KURDISTANPOST
جەعفەر کەریمی
بۆ سۆیە دڵ
Wednesday, 02/08/2017, 23:21
2240
بینراوە
بۆ سۆیە دڵ قەت لامەدە هەنگوین کەلام
دەستەوئەژنۆ دادەنیشم چاوەڕێتم بێیە لام
وەرزی گوڵ بوونەهاتی چاوەکانم کوێربون
دڵ شکا پیروپەک کەوتەونەخۆش و کەلەلام
حاڵی تەنیاییم وەکو کەکرە دەچێ تاڵ و تیژە
رووگە بە تۆ گوڵبزە مەشکێنە دڵ بمکە غوڵام
هەرئەوەندە جارجارە دەرکەوی دڵ شاد دەبێ
رووم دەیە رووت لامەبە بمدوێنە کوانی وڵام؟
ساڵی ژینم تۆف وسەختە بایە باهۆزو شڕە
تۆم هەبێ سەرخۆشم ساغ وبێ دەرد وبەڵام
بێیەلام ئارام دەبم مێخۆشی سەرسنگت مژم ؟
گێژدە دەبم بێهۆش دەبم مەست دەبم ناڵێم گلام.
جەعفەر کەریمی
© 2019- Kurdistanpost