له‌مێژووی كۆن و تازه‌دا له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپيكا كاڵایه‌ك به‌رهه‌م هاتووه، كهبووهتهناسنامهی ئابوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه، وه ئه‌م ناسنامه‌یه‌ش كه پاشخانەكەى كارە، هێزی بیر، هونه‌رو ته‌كنیكی كار وه ئاستى هه‌ستی جوانی و كارامهییهئهبێتهفهرههنگ و عاده‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه له به‌رهه‌م هێنانی كاڵایه‌ك یان چه‌ند كاڵایه‌ك كه ئەبنه ناسنامه‌ی ئابووری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر سه‌یری كاڵای ههرهكۆن و تازه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌ئه‌فریقیا، ئاسیا تا ئه‌گاته ئه‌ورپاو ئه‌مریكای لاتین، ئه‌بینیین كهبهكاڵاكانیان ئهتوانين نه‌ته‌وه‌و گروپ و وڵات و كشوهرهكان بناسينەوه .
بۆ نموونه له هه‌ندێ كاڵای خۆراك، جل و بەرگ يا بەرهەمي تكنيكي ئه‌توانیت بزانی خاوه‌ن و ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی ئابووری ئه‌م شوێنهكۆیه وەهي كام نەتەوەيه، بۆ نموونهخورما، په‌نیر، برنج، قاوه، مۆز، ئه‌ڤۆگادۆ، ئه‌ناناس، كێوی تا ئه‌گاته جۆره‌ها ئامێری تكنيكي كۆن و تازه و…. هتد، هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه‌و ناسنامه‌ی گه‌ل و گروپێكن، وه‌ئه‌م كاڵایانهبهههموو ڕەههندهكانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كار هێنانيانی فه‌رهه‌نگ وهشارستاني ئه‌م گه‌ل گروپانه له‌گه‌ل خۆیان هه‌ڵ ئه‌گرن.
له‌جیهانی پیشه‌سازی و تكنلوجی دا به‌هه‌مانجۆر هه‌ندی كاڵا ههیهكهناسنامهن بۆ فه‌رهه‌نگی ئابووری وه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر، بۆ نموونهمارسیدس و بی ئیم ناسنامه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا، مایكروسوفت و Apple ناسنامه‌ن بۆ ئه‌مریكا وه به‌هه‌مان جۆر تویوتا و سۆنى و چه‌نده‌ها كاڵای تر ناسنامه‌ن بۆ یابان و… هتد.
له‌به‌ر ئهوهكاڵاكان چ كلاسیكی و تقلیدی بن یان تازه‌و مۆدێرن جگه لەوەى كه خۆيان میژوو فەرهەنگن بؤ ئابوورى له له‌گه‌ڵ خۆیانا ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌ك يان گروپ و ناوچەیەک هه‌ڵ ئه‌گرن، بۆ نمونه كلاشى هەورامي له هەمان كاتيشا ئهبنهنیشانهبۆ ناسینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یان كه‌له‌كام وڵات، وه به‌ده‌ست كام نه‌ته‌وه‌و گروپ به‌رهه‌م هاتوون. ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كهكاڵاكان له‌گه‌ڵ خۆیانا هه‌ڵی ئه‌گرن له‌هه‌مان كاتا وێنا كردن (تصور) imagination دروست ئه‌كه‌ن له‌هه‌ر شوینێكی بوونیانا له‌سه‌ر ئه‌م وڵات و گروپ و نه‌ته‌وه‌ی كهبهرههمیان هيناون، وه ئه‌م وێنا كردنەش بۆ خۆی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پهیوهندیەكان چ له‌سه‌ر ئاستی تاك، كۆمه‌ڵ، وه‌هه‌تا سیاسی و دبلوماسی. بۆ نموونهوێناكردنی ئیمه بۆ خه‌ڵكی ئه و شوێنانه كهكاڵاكانیان په‌سه‌ندی ئێمه‌ن كاریگه‌ریی هه‌یه‌له‌سه‌ر مامەڵهمان له‌گه‌ڵ هه‌ر تاك و گروپێكی ئه‌م وڵاتانه‌وه هەروەها كاریگه‌ریشى هەيه لەسەرپهیوهندی لەسەر ئاستی سیاسی، ئابوری وه دبلوماسی له نێوان نەتەوەكان.