شێخ جەعفەر ورەفتاریکی قيزەوەنی لەشاخدا

Wednesday, 02/08/2017, 1:49

12342 بینراوە


 لەسالانی 80 کان رۆژیك لە مەلبەندی 3 لە گوندی سماقولی پێشمەرگەیەکی خێزاندار دوای ژن هینان داوا لەکاربەدستانی مەلبەند دەکات لەبەر ئەوەی خێزاندارە هاوکاری بکەن و لەدێی سماقولی ژیانی ئاسایی خۆی بەرێ بکات و هەرکاتێك روداوێکی نەخوازراو یان هێرشی داگیرکەر بۆ شوێنە ئازادکراوەکان رویدا یان بۆ هەر هێرشێك بۆ سەر دوژمن کام جیگا سەختە بەم پێشمەرگە بسپێرن مەلبەند رازی دەبێت بەم داواکاریەی ئەم پێشمەرگە قارەمانەو رۆژانە ژیانی ئاسایی خۆی بەسەر دەبات
جارجارە شیخ جەعفەر هاموشۆی ئەو مالە پیشمەرگە دەکات بە سیفەتی هاورییەتی و پێشمەرگایەتی کاتیك ژنەکە هەست بە هەلسوکەوتی شیخ جەعفەر دەکات ئاسایی نیە !
بەلام بە راراییەوە ژنە مامەلە دەکات و دەلێت تۆ بلێیت نان و نمەکمان بکات و بە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەوە خیانەت و بێشەرەفی بکات ؟
رۆژێك شیخ جەعفەر دەچیتە مالیان و داوای لێدەکات نامەیەکی مەلبەند هەیە زۆر زەرورە و کەسیکی وەك تۆ واتە پێشمەرگەکە دەبێت بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست بەلام عاقلی ژنەکە لەوەیدابوە کە مێردەکەی لەم مەبەستەی شێخ جەعفەر ئاگادار دەکاتەوە
میردەکەشی بە ژنەکەی دەلێ زۆر باشە تۆ خۆت شێلو مەکە منیش هەمان هەستم لا دروست بوە
ژن ومێردەکە پلان دادەنێن پیشمەرگە گوایە دەروات نامەکە بباتە شوێنی مەبەست دوردەکەوێتەوە لە ئاوایی و شەو تاریك و رۆن کابرای پێشمەرگە بێ هەست و خوست دێتەوە مالەوەو ژنە دەرگەی لێدەکاتەوە و ژنە زۆر دلخۆش دەبێت و پێشمەرگەکە واتا میردی ژنە بەژنەکە دەلێت گەر ئەو بێشەرەفە هات دەرگای لێبکەوە و بە ئسایی بدوێ تۆ خەمت نەبێت من لەمدیو هەست رادەگرم با لەنیازی گلاوی بگەم
کاتێك هەندێك درەنگ دادێت شیخ جەعفەر دیت بە ئەسپایی لە دەرگای مالە پێشمەرگەکە دەدات ژنەش ئاسایی دەرگا دەکاتەوە و دەلێ یاشیخ خێرە بەم شەوە بەتەنیا هاتویت شیخ جەعفەریش هەندێ عوزر دەخوازیتەوە و درۆیەکی شاخداری رێك خستوە و مەسینەکی بەدەستەوەیە دەلێ نەفتمان نەماوە لە بارەگا بەلکو هەندێك نەفتمان بدەیتێ ژنەش دەلێ بەسەرچاو ژنە مەسینەکەی لەدەست وەردەگرێت و دەلێت ئیستا بۆت دێنم شیخ جەعفەریش دەلێت ئەی بۆ تەکلیفمان ناکەیت حەزم لە چایە
ژنەش دەلێ خۆت دەزانی من بەتەنها لەمالم شیخ جەعفەریش دەلێ جاقەدی چیە نەوتمان نەمابو دیسان داوا دەکات چایەکی بۆ بکات ژنەش دەلێ فەرمو برا کاتێك شیخ جەعفەر دەچیتە ژور ژنە چای بۆ لێدەنێ شیخ جەعفەر پرسیاری زۆر ناشیاوی لێدەکات و ژنەش پشتی بە میردەکەی قایمە و ئاسایی پرسیارەکان وەلامدەدەداتەوە کاتێك شیخ جەعفەر هەمو سنورێك دەبەزێنێت مییردی ژنە واتا پێشمەرگەکە کلاشنکۆفی لێ رادەکێشێت و هەرچی سوکایەتیە پێی دەکات و بە چەککراوی شیخی داوین پیس بەرەو بارەگای مەلبەند دەباو دەیپاتە لای لیپرسراوی مەلبەند کە ئەو کاتە کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەلبەند دەبێت و دەلێت کاك کۆسرەت تەنها لەبەر یەك هۆ ئەم سەگە واتا شیخ جەعفەرم نەکوشتوە بۆ ئەوەی بەرگی خیانەتم بۆ نەپۆشن ئیستاش ریگام بدە بەسزای بگەیەنم مەلبەندیش پیشمەرگە قارەمانەکە رازی دەکەن کە لەبەر هەندێ هۆی سیاسی ئەوکارە نەکات و ئیمە خۆمان سزای دەدەین بەم شیوە شیخە فشە نەقل دەکەن و تا ئیستاش ئەم بابەتە لە هیچ میدیایەك باس نەکراوە
فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئەم بابەتەی بۆ گێرامەوە
  لەپەیجی ئارام تاهیر وەرگیراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە