فریای نەخۆشخانەی مناڵان ومنداڵ بوونی ڕانییە بكەون

Sunday, 23/07/2017, 16:07

6525 بینراوە


نەخۆشخانەی مناڵانی ڕانییە كە سێ دكتۆری خۆبەشی عەرەبی لێیە بە چەپ و ڕاستدا بە هاوكاری جەماعەتەكەیان واتە ئەوانەیان كـــە لە عیادەكانیندا شەریكیانن كەوتونەتە وێزەی خەڵكی ڕانییە. لە عیادەكانیان ئەم شتانەی خوارەوە دەكەن, بە تایبەتیش ئەویان كە ناوی (اعتیماد موسەننا یوسف  سامەڕایی ) بەناو مامۆستای زانكۆی( تكریت و ڕاپەڕیننە).
1-  دانانەوەی پەردەی كچێنی كە ئەمە نە لەزانست و نەلە دینیشدا ڕاستنییەو و ڕێگە پێدراو نییە .
2- لە بەرام بەر نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی منداڵان ی ڕانییە لە عییادەكەی پارەی نەشتەرگەری وەردەگرێت و لە كاتی ئێشكگری خۆیدا بە بیانوی نەخۆشی كتوپڕ بۆیان نەشتەرگەری دەكات  كە گواییە دڵی منداڵەكە لە مەترسیدایە یان خۆی پیسكرددوە لە سكی دایكیدا بە بێ ئەوەی بە هۆڵی منداڵبووندا بڕوات بۆ؟ لەبەر ئەوەی پێشتر لە عییادەكەیRANYE - SOUTH KURDISTAN بەرتیلی وەرگرتووە بە بڕیی 200 بۆ 400 هەزار دینار.
  هەر بۆ زانییاری نەخۆشێكی پێش وەخت لە نەخۆشخانەی منداڵا بوونی ڕانییە منداڵەكەی پێش خەفارەتی دكتۆر اعتیماد منداڵی دەبن  بۆیە ژنەكە  دەچێتە ئیدارەی ڕا لەوێندەرێ‌  داوای پارەكەی دەكاتەوە بە شاهیدی ئیدارە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە وپارەكەی وێ دەدەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ سەرزەنشتێكی بكەن كە دەكرێت ئەمە بە لوتكەی بێ ڕەوشتی پیشەییی دابندرێت, بەڵام بەداخەوە لە شارەكەمان ڕانییە هەموو شتێك ئەبێت و دام و دەزگاكان بە بیانووی خزمو بەرژەوەندی و بەش و شەریكایەتی ستافەكانیان كە لە عییادە لەگەڵییاندان چاو پۆشی دەكەن و تەنانەت لە هەندێك كاتدا ڕێگەشی بۆ خۆشدەكەن  .
3-تلقیح ئەكات لە سەر ژنان لە ناو عییادەكەی بە بڕی 500 دۆلار بۆ ئەو ژنانەی مناڵیان نابێت .بە پێی زانیاری تا ئێستا هیچ ژنێك بەو ڕێگایەی اعتماد بەكاری دەهێنێت دووگییان نەبووە.
 4- لە عییادەكەی كورتاج دەكات كە بڕێك ی زۆر پارەی لێوەر دەگرێت و ڕێنمایی ناكات بچێت بۆ نەخۆش خانە ئەمە لەكاتێكدا پێویستە ئەم كارە تەنها لە نە خۆشخانە بكرێت نەك لە عییادە .
جا بابینە لای دكتۆر ( میسم فهد زیدان ) بە ئاشكارو بە ئاگاداری ئیدارەی نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبونی ڕانییە منداڵی لەبار بردووە ئەمە سەرەڕای چەندینی تر لە عیادەكە ئەڵین حەپێكیان ئەداتێ‌ و لەبار ئەچێت منداڵەكە, بەڵام ناو ی حەپەكە نازانم چییە ئەوە مەترسییەكەی گەورەیەو دژ بە كاری پیشەیی و ئەخلاقییەتی مرۆڤایەتییە و پێوستە سنوری بۆ دابندرێت  .
  دام و دەزگاكانی ڕانییە وەزارەتی بەناو تەندروستی دكتۆر ڕێكەت و داواكرای گشتی ڕانییە  تكایە هەڵوێستان هەبێت و بە پێی یاساكان لێپرسنەوەو لێپێچینەوەیان لێبكەن چونكە ئەو كاری دكتۆر نییە وە ئیشێكی نادروستە و  دژ بە پرنسیپەكانی كۆمەڵگاو كاری پیشەییی .
 ئێمەی خەڵی دەڤەری ڕاپەڕین تاوانمان چییە ئەوها پزیشكی بەو جۆرە ئیستراد دەكەن لە بری ئەوەی باشترین دكتۆر بهێننە شارەكەمان و خزمەت پێشكەش بكەن كە چی كۆمەڵێك مافیاو كۆمەڵێك پزیشكی ناپزیشكییان بە خۆبەخش هێناوە بۆمان گواییە خزمەت دەكەن ئەوەیە خزمەتەكەیان بەرتیل وەرئەگرن و خەستەخانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكار دەهێنن تكایە چارەیەكی بكەن و كە سانی شارەزاو بەتوانا لە دام و دەزگاندا بكەنە بەر پرس .
هەڤاڵ شاوری 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە