Wednesday, 02/08/2017, 3:57
7377 بینراوە
پارت و بزوتنەوە سیاسییەکان و هێزی چەکداری کورد لە باشووری وڵاتدا بۆ سەڕۆک حزب، مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی، ئامرازێکی کارێگەر بووە بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و بەهێز کردنی پێگەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی لە هەر دوو قۆناغی شاخ و شاخدا. لە رۆژانی ٢٩-٣١/٢٠٠٩ دا یەکێتی لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی بە ئامەدەبونی ١٦٠٠ کەس چوارەمین پلیۆنمی بەست و تاڵەبانی لەو پلینۆمەدا ناوی نەوشێروانی بە خراپ هێنابوو. نەوشێروان مستەفا "لە نامیلکەیەک"دا وەڵامی تاڵەبانی دەداتەوە و دەنووسێت (تاڵەبانی بۆ خۆ نزیک کردنەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکی بەرتیلی سیاسیی دابوو کە لە واشینتۆنپۆست بڵاو کرابوەو گوتبووی "ئەگەر سەڕۆک بوش رازی بێ ١٠هەزار کەس لە پیاوەکانم ئەنێرم بۆ کوەیت شان بە شانی سپای ئەمریکی شەری سپای عیراق بکەن).
----------------------------------
پارە و سامان کۆکردنەوەی سەرانی پارتەکانی باشوور لە ئەوپەڕی چەپەوە بۆ ئەوپەڕی ڕاست تا دەگات بە حزبە ئایینی میانڕەوکان و توندڕەوەکان، نهێنیەکەی بە پلەی یەکەم لە ژێر دەستتی کەساییەتی یەکەمی ئەو پارتانە بووە و بە پلەی دووەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکرداییەتی و دەوروبەریان. لە بەشی دووەم، پەڕتوکی دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری، لاپەڕە ١٨٤دا تاڵەبانی دەڵێت "پارە و شتی یەکێتیم لابو، هەموویم تەسلیمی حەمە توفیق و ئەو برادەرانە کرد".!؟
© 2019- Kurdistanpost