ڕابوون مەعروف و ئەردۆگان لە سوید!

Friday, 28/07/2017, 4:39

3108 بینراوە


مرۆڤە ڕیاکارەکان هەرچەندە دەزانن کە هەمیشە پەتی مەودای درۆیان کورتە، وە زوو بە زووش، درۆکانیان ئاشکرا دەبێت و بۆیەکجارەکیش، ڕیسوا دەبن و دەبن بە تڕی ناو ڕانک. بەڵام ناتوانن درۆ نەکەن، لەبەر ئەوەی خولقاو و زادەی درۆن، هەروەها لە درۆ و ریاکاریش بەدەر، هیچ بەهرە و توانایەکی تریان نیە، بۆ هاتنە پێشەوە و دەرکەوتن، بۆیە گەر هاتوو بۆماوەیەکیش درۆزنێکی ڕیاکار، لێرە و لەوێ بتوانن سەرکەون، وە لە بەرگی فریشتەدا خۆیان بشارنەوە و دەورو بەری خۆیان بخەڵەتێنن، بەلام مەحاڵە بتوانن تاسەر بەردەوامبن و بەخێرایش نەگەڕێنەوە، سەر ئەو ئەسڵیەتەی،  بوون و مرۆڤ بوونەی خۆیان، کە تێیدا خوڵقاون، ئەویش درۆ و ڕیاکاریە، بەشیوەیەک کە خۆشیان ئیدراک بەو هەڵخەڵەتانە ناکەن، کە دەیکەن، لەبەر ئەوەی زۆر بە راستگۆیانە درۆدەکەن، هەروەک ئاندریا جید دەڵێت: " ڕیاکاری ڕاستەقینە ئەوکەسەیە کە ئیدراک بە لەخشتەبردنەکەی ناکات، لەبەر ئەوەی زۆر ڕاستگۆیانە درۆ دەکات". جا ڕابون مەعروفی، بەچکە یەکگرتوی ئیسلامی عەرەبی، محمدی داعشی لە تورکیا، نەک کوردستان، ئەوەتا ریاکارانە، دوو سێ ڕۆژێکە کەوتۆتە درۆ پێچینەوە دژ بەگۆڕان، هێندە ڕاستگۆیانەش درۆ دەکات بەشێوەیەک، کە خەڵکانێکی لە ئەقڵ بچووک و هیچ نەزان و گەمژەکان، زۆر بێئاگایانە باوەڕیان بەدرۆکانی رابوون مەعروف کردووە، لەسەر چۆنیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوە چوونی، بە شێوەیەکی نا دیموکراسیانە، لەناو بزوتنەوەی گۆراندا، تەنانەت لەسەر خودی پڕۆسەکەش، لەلایەکی تریشی مسعودی خائینی دەست بەربوو، لە هەموو شتێک، هەم لەناوەوەی کوردستان، وەهەم لە دەرەوەی کوردستان و تەواوی دونیاش، لەگەڵ حزبە سۆزانیە هاوئاوازەکانی، بەتایبەتیش یەکگرتووەکەی مەلا ماکەرەدین، نەک سەلاحەدین، هاتوون وەکوو ئەوەی مێشیان لەدار دۆزیبێتەوە، درۆکانی ڕابوون مەعرفی ڕیاکار، بە سەدان شێوەی جۆراو جۆر، کە زۆر زۆریش لە قەبارەی خۆی گەورەتریانکردووە و کردوویانە، بە تیری ژەهراوی و هێرشی پێدەکەنە سەر گۆران، لەوەی گۆران هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە و کەسەکانیشیان داناوە و ڕێگایان بەگەنج نەداوە، ئەوەی کردیشیان، سیناریۆی خۆڵکردنە چاوبوو، وە گوایە رابوون مەعروفیش یەکێکە لەو گەنجانەی، کە لەژێر پاڵەپەستۆ ناچاریان بەکشانەوە کردووە، کەئەمەش ڕێک پێچەوانەی ریاکاری و درۆکانیەتی، چونکە رابوون مەعروف خۆی دەنگی نەدەهێناو دەرنەدەچوو، لەبەرئەوەی، هەرلەسەرەتای هاتنی بۆناو گۆران، نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەرە، لەوەی جگە لە فەرخە یەکگرتووەک، بترازێت لەناو گۆراندا، شتێکی ترنیە، بۆیە کەس دەنگی پێنەدەدا، وە ئەگەر هاتباو رابوون مەعروف، دڵیابوایە لەوەی کە دەنگ دەهێنێت، هەرگیز پاشەکشەی نەدەکرد، بەلام خۆشی تەواو درکی بەوە کردووە، کە تەواو ئاشکرابووە لەوەی یەکگرتووەکی  جاش ئەردۆگانیە.
خەڵکانی کوردستان، ڕابوون مونحەریف، نەک مەعروف، ماوەیەک بەرلە ئێستا سەفەری سویدی کردبوو، لە ستۆکهۆڵم، میوانی کەسێک دەبێت، کە کەسێکی چالاکوان و کەسێکی زۆر نزیکە لە پەڕلەمانی سویدی. لە ماڵەکەی ئەو کەسە، دوای یەکێک لە ژەمەکانی نانخواردن، موناقەشەیەکی گەرم دروست دەبێت، لە نێوانی ڕابوون و خاوەن ماڵەکە، لەسەر ڕەوشی سیاسی ئەمڕۆکەی کوردستان و ناوچەکەو دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و هەڵوێستیان، لەسەر کورد و کێشەکەی و دواڕۆژی کوردستان... خاوەن ماڵەکە زۆر بەتووندی هێرش دەکاتە سەر ئەردۆگان و سیاسەتە دوژمنکارانەکەی بەرامبەر کوردی باشوور و ڕۆژئاواو شەڕڤانان، وە دادەبەزێتە سەر ئەردۆگان، لە پڕێکدا ڕابوون مونحەریف، سۆزی جاشایەتی و ئەردۆگان پەرستی دەخورێت و دەجووڵێت، قسە بەخاوەن ماڵ دەبڕێت و زۆر چاو قایمانە و بێرەوشتانە، دەکەویتە بەرگریکردن لە ئەردۆگان ودادەبەزێتە سەر ڕۆژئاوا و شەرڤانان و بە تیرۆرست ناویان دەبات، وە بەخاون ماڵەکەش دەڵێت: بەڕاستی زۆرم پێ سەیرە، کە ئێستا ئێوە لە ئاوروپا دەژین و لەناو ئازادی و دیموکراسیەتدا، چۆن خواپەرستی و باشە و چاکە و دیموکراسیەتی، ئەردۆگان نابینیت و قسەی خراپ، لەسەر ئەردۆگان دەکەیت، وە بە خراپەکار و دوژمنی کورد ناوزەدی دەکەیت؟؛؛؛ 
خاوەن مەڵەکەش زۆر مەردانە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: منیش زۆرم پێ سەیرە کە کەسێکی، وەکوو تۆی لەناو گۆران و پەرلەمانتاری گۆڕانیت، ئاوا قسە دەکەیت و بەرگری لە ئەردۆگانێکی ئیسلامی بۆگەن و نەتەوە پەرست و فاشستی دژ بەکورد دەکەیت؟
کاتێک رابوون تەحریف دەگەڕێتەوە کوردستان و دەزانێت، ئەو کەسەی کە لەستۆکهۆڵم میوانی بووە، لەناو گۆراندا دۆست و ناسیاو و هاوڕێی زۆری هەیە و دەیناسن، مەعروفی کەلەبۆر، یەکسەر وەک چۆن، کاتێک دارێک دەکێشت، بە قەپۆزی رەشەوڵاخێک و تەس دەبێتەوە بۆ دواوە، ئاوای لێدیت و یەکسەر تەلیفۆنێک، بۆ ئەو کەسەی کە میوانی بووە لە سوید، دەکات و دەڵێت: کاک فڵان ببوورە من بۆچوونێکی زۆر هەڵەم هەبوو، لەسەر ئەردۆگان و ڕاست نەبووم و پەشیمانم، تکایە، زۆریش تکایە، با ئەوە هەر نێوانی خۆمان بێت، وەک موناقەشەیەکی عادی و بگرە نەشکرابێت...!! برادەرەکەش زۆر زۆر ڕاشکاوانە لە دەمی دەداتەوە و قسەی زۆریشی پێدەڵیت و دەڵیت: نەخێر ئێستا تۆ درۆدەکەی، چونکە هەڵەت نەکرد، ئەمە ناخی خۆت بوو، ڕای ڕاست و تەواوی خۆت بوو دەرتبڕی، نە هەڵە بوویت و نە هەڵەشتکرد، بۆ پەشیمان دەبیتەوە؟
جا خەلکینە ئەوەیە، رابوون مونحەریفی جاش ئەردۆگانی یەکگرتوو، کە ئێستا لەگەڵ مسعود و صەلاحەدینی، جووتە قەحپەکەی ئەردۆگان، کەوتۆتە حەپین و دژایەتی بزوتنەوەی گۆران و درۆی بۆ دەپێچیتەوە...
هەرلێرەوە دەڵێم: ڕابوون مونحەریفی جاش ئەردۆگانی، بۆ خۆت ئاقڵ بەو لەسەر کاو دانی خۆت دانیشە و واز لە پێجاوەنەی درۆ و هێرشکردنە سەرگۆرانیش بێنە... ملیشت بشکێنە برۆوە بۆ ناو تەویلەکەی جاشایەتی ئەردۆگان. کە یەکگرتووی ئیسلامی جاشەکانی ئەردۆگانە، وە بێ ئەخلاقی وەکوو تۆی جاش ئەردۆگانی، نابیت لەناو گۆراندا بێت، وەکوو کەسیکیش کە خەلکی هەولێرم، تا پێمبکرێت ڕێگات نادەم، هەولێر ناشرین بکەی، بەناوی گۆرانخوازی لەناو گۆراندا.
ڕابوون مونحەریف، هەر ئەملاو ئیملایەکیش بکەیت، ئەو قوڕەی کە لەستۆکهۆڵم، بۆخۆتت گرتۆتەوە، هەر لەوی گەورەتر و خەستری دەکەیت بۆخۆت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە