زەعیم کۆسرەت

Friday, 04/08/2017, 23:59

30403 بینراوە


ساڵی ١٩٦٣ بەساڵێکی شووم و خوێناوی لەمێژووی سلێمانی،تۆمار کراوە. لەو ڕۆژ و ساڵەدا کابرایەکی بەعسی تا سەرئێسقان دژ بە کورد هاتە سلێمانی و ڕەشبگیری دەست پێکرد و جگە لە گوللە بارانکردنی چەندین هاوڵاوتی بێ گوناه لە حامیەی سلێمانی کە ئێستا پارکی ئازادیە، چەندینی تری لە زیندانەکان،تووند کرد. ئەمە یەکەمین دیاری حزبی بەعسی عروبە بوو بۆ سلێمانی و کوردستان.
لە دوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی نەخۆش ئەکەوێ و ووردە ووردە بەرەو کەنارگیری ئەڕوا،ململانێی دەسەڵات سەر هەڵئەدا و یەکێتی ئەکا بە ٣ بەرەوە کەهەریەکەیان ئەیەوێ زیاترین بەرژەوەندی و دەسەڵات لای خۆی کۆبکاتەوە. باڵی هێرۆ،باڵی کۆسرەت و باڵی برازاکانی تاڵەبانی.
باڵی هێرۆ: ئەم باڵە بەهێزترین و کاریگەرترین باڵە لە ئێستادا و زۆربەی هێز و پارەیان لایە. بۆیە لەهەمان کاتیشدا زۆرترین دوژمنیان هەیە و ئەگەری ئەوە لەئارادیە هەمان سینارێۆی بنەماڵەی عوجە(شەڕی نێوان سەدام و ئامۆزاکانی) لێرەش دووبارە ببێتەوە.
باڵی کۆسرەت: ئەم باڵە هیچ کاریگەری نیە و تەنها ڕۆڵی (کەری نانە ووردە)ی پێسپێردراوە. خەمی ئەم باڵە تەنها پارە و پلەو پۆستە بۆ کەسە نزیکەکانی کۆسرەت.
باڵی کوڕەکانی شێخ جەنگی: ئەم باڵە پێکهاتەیەکی سەیری هەیە، بەپارەی ئەمریکی و ئەجندای ئێران کارەکانی ئەکا. بەو پێیە،باڵێکی پرۆکسیە و ڕەنگە دەستەمۆکردنی ئەم باڵە ڕیسکێکی گەورەی لەدواوە بێ.
ئەڵبەتە ئەوەی وا لەباڵی هێرۆ ئەکا ئەم باڵانە بەگژ یەکدا بچن و بەهێز و چەك دواتر کێشەکانیان و ململانێکانیان بەرەو دەسەڵاتی زیاتر بهاوێژن،ئەو کەسایەتیە بوغزن و ترسنۆکەی پشت ئەم ململانێیانەیە،ئەویش مەلا بەختیارە .کە تاقە هیوای ئەوەیە زۆرترین کاریگەری لەسەر یەکیتی و پۆست یەکێتی دەربکەوێ، هەر بۆیە  وەك چۆن کاتی خۆی مەلا بەختیار وەك مۆرانە کەوتە نێوان کێشەی  شێرکۆی شێخ عەلی و جەمالی عەلی باپیر و ئەوکەتنەی نایەوە بوە هۆی کوژرانی هەردوو کیان،ئاوهاش بەتەمایە هەمان سیناریۆ دروست بکا بۆ ئەوەی کۆسرەت و ماڵی شێخ جەنگی بدا بەیەکا و ئەمیش وەك سەیرکەرێک  لە دوورەوە ڕۆڵی پیاوی گەورە ببینێ و دواتر پێیان پێبکەنێ.
لاهوور قۆچەقانیەکی بەدەستەیەو بەهەموو لایەکدا ئەیسووڕێنێ  بەڵام نازانێ ئاڕاستەی کێی بکا و تێیبگرێ. ڕۆژێ باسی کێشەی باڵەکان ئەکا و بەبێ ئەوەی ناوی کەس بێنێ و زاتی ئەوەش بکا بزانین چۆن چۆن بەدەنووکی ئەو باڵانە تێك ئەشکێنێ. ڕۆژێ باسی ڕیفراندۆم ئاکا و یەکێتیەکەی بێ ئاگا ئەکا لەوەی کە پارتی نەوتی هەراج کردوەو قوبادی ئامۆزای لێ بێ بەری ئەکا. ئەم جۆرە چەواشەکاریانە نمونەی بێ ئەزموونی ئەم کەسە دەرئەخا و دواتر بەو جۆرە لێدوانانە ناتوانێ لەوە تێبگا کە مەلا بەختیار سیلەی ڕەحم بەکار دێنێ بۆ بەبارمتەکردنی دەسەڵات. هەر ئەو تەلبەند کردنەی لاهوور لەهەفتەی ڕابردوو ئەوەمان نیشان ئەدا کەوا لەدواجاردا مەلا بەختیار بەهۆی زەعیم کۆسرەتەوە گەمژەییەکی وای پێبکا کە ڕەنگە جگە لە کۆسرەت و تاقمەکەی خەڵکێکی بێ گۆناهیش ،لەناو بچن.
تێبینی: لەگەڵ ڕێزم بۆ گوێدرێژ و ئەو ئەرکەی پێی ئەکەن و دواتر بەتەواوی ئەو بارەی لێی ئەنێن،چارەکە لەتە نانێکی  پێ ئەدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە