کورتەیەک لە مێژووی" رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە".(بەشی چوارەم)

Tuesday, 01/08/2017, 2:37

3544 بینراوە


Socialist Organisation Of The Kurdish Students in Europa) SOKSE)
ڕێکخراوی سۆکسە، لەگەڵ دامەزراندنیدا، بەم دروشمە خۆی ناساند: داوودەزگای خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپا، ڕێکخراوێکی خوێندکارانەیە بۆ ئەو ئامانجانە تێدەکۆشێت کە رێکخراوە خوێندکارە سۆسیالیستەکانی کوردستان بۆی تێدەکۆشن.ئەو ئامانجانەی کە لە دروشمی خوێندکارانەی سۆسیالیستانەی (خوێندەواری یەکی کوردانە) و(پەروەردەیەکی سۆسیالیستانە)دا خۆی دەنوێنێت.بێ گومان هەل و مەرجی تایبەتی ئەوروپا لەلایەن رێکخراومانەوە پێش چاو دەگیرێت.
ئامانجەکانی رێکخراو و چۆنیەتی بەدەستهێنانی مافی ئەندامێتی ،پێکهاتەی رێکخراوەکە و دەرامەتەکەی لە بڵاڤۆکێکی بچکۆلانەدا خستۆتە بەردەست.
تا دەمی لێکترازانەکە بەم پێڕەوە و لۆگۆکەیەوە سۆکسە کاری کرد. پاش ئەوە، لە کۆنفرانس و کۆنگرەی پێنجەوە لۆگۆ و پێڕەوپرۆگرامی سۆکسە گۆڕدراو بە پێشەکییەکی خەست و خۆڵ لەسەر پرسی نەتەوایەتی و ئینجا ئاماژە بە گۆڕانی دروشمی رێکخراو دەدرێ و دەبێتە :( لە پێناوی ڕۆشنبیری یەکی پێشکەوتووانە و سۆسیالیستانە، بۆ پاراستتن و گەشەپێدانی کولتووری نەتەوەییانە). ئامانجی گشتی یەکانی رێکخراومان دەنوێنێ. دواتر لە هەڵکەوت و یاسا گشتی یەکانی رێکخراو  و ئامانجەکانی ڕێکخراو و بەدەستهێنانی مافی ئەندامێتی  و چوارچێوە رێکخستنەکانی  سۆکسە ڕوون کراوەتەوە.
کۆنگرەکانی سۆکسە:
١ ـ  کۆنگرەی دامەزراندن لە ١١/٩/١٩٨٠دا،لە شاری میونیخ/ئەڵمانیا.
٢ ـ کۆنگرەی دووەم لە ٢٣ ـ ٢٥/٩/١٩٨٣ لە شاری میۆنیخ ئەڵمانیا.  لە ژێر دروشمی
" هەموو هێز و ووزە و توانایەکی بەفەڕ لە پێناوی سەرخستنی کێشەی نەتەوەکەماندا"
 ٣ ـ لە ١٨ ـ١٩/٨/١٩٨٤  لە شاری ستۆکهۆڵم سوید. لە ژێر دروشمی
" تا ملکەچی یەکی نەخستووین،با بۆ ئازادیی یەکگرین" دروشم و شادەماری پاسۆک.
٤ ـ لە ٢٦ ـ ٢٨/٧/١٩٨٥ لە شاری بەرلینی رۆژاوا ئەڵمانیا لە ژێر دروشمی
" ئازادی و سەربەستی نەک دیلیێتی و ژێردەستی " دروشم و شادەماری پاسۆک.
٥ ـ لە ٥ ـ٧/٧/١٩٨٦ لە شاری بەرلینی رۆژاوا ئەڵمانیا لەژێر دروشمی
" بەرەو یەکگرتنی کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و پیشەییەکان لە دەرەوەی کوردستان بۆ ناساندنی خەباتیی رەوای نەتەوەکەمان بە جیهانی دەرەوە "
٦ ـ ٣١/٧ و ١ ـ ٢/٨/١٩٨٧ لە شاری کۆپنهاگن دانیمارک لەژێر دروشمی
" بۆ یەکخستنی خەباتی خوێندکاران لە دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی رێکخراوێکی کوردیدا"
٧ـ لە ١٤ ـ١٦/٧/١٩٨٩ لە شاری شتوتگارت ئەڵمانیا لەژێر دروشمی
" با کوردایەتی و کوردستانی بوون،بزوێنەری خەباتی خوێندکاران بێت لە دەرەوەی کوردستان،لە چوارچێوەی رێکخراوێکی خوێندکاری سەرانسەری پتەودا"
٨ ـ لە ١١ ـ١٢/٩/١٩٩٣ لە شاری بەرلین  ئەڵمانیا لە ژێر دروشمی
"پشتگیریی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە کوردستان ئەرکی سەرەکیمانە"

جێی باسە،کە چەندین کۆنفرانس و کۆبوونەوەی گشتی و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکرا و هاوبیران لە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی رێکخراوەییدا بوون.بۆ بەشداریکردن لەم کۆنگرانەدا، بەشی هەرە زۆری هاوبیران لە شارەکانی  جیاجیاکانی وڵاتانی ئەوروپاوە لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆیان دەهاتنە شوێنی کۆنگرە. شوێن بۆ کۆنگرە بەکرێ دەگیرا و مانەوەش هەر خەرجی بوو زۆربەی هەرە زۆری جارەکان لەسەر گیرفانی هاوبیران. لە بەرلین و ستۆکهۆڵم،بە تایبەت ،هاوبیران دەبوونە میوانی هاوبیرانی ئەو شارانە، چونکە ژمارەی هاوبیران و دۆستان فرە بوو .
لەم کۆنگرانەدا بانگەواز، راگەیاندن، بڕیاری کۆنگرە بۆ دەرەوە و بۆ نێوخۆ دەردەکرا... میوانێکی زۆر بە تایبەت لایەنە کوردی و کوردستانییەکان و رێکخراو و پارتە دۆستەکان لە کورد و بێگانە بانگهێشت دەکران و وتار یاخود بروسکەیان دەخوێندرایەوە و هەندێ جاریش سەمینا و کۆڕ گێڕان و ئاهەن ساز دەکرا. هاوبیران بە جۆش و خرۆشی چرکەیەک وەستان بۆ گیانبەختکردووانی کوردستان دەوەستان و بە سروودی ئەی رەقیب کۆتایی بە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان دەهات.
بڵاوکراوەکانی سۆکسە:
ـ خوێندکاری کورد، ٢٨ ژمارەی لێدەرچووە،بە قەوارەی ١٥/٢٠سم
ژمارە ١ ،  کانوونی دوەمی ١٩٨٢ ، ٣٦ لاپەڕە.
ژمارە ٢، مارتی ١٩٨٣ ، ٦٠ ل.
ژمارە ٣، مارتی ١٩٨٤ ٥٤، ل.
 هەتا ئێرە ناونیشانی وڵاتی ئۆتریش/ نەمسا، لەسەر گۆڤاری" خوێندکاری کورد"ە.
ژمارە٤، کانوونی دووەمی ١٩٨٦ ، ٥٤ ل.
ژمارە ٥، مارتی ١٩٨٦،٢٨ ل.
ژمارە٦، ئایاری ١٩٨٦، ٣٢ ل.
ژمارە ٧، ئابی ١٩٨٦، ٥٦ ل. لەم ژمارە بەدواوە،ئارمێکی نوێی لەسەر خ.کوردە.
ژمارە ٨، تشرینی یەکەمی ١٩٨٦، ٣٦  ل. لەم ژمارە بەدواوە،خ. کورد لە دەزگای چاپەمەنی شەهید فەرهاد چاپ دەکراو.ئەم ناوە چووە سەر خوێندکاری کورد.
ژمارە ٩، نەورۆزی ١٩٨٧،  ٣٦ ل.
ژمارە ١٠، ئایاری ١٩٨٧، ٣٢ ل.
ژمارە ١١، شوباتی ١٩٨٨، ٣٦ل. لەم ژمارە بەدواوە خ. کورد لە ئۆرگانەوە کرا بە گۆڤار. تادەرفەت بۆ قەڵەمی دیکەشدا پەیدا بێت، بەشداریی بکەن لە خزمەتکردن دا و لاپەڕەکانی خوێندکار بۆ بیر و قەڵەمەکانی تر واڵا بێت.
ژمارە ١٢، ئەیلوولی ١٩٨٨ ، ٦٠ ل.
ژمارە ١٣، کانونی دووەمی ١٩٨٩، ٥٠ ل.
ژمارە ١٤ ، نەورۆزی ١٩٨٩،  ٣٢ ل.
ژمارە ١٥ ، ئەیلوولی ١٩٨٩ ، ٦٤ لاپەڕە،تایبەت بە کۆچی ناوادەی کاک ئازاد مستەفا.
سەرنچ: لە ژمارە ٤ ـ ١٥،خوێندکار لە سوید دەردەچوو ناونیشانی ئەوێشی لەسەرە.
ژمارە ١٦ ، مارتی ١٩٩٠  ، ٧٨ ل. ناونیشانی دانیمارک لەسەر خوێندکارە.
ژمارە ١٧، ؟بەداخەوە بۆمان پەیدا نەبوو.
ژمارە ١٨، مارتی ١٩٩٢ ، ٤٨ ل .
ژمارە ١٩، نەورۆزی ١٩٩٤ ،٦٨ ل.
ژمارە ٢٠ ، نەورۆزی ١٩٩٥ ، ٥٦ ل.
ژمارە ٢١، خەرمانانی ١٩٩٥، ٦٦ ل.
ژمارە ٢٢، نەورۆزی ١٩٩٦ ، ٥٢ ل.
ژمارە ٢٣، نەورۆزی  ١٩٩٧، ٥٢ ل.
ژمارە ٢٤ ـ ٢٥، گەڵارێزانی ١٩٩٧، ١٥٤ ل.
ژمارە ٢٦، گەلاوێژی ١٩٩٨، ٨٦ ل.
ژمارە ٢٧، نەورۆزی ١٩٩٩، ٧٠ ل.
ژمارە ٢٨،  ..... ٢٠٠١ ، ١٠٨ ل. تایبەتە  بە کۆچی دوایی هاوبیر شەماڵ عەزیز.
سەرنج: لە ژمارە ١٦ ەوە،خوێندکاری کورد لە ئەڵمانیا/بەرلین دەرچووە. هەر لەم ژمارەیەشەوە ناوی مانگ و ساڵی کوردیی  لەسەر خوێندکار بەرچاو دەکەون. بابەتەکانی خوێندکاری و سیاسی و مێژوویی و ئەدەبی و رۆشنبیریی گشتی بوون،وەرگێڕان و گەلێ بابەتی دیکەش بەرچاو دەکەون. خوێندکار بە قەبارەی ١٥/٢١،بە بەرگێکی کارتۆنی جوان دەردەچوو.

ـ تروسکە یەک ژمارەی لێدەرچووە لە ١/٣/١٩٨٥، لقی بەرلین و ئەڵمانیای رۆژاوا دەریدەکرد.هاوبیران پشکۆ ئەمین و شەماڵ عەزیز  سەرپەرشتییان دەکرد.
ـ  Kurdistan Aktuell  بە زمانی ئەڵمانی  ٢ ژمارەی لێدەرچوو. هاوبیران: عەبدوڵڵا چوارتایی و دۆرێتێ خانی خێزانی و فەرەیدون قازی و هەڵۆ بەرزنجەیی، سەرپەرشتییان دەکرد.
سەرباری باری کزی ئابووری و ژیانی سەختی گوزەران و رێکخراوەیی،سۆکسە لە پێناوی ئامانجە پیرۆزەکانی ،بەردەوام بوو لە خزمەتەکانی توانی خەرمانێ لە نامیلکە و کتێبی نایاب بخاتە نێو کتێبخانەی کوردییەوە.

کتێب و نامیلکەکانی سۆکسە:
١ ـ کوردستان وڵاتی راپەرین و ئەفسانە و هومێد.. نوسینی میروسلاڤ زیگموند و جیری هانزیکا..و. لە ئینگلیزییەوە زاگرۆس سیروانی ١٩٨٤
٢ـ ئەکتەر و ریژیسیۆری کورد یەڵماز گێونی  و. لە ئەڵمانییەوە کوردۆ عەلی ١٩٨٤
٣ـ کورد و مەسەلەی کورد. م. لازەرێف .. و.لە رووسییەوە کەمال عەلی ١٩٨٤
٤ـ مەسەلەی کورد لە پەرلەمانی ئاڵمانیدا و. لە ئەڵمانییەوە کوردۆ ١٩٨٥
٥ ـ دوانزە وانە بۆ منداڵان،  عەبدوڵا پەشێو لقی هۆڵەندە ١٩٨٢
٦ـ فی ظلال العمامة  ، لقی سوید ١٩٨٤
٧ـ دەربارەی کۆتاییهاتنی ووتوێژی یەکێتی نیشتمانی و میریی نیشتمانیی!!! سۆکسە ١٩٨٥
٨ـ ئەدیب و ئەرکەکانی قۆناخ لەبەر رۆشنایی تاقیکردنەوەکانی ئەوروپای رۆژگاری (رێنیسانس) دا د. کەمال مەزهەر  سۆکسە ١٩٨٣
٩ ـ بیری نەتەوەیی کوردی،جەمال نەبەز ١٩٨٤
١٠ـ هێندێک لەکێشە بنەڕەتیەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالیزم،جەمال نەبەز ١٩٨٤
١١ـ دۆزی ناسیونالی کورد،جەمال نەبەز ١٩٨٥
١٢ ـ پێوەندارێتی کوردی ،جەمال نەبەز ١٩٨٦  
١٣ ـ سەدان ساڵە، عەبدوڵا پەشێو ١٩٩٠
١٤ ـ کورد لە کاریکاتێری جیهانی دا ،  هەڵۆ بەرزنجەیی و فەرەیدون قازی ١٩٩٥
 ١٥ ـ پرۆژەی گاپ،ئەڵقەیەکی تری کۆلۆنیالیزمەکردنی کوردستان ،هەڵۆ بەرزنجەیی ١٩٩٢ ،٢٠٠٤ چاپی دووەمی بۆی زیادکراوە.
١٦ ـ کورد و مەسەلەی کەورد ، ئیسمایل بێشکچی وەرگێران و ئامادەکردنی لاس ١٩٩٢
١٧ـStoppt den Völkermord in Kurdistan,,, SOKSE  ,1993
١٨ ـ هەڵوێستمان لەمەڕ یەکخستنی رێکخراو و کۆمەڵە خوێندکاریە کوری و کوردستانییەکانی دەرێی ووڵات ،سۆکسە ١٩٨٨
١٩ ـ شانۆ  هەڵوێست و باوەڕ و ڕەسەنایەتی، هەڤپەیڤین لەگەڵ هونەرمەندی کورد حەمەرەشید هەرەس ٢٠٠٢. ئامادەکردنی هەڵۆ بەرزنجەیی
کۆمیتەی بەڕیوەبەرایەتی سۆکسە، سەرەتا،لە ١٩٨٠  تا ساڵی ١٩٨٥ لە وڵاتی ئۆتریش/ نەمسا بوو، چونکە هاوبیر کاک کوردۆ عەلی، بەرپرسی یەکەم بوو، لەوێ نیشتەجێ بوو. دوای ئەوە ١٩٨٥ـ١٩٨٨، لە وڵاتی سوید بوو ،هاوبیر کاک ئاراس وەلی،بەرپرسی یەکەمی سۆکسە بوو. پاشان دەستی لە کارکێشایەوە. لە ١٩٨٨ ـ٢٠٠٥ کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی سۆکسە لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بوو. بەشێوەیەکی گشتی ئەرکەکانی ڕووبەرووی بەندە بۆوە.
تا پێش لێک ترازانەکە، بەرهەم و گێڕانی سەمینار و نووسینەکانی مامۆستا جەمال نەبەز، نوسین و وەرگێڕانەکانی کاک کوردۆ، چالاکی دەیان هاوبیری تری وەک هاوبیران بروسکە ئیبراهیم،بەختیار قازی، ئەحمەد نەقیب و  سەلاح  و عومەر و هەڵۆ و دەرسیم و کەریم و نیهاد و نەوزاد و گەلێ هاوبیری تر بەشێکی گرنگی مێژووی سۆکسەیان نەخشاند.
ئەو هاوبیرانەی لەم قۆناخەدا تەواو هاوکار بوون : فەرەیدون قازی تا ساڵی ١٩٩١، نەریمان گۆمی تا سەرەتای ٢٠٠٠، هاوبیر شەماڵ عەزیز تا کۆچی دوایی کرد، هاوبیران بەختیار شەمەیی و عوسمان تۆفیق و پشکۆ ئەمین،عومەر تۆفیق بەردەوام و زۆر دڵسۆزانە.. هاوبیر عوسمان سەرپەرشتی هەموو کاروباریی تەکنیکی رێکخراوی دەکرد. هاوبیران شوان خەفاف و ڕەوانشاد فازیل شەفیق و بەختیار شەمەیی لە هۆڵەندە. بەختیار شەمەیی،سەردەمانێکی زۆر ماڵپەڕی پاسۆکیشی بەڕێوە دەبرد. لە سوید بورهانی مام تۆفیق و شیرکۆ و حەکیم کاکەوەیس و شەماڵی حاجی مەجید و رزگار شەمەیی تا ١٩٩٢و فەرەیدون سدیق و  جوانەمەرگی ڕەوانشاد کاردۆ و ئاراس وەلی تا١٩٨٨و جەمال نیزامەدین و نیاز عەلی و د. کەمال عەلی و ئازادی حاجی سابیر و بەهزاد چاومار و نەسرەدین و رەوانشاد حەمەچاوشین و د. عەلی خانەقینی و ماهیر عەلی خوشکە یادگار مەحمود و زۆری دیکەش رۆڵی بەرچاویان لە خزمەتکردندا گێڕاوە. ساڵانێکی زۆریش هاوبیر حەمەکەریم لە ئۆپسالا/ سوید ئەرکی چاپکردنی بڵاوکراوەکانی سۆکسەی لەسەر بوو.هاوبیر شەماڵی حاجی مەجیدیش بە چاپەمەنییەکانی سۆکسەوە ماندووبوونێکی زۆری کێشا. لە بەریتانیا نەبەز و بەرزان عەزیز و فەرەیدون سدیق. فەرەنسا رزگار و کەریم. هەنگاریا د. کەریم. دانیمارک نەریمان و ئاراس و سیروان و نەهرۆ. خەباتی بێوچانیان ڕادەپەڕاند. ئیتالیا شەماڵ و لە رۆژاوای ئەلمانیاش عەبدوڵا چوارتایی و سەلام قادر و لە بەرلین ئاوات سیتەکی و فەلاح و رێبوار و بەختیار شابان و ئارام  عومەر و  عومەر تۆفیق و پشکۆ ئەمین و هەڵۆ بەرزنجەیی و دواتریش کامەران ئەحمەد. سویسرا، گیانبەختکردوو خالید شێخ عارف،ئیسماعیل و نەرویج، فریاد حەسەن و کەنەدا حەمەڕەشید هەرەس و گەلێ هاوبیر و لایەنگر و دۆستی تر،کە ناوەکانیانم لەیاد نەماوە.
هاوبیرانی سویدیش، بێستون ئازاد و نەریمان ئەحمەد، ماوەیەکی زۆر (رادیۆی هاوبیران)یان بەڕێوە دەبرد و خزمەتێکی بەرچاویان کرد. 
 هاوبیرانی بواری راگەیاندنیش: مامۆستا جەمال نەبەز، ڕەوانشاد کوردۆ عەلی،ڕەوانشاد شەماڵ عەزیز، پشکۆ ئەمین،بەختیار شەمەیی،عوسمان تۆفیق، فەرەیدون قازی، عومەر تۆفیق، حەکیم کاکەوەیس،ئاراس وەلی، هەڵۆ بەرزنجەیی .

" رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە