتیدا، بەلام دژی ریفراندۆم هیچ بۆن و بەرامەو تام و زەوقی روخانی بارزانی نەکردووە، دەی منیش ناهەقم نیە تیا بمێنم.