هەولێریات (39): شتە خۆشەكانی منداریمان

Wednesday, 19/07/2017, 21:05

4867 بینراوە


ئەوجارە دەمەوێ هەندەك شتی زەمانی خۆشی منداری خۆمانتان لۆ بگێڕمەوە لۆ ئەوەی ئەو خەركانەی لەجیلی مندان هەندەك حەنینیان لۆ ئەو زەمانە هەستی وشتە خۆشەكانیان بیر بكەویتەوە،جیلی ئەوڕۆش بزانن ئەمە كوو ژیانمان بەڕێ دەكردو چمان دەخوارد وچ گەمەكمان دەكردو حەزمان لەچ بو.هەر مندارەك لەزەمانی مەدا رۆژانەیەكی هەبو سبەینان لەداكو بابی وەردەگرت.ئەو رۆژانەیە حەسەب ئیقتیدار نەبو وەكی ئێستا كوڕە مەسئول بەسەفتە دۆلار لەقومارخانەو مەلهاخانە سەرفبكاو منداری عالەمیش لەبەر روبعە معاش نەتانی بەدری خۆی رۆژانەیەك وەربگری، ئەو وەختی منداری فەقیرو دەورەمەندیش یەك رۆژانەیان هەبو كە زۆر كەمبو بەس باوەڕ بكەن بەشی حەمو شتەكی دەركرین،دەزانن لۆ؟چونكی خەركی بەعام بەویژدان بون خەركیان ئیستغلال نەدەكرد،دەورەمەندەكانیش منداریان فێری ئیسراف نەدەكرد لۆیە وەكی كوڕە فەقیران رۆژانەیان دەدانێ.ئەوجا با بێمە سەر ئەسلی مەسەلەكە كە ئەو رۆژانەیەمان بەچ دەدا؟.خواردنەكانی سەر عارەبانە(كێكی بەعەینەك،عەسەلیات، لەگلەك،سیفۆن،دەسكی فەریكەنۆك،سیچماخ،چەقەلەباوی،چوكلێتی ئەبومونیر،شەكەرات،بەداملی،ترشوشیرین،كرێمەستی،شرووب،غورابیە،بنیشتی ئەبو سەهم،گێوژی سەر عارەبانە،مینۆ).گەمەكانیشمان كەرۆژمان پێ بەسەر دەبرد( پەلیكانێ، كەلایانێ،شێروخەت،لگاو،قوماری بیستو یەك لەسەر قەبران،جەرولحەبل بەسیفۆنو كۆكا وبیبسی،چاوشاركێ،ساپ ساپانی،پێنج بەرد،تۆپانێ،ماروقادرمە،مورەبەعاتی دەستی،لەیلوگو چەرخوفەلەكی گێژنان،ئەسپسواری قەسابخانە كۆنەكەی كن بازاڕی نیشتمان.بێجگە لەوانەش رۆژانە تەمەشای تەلەفزیۆنمان دەكرد لەئەفلام كارتۆنەوە حەتا سەلام جمهوری،ئەفلام كارتۆنی ئەو وەختیش(بەرباشاتر،جیكلو هیكل، میكی ماوس،پاپای،دواییش عەدنان ولینا وگریندایزەرو الرجل الحدیدی).لەسینەماش عاشقی تەرەزانو شیتا،ماشستی وهەرقەل،مسارعون السبعە والعشرە، ترینتی وبود سبنسر، بودابۆت و نۆرمان ویزدەم،شاری شاپڵو لویل و هاردی،عەبدولەحەلیمو فەرید ئەترەش، سەنگامو ئوملهیند،راج كۆمارو شامی كابور،فیجانتی مالا و ئاشا باریخ،زەكی مۆرانو بەتەل غازی).لەچایخانەش تاوڵەو دۆمینە بەدیار كێشانی جغارەی لۆكس و غازی و توركی وجمهوری و بەغدای شینو سۆر،دامەی پیرەمێردانی چایخانەی عەبۆ.جارجاریش دەچوینە ساحەی مەلعەبی لای فلكەی زەعیم وتەمەشای تۆپانی نادی شورتەو( مەمۆ خەلیل وشیرۆ خەلیلی گۆڵچی،نەجات خۆری وكانەبی حەمباڵ).لەخیندنیش مجلەی(الموعد والشبكە،كەواكب وحەوای میسری، تەبیبوكەو تەبیب العائیلە،جەریدەی تەئاخی وسەورەو جمهوری،مجەلەی موتەفەریجو فوكاهەو قەرەندەل).ئەوانەو هەزار شتی دی كە رۆژمان پێ بەسەر دەبرد.ئەوجا پێش خواحافیزی با نوكتەیەكی خۆشتان لۆ بگێڕمەوە.سەعات شەشی ئێواران كە تەلەفزیون دەكرایەوە سەرەتا قورئان دەخیندرا،ئەوجا یەكسەر موزیعەكە دەهاتە سەر شاشەو (ئیستعرازی بەرنامەكانی ئەو رۆژەی دەخیندەوە) واتە ئەو بابەتانەی لەو رۆژەدا براو دەكرایەوە حەموی دەخیندەوە لەگۆرانی وبەرنامەو فلیمەكان.ئەوجا هەندەكجار فلیمەكانی شەو كە پێیان دەگۆت(فلم السهرە) حازر نەدەبو،لۆیە موزیعەكە كە دەگەیشتە سەر فلیمی سەهرە دەیگۆت(یعلن عنە فی حینە)واتە لەوەختی خۆیدا ناوەكەی ئیعلان دەكەین.رۆژەكیان كوڕەكی پلكم مێوانمان بو لەمارێ،كاتەكی موزیعەكە ئیستعرازی بەرنامەكانی كرد گۆتی(فلم السهرە یعلن عنە فی حینە) كوڕە پلكەكەم یەكسەر لەسەر جێی خۆی راپەڕی گۆتی" وەڵڵا ئەمن ئەو فلیمەم دیتیە زۆر خۆشە حەموی شەڕە شیرە)؟؟!! باقی وەلسەلام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە