ئامانجى شاسوارعبدولواحید تەنها کۆکردنەوەى پارەو سەرمایەیە

Wednesday, 09/08/2017, 19:20

5563 بینراوە


سەرمایەدار ڕێزناگرێت لە یاساکانى کەڵک وەرگرتن لە سروشت و هەموو تواناکانى مرۆڤ و ژینگە لەناو دەبەن بە بڕواى سەرمایەدار لە هەموو شێوەکانى ژیاندا هەنگاوى ناوە تا ئەو کاتەى کە سنووردار نەکرێت و هیچ حکومەتێک و سیستمێک نەتوانێت بەرى پێ بگرێت . دەست دەخاتە ناو بچوکترین شێوەکانى تێکۆشانى مرۆڤەوە هەر لەگەشەکردنى بیروڕاى ئازادى تاک هەتا دەگاتە خوڕەوشتى کۆمەڵایەتى و خێزانى تاکەکانیش لە هەموو بوارەکانى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى و تەکنۆلۆژیادا . ئەمە ڕوانینى شاسوارى سەرمایەدارە بۆ خەڵکى کوردستان . شاسوارعبدولواحید ماوەیەکە دەستى کردوە بە جموجوڵى سیاسی وە خۆدەرخستن وەکو کەسێکى سیاسی وە سیاسییەکى بوێرو زیرەکتر لە سیاسییەکانى باشورى کوردستان خۆى دەنوێنێت. گەنجێکى دەوڵەمەندکراو لە ڕێگەى دامەزراندنى چەند کەناڵێکى میدیاییى و پڕۆژەى وەبەرهێنان بە هاوکارى چەند سیاسییەکى دەستڕۆیشتوو کار ئاسانى بۆ کراوە و خۆى نزیک کردۆتەوە لە دەسەڵاتى سیاسى . دەیویست لە ڕێگەى کەناڵەکانییەوە کار بکات بۆ دەرخستن و بەناوبانگکردنى خۆى لە شەقامەکانى کوردستان بەمشێوەیە بە پاڵپشتى چەند لایەنێک شاسوار لە ڕێگەى کەناڵەکەیەوە ئامانجەکانى خۆى دەستپێکرد لە بەرنامە تیڤیەکانیدا خۆى وەکو عەقڵێکى ئابوورى گەورە و ماندوونەناس پیشاندا ، بەپێى کات لە کەناڵەکەى کەوتە ڕازیکردنى باڵ و لایەنێک و هێرشکردنە سەر باڵ و لایەنەکانى تر ، تا لە ڕێگەى ڕێڕەوەى ڕاگەیاندنى کەناڵى (ئێن ئاڕ تى ) کەوتە ڕێککەوتن و بەڵێنى پشتگیرى کردن لە لایەنێکى سیاسی و دژایەتى لە لایەنێکى سیاسى دیکە بە پێى کات و بە پێى بەرژەوەندییەکانى شاسوار . لەم چوارچێوەیەدا تەواوى میدیاکەى و پرۆژەکەى کەوتە خزمەتى تاکەکەسێک زۆربەى جار وەکو یاساى کارى میدیا کە بۆ بەناوبانگبوونى زیاترى شاسوار ،لەبەرگى مۆدێلێکى نوێى عەقڵى سیاسى کە گوایە هێنانەکایەى ڕەمزێکى باڵادەستە کە بیرى سیاسى و ئابوورى و میدیایى زۆر لە خەڵکى کوردستان و پارتە سیاسییەکانى بەهێزتر و پێشکەوتووترە ، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە گشتپرسى لە باشوورى کوردستان ، شاسوار دەیەوێت دەرفەت بقۆزێتەوە بە دژایەتیکردنى گشتپرسى و هەوڵى سەرکردایەتیکردنى دەنگى نەخێر هێزو قورسایى سیاسى یەکێتى و گۆڕان لە سلێمانى لاواز بکات و خۆى وەکو فریادڕەس وچاونەترس پیشان بدات و یەکێتى و گۆڕانیش وەکولایەنێکى بێ هێزو لاواز و ترسنۆک بێت لە ئاستى بارودۆخى سیاسى کوردستاندا . بەڵکو پەیوەندى بەو بەرژەوەندییە ئابوورییانەى شاسوارەوە هەیە کە دوو لایەن دەگرێتەوە ، یەکەمیان
یارمەتیدانى پڕۆژەکانییەتى لەلایەن باڵى شیعەى دەستڕۆیشتووى عیراق و مالیکییەوە ، دووەمیان پاراستنى بەرژەوەندییە ئابووریەکانى شاسوار لە عیراقێکى یەکپارچەییدا کە تێیدا هاتووچۆى گەشتیارانى عەرەب بۆ پڕۆژەکانى لە سلێمانى بەردەوامییان دەبێت و کەناڵى (ئێن ئاڕتى) عەرەبیش لە ڕووى بازرگانى و ڕیکلام و بە بازاڕکردنى پرۆژەکانى بۆ هەموو عیراق لە کار نەکەون. لەبەرئەوەى هەموو زیرەکى و سەرمایەى خۆى بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەى وجودى تایبەتى بۆ بکرێت .بە درۆکردنەکانى بتوانێت کۆمەڵێک گەنجى توڕە لە بەرپرسەکانى حکومەت لە خۆى خڕکاتەوە و بەکاریان بهێنێت بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و سەرمایەکەى . لە ئیستادا لە باشوورى کوردستان لەبەر خراپى ئیدارەدانى حکومڕانى و ناکۆکى سیاسى لە باشوورى کوردستان بە نەخێر بۆ گشتپرسى . شاسوار ئەم بارودۆخەى قۆستۆتەوە و دەیەوێت بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ پێیان بڵێت من ئەبمە قودوەتان دژى گشتپرسى کەمپین و سیمینار سازدەکات هەتا بتوانێت لاى ئەم خەڵکە ڕەخنەگرە متمانە دروستبکات . دروشمەکانى شاسوار بەم شێوەیەیە خەمى میلەتەکەم بەلامەوە گرنگە ئەگەر لە پێناویشیدا بکوژرێم سەربەرزیە. وە کوردستانێکى خاوەن ئابوورى بەهێز بۆ گەلەکەم بەدەست بهێنم . یاخود دەڵێت سەردەمى حیزبى کۆبونەوە و بەیاننامە و ڕاگەێندراو بەسەرچووە . خەڵکى لە ئیستادا پێویستى بە حیزب و جوڵانەوەیەکە کە ژیانیان بگۆڕێت و کوردستان لەم دۆخە دەربازبکات و ئەم گۆمە مردوە بشڵەقێنێت. نەک کۆبونەوە خەڵک تاقەتى کۆبونەوە و بەیاننامەى نەما یاخود حیزبى ڕاستەقینەش ئەوەیە کە کاردەکات لە پێناو گۆڕانکاریى نەک بژى لە پێناو مانەوە و کات بەسەر بردن و کۆبونەوە . دەنگدان بە بەڵێ بۆ گشتپرسى ڕازی بوونە بە سیستمى حوکمڕانى ئێستاى هەرێم. وەک ئەوەى مامۆستایەکى هێنابێت ئەم وانەیەى فێرکردبێت .سەیر لەوەدایە پارەیەکى زوریشى دابێت بە ڕاوێژکارێک ئەم وانانەى فێرکردبێت . شاسوار کەسێکى سەرمایەدارە سەرمایەداریش بەردەوام بیرى لاى ئەوەیە چۆن بتوانێت سەرمایەکەى زیاد بکات ءەئێستا دەستى کردوە بە سیاسەتکردن بۆ فراوان بوونى سەرمایەکەى بەڵام سیاسەت کردن لە باشوورى کوردستان هێزێکى باشت نەبێت یاخود کەسایەتییەکى باشت نەبێت هیچت پێ ناکرێت . وە سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر جیاوازە لە سیاسەتى ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکا وەک چۆن لە هەموو شتێکدا جیاوازین . شاسوار باشوورى کوردستان وەک ئەورپا سەیردەکات بەڵام خۆى و سەرمایەکەى بچوک ئەکاتەوە و کۆمەڵێک گەنج لە کۆمپانیاى نالیا سەرقاڵن بە ئیشکردن ئەوانیش بێ لانە ئەکات بەم ئەقڵیتە هەرزەیەوە لەبەرئەوە لە سیستمى سەرمایەدارى تاکە بەرژەوەندییەک هەبێت بۆ گەلەکەى گوشینى خەڵکە بۆ بەرژەوەندى تاکى سەرمایەدار پێَم
سەیرە سەرمایەدارێکى وەکو ساشوار بڵێت من بۆ بەرژەوەندى خەڵکەکەم سیاسەت ئەکەم ئەمە گالتەکردنە بە هەست و سۆز و ئەقڵییەتى خەڵکى کوردستان ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە