بەخۆی ناوێرێ من دەنێرێ

Thursday, 03/08/2017, 1:00

27987 بینراوە


ئەم نووسینە لەلایەن: (كارۆخ عوسمان - دلێر پیرۆمەری - ھۆشیار شێركاوەیی)ەوە نووسراوە
------------------------------
بەتەنھا سلێمانی دەڵێ (نەخێر) یا خەڵكی كوردستان؟
مەھزەلەی حزبایەتی لەھەرێم بەوە دەردەكەوێت كە ھەر حزبەو ناوچەیەكی دیاریكردووە بۆ ئەوەی سەركردایەتیبڕیاری لێ دابمەزرێنێت، لەم نێوەندەدا پایەتەخت بووە بەكۆڵۆنی حزبەكان.

پارتی و یەكێتی ھەریەكە بنكەی سەركردایەتی خۆی لەھەولێر دامەزراندووە بەڵام لەبنەڕەتدا ھیچیان بەتەواویھەولێر بەبنكەی بڕیاری سیاسی حزبی بەدید ناگرن، بەڵكو ململانێی ئابوری تێدا دەكەن.
بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەوە گردێكی كردۆتە پێتەختی بڕیارو لەوێوە بەناوی سیاسەتی مەدەنیزم شێوەیەك لەڕكابەرایەتیپارتیزانی دەكات.

كاتێ پێتەخت بەمجۆرە چۆڵ بكرێت لەناوەندی بڕیاری سیاسی، ھەرئەوە لەحوكمڕانی چاوەڕێ دەكرێت.
مەیدانی ئیداری بۆ سەرانی حكومەت چۆڵ دەبێت تاكو تەراتێنی سیاسەتی پاڵپشتی بەرژەوەندیە شەخسی وحزبیەكانی تێدابكەن.

ئێستا ئەوەی باسی گەرمی ڕۆژە مەسەلەی ڕێفەراندۆمە، ئەو ڕێفەراندۆمەی كەكۆمەڵگەی كوردی گۆج كردووەونازانێ بەدوای خەڵەتاندنە مێژووییەكان بكەوێ یاخود ڕەتی بكاتەوە، كە ئەم ڕەتكردنەوەیە وەرچەرخانێك لەشكڵیحوكمڕانی دروست دەكات و بۆیەكەمجاریش دەبێت كە گەلی كورد پێ بنێتە قۆناغی مۆدێرنەو پشت بكاتە بنەماپوچەڵەكانی ناسیۆنالیزمی خەڵەفاوەوە، بەم پشتكردنەش زەمینەی دروست بوونی ئیدارەو حوكمڕانیەكی دیموكڕاسیدەسازێنێ، وە دەنگی (بەڵێ)ش شێوە خراپ و دیماگۆجیە داسەپاوەكە پتەوتر دەكات و مافەكانیش نەك نادرێنەوەبەڵكو باسكردنیان دەبێتە گەورەترین مەترسی.

ئێستا لەسلێمانیەوە دیسان ھەڵەیەكی گەورە بەرامبەر دەستەڵات دەكرێت، بەوەی كەسەركردایەتی بەرەی (نەخێر)دێتە وجود، وەك ئەو پارتیزانیە مەدەنیەی كەدژایەتی حوكمی داسەپاو دەكات.
ڕەوتێك دەنگی ناڕازی خەڵك دەقۆزێتەوەو سلێمانی دەكاتە مەركەزی قەراری دەنگی نەخێرو ئاكنجیانی پایەتەخت وبادینان تەریكی قەراری پرسەكە دەكات.
كە ئەوخەڵكانەش زۆرترین جەور دەكێشن كەچی ڕاپەڕو ڕاوەستاوی بەردەم سیاسەتی ھەڵەو كردەوەی خراپ وئەجێندای مەترسیداری حوكمی داسەپاوی ھەرێم بەنمرەیەك ئەوانن، لەولاشەوە واوێنا دەكرێن كەتوانایھەڵوێست و بەرەنگاریان نیە.
بۆیە ھەمیشە پێیان گوتراوە كەدەبێت لەشوێنی ترەوە سەركردایەتی ئێوەبكرێت و بەجێگەیەنەری بڕیاری شوێنیتربن،بەبێ گوێدانە ئەو مەترسیە زۆرانەی كەلەسەر ژیان و مەعیشەتی پێ ژیانیان ھەیە.

ئەرێ دەكرێت پێتەخت لەبازنەی خەباتی مەدەنیەتدا تەریكی بەنادیدەبگرێت؟
نەخێر ئەوە ڕێی تێناچێت، خۆ بگرەو بكوژەو بكشەوە نیە، تا سەركردایەتی پارتیزانی لەشوێنێكی قایم خۆیحەشاربدات.
ئەو دەستەڵاتەی كە دەتەوێت بەرەو ڕووی بوەستی دەبێ تیر بدەی لەدڵی ئەگینا بەبڕینی دەست و قاچەكانینامرێت، بەڵكو بەشە جێماوەكانی جەستە باشتر نەش ونما دەكەن، بەتایبەت ئەگەر كرمی گەشەی دوژمنەسیاسیەكان لەنێو ڕووحی بەرەنگاراندا بێت، وەك ئەوەی كە لەسلێمانی بەشی زۆری سەركردایەتی یەكێتی ھاودەستیپارتین.

پێتەختی وڵات ھەمیشە دڵی دەستەڵاتەو بەكەمكردنەوەی یەك نەبزی چالاكی، دڵ دەلەرزێ و بەلێدان لەدڵ كۆیجەستەی دەستەڵات شەلەل دەبێت، بەڵام بەھۆی سیاسەتی خۆ تەریك كردن لەلێدان لەدڵی دەستەڵات دەستوقاچی ڕەكابەری ھێرشبەر شەلەل بووە.

سەیری حوكمی ھەرێم بكەن;
ئاخۆ تەنھا سلێمانی لەحاڵەتی نەھامەتی و بێ دەرەتانیدایە یاخود كۆی دانیشتوانی ژێر سێبەری ئەم حوكمڕانیە؟
ئەگەر سلێمانی جارێك بێ دەرەتان بێت ھەولێر دەجارو بادینان سەد جار، چونكە لەم زۆنەی دەستەڵاتدا داواكردنیمافەكانیش موجازەفەیە نەك ھاتنە نێوشەقام.
كەواتە بێزاریەكانی خەڵك لەم دەڤەرە زێدەترن وەك لەسلێمانی.
بۆیە دەبێ سەركردایەتی ڕكابەری حوكم و بڕیارە نادروستەكان لەم قۆناغی مەدەنیەدا لەقوڵایی ناڕازیترین جێگەو مەكانبێت.
بێنە پێش چاوی خۆت، ئەگەر پێش خەڵكی دەستبەسەر كەوتی خەڵكانێ كەئەو مافەیان لێ زەوت نەكراوە بەتێكڕادەبن بەپاڵشت و دیواری ڕاگری خەباتەكەت.
ئینجا بۆیە ھەولێر كەدڵی دەستەڵاتەو بادینان كەمەغدوورترین شوێنگەی ئەم ھەرێمەیە دەبێت ببن بەچەقیململانێ و ڕكابەری حوكمڕانی، بۆئەوەی مەجالێك بۆ خۆ قایم كردنی حوكمڕانەكان نەمێنێتەوە.

بەوپێیەی كە ھەولێر ناڕازیترینی ھەرێمەو ناوەندی بڕیاری دەستەڵاتە ناكرێت بخرێتە ژێر ڕكێفی ناوچەكانیترەوە بۆڕووبەڕووبوونەوەی حوكم.

سەیری توركیا بكەن، لەڕێفەراندۆمی دەستوریدا گشت پارتەكان بەپارتە كوردیەكانیشەوە ناوەندی باڵای بڕیاردانیانچونكە لەئەنكەڕە بوو، ھەر لەوێشەوە یەكەمین كەڕنەڤاڵی (بەڵێ و نەخێر)یان دەست پێكرد، جەمسەری نەخێر زۆرتوندتر لە سەركردایەتی بەڵێ كەوتە چالاكی، ئینجا چالاكیەكانیان گواستەوە ناوچەكانیتر.

ئەوەی ئێستا لەگۆڕێدایە بۆ دروستكردنی كەمپەینی نەخێر بەمجۆرە بەرھەمی باشی نابێت، چونكە وەك ئەوە وایە(بەخۆی ناوێرێ من دەنێرێ)، ئینجا كاتێك سەركردایەتی كەمپەین نەیوێرێ لەناو جەرگەی دەستەڵات چالاكی بكاتچۆن چۆنی چاوەڕێ لەكۆی خەڵك دەكات تاپڕۆژەكەی بۆ سەرخەن.
خۆ ئەگەر سەركردایەتی ئەو كەمپەینە ئەزمون لە چالاكی حزبە ڕكارەكانی حوكمڕانی وەرنەگرێت دڵنیابن توانای نەكگۆڕان لەدەستەڵات و زیادكردنی دەنگی نەخێری نابێت بەڵكو توانای بڕینی قاچێكی ئەو دەستەڵاتەشی بۆ ناڕەخسێ..
بۆیە وەرنە ھەولێر، قبوڵمانە ئێوە  پێشڕەومان بن، ئێمەش تا وەدیھێنانی دواھەمین ئامانج ھاوڕێبازو تەریب ڕێڕەوڕتاندەبین، نەك تیرگری نەدیو و فەرمانداری پایەگابن.

ئەم نووسینە لەلایەن: (كارۆخ عوسمان - دلێر پیرۆمەری - ھۆشیار شێركاوەیی)ەوە نووسراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە