به‌هۆى داواكارى پارتى، دیسانه‌وه‌ یه‌كێتى ته‌قه‌ى تێكه‌وت

Wednesday, 08.09.2017, 20:23

4903 بینراوە


زانیارى نوێ 
باڵێكى ناو یه‌كێتى، به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ڕه‌سول و مه‌لا به‌ختیار، له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ ڕاسپێردراون و گلۆپى سه‌وزیان بۆ پێكراوه‌ به‌ هه‌موو صلاحیه‌ته‌كه‌وه‌، تاوه‌كو له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و د.یوسف دانیشن، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان، دیاریكردنى رۆژى كاراكردنه‌وه‌ش دراوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌وان. ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێك گۆڕانیش نه‌هاته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وا یه‌كێتى و پارتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌وڵبده‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ په‌ڕله‌مان كارابكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌شێكى ئه‌ندامانى یه‌كێتى له‌ په‌ڕله‌مان و یه‌كگرتووى ئیسلامى قوڕس ده‌بێت.
له‌ به‌رامبه‌ردا باڵێكى ناو یه‌كێتى، به‌ سه‌رۆكایه‌تى ره‌فعه‌ت عبدالله‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌، له‌ رێگاى دوو نوێنه‌ره‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ كۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم، به‌ هه‌ماهه‌نگى نوێنه‌رانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كه‌ ده‌بنه‌ پێنج ئه‌ندام ماوه‌ى مانگێكه‌ سه‌رجه‌م كارو ئاماده‌كارییه‌كانى كۆمیسۆنیان ڕاگرتووه‌ ( به‌پێى یاسایى كۆمیسۆن ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیساران به‌ سه‌رۆكه‌وه‌، له‌ 9 كه‌س پێكهاتووه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى هه‌ر بڕیارێك پێویستیان به‌ پێنج كه‌سه‌)، به‌مه‌ش پارتى ناتوانێت به‌بێ نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتى هیچ كارێك بكات. باڵه‌كه‌ى ره‌فعه‌ت عبدالله‌، له‌ رێگاى كۆمیسۆنه‌وه‌ فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ریفراندۆم دوابخرێ بۆكاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌ نێوه‌نده‌دا پارتى دیموكراتى كوردستان، داواى له‌ باڵه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سول كردووه‌، ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ى په‌ڕله‌مان كارابكرێته‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى یه‌كێتى له‌ كۆمیسۆن، كاره‌كانى كۆمیسۆن ڕایبكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا پارتى په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، له‌و هه‌موو به‌ڵێن و ده‌ستكراوه‌یه‌ى له‌باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان خستوویه‌تانه‌روو.
به‌ كورتى، بۆچوونى هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى یه‌كێتى وایه‌، كه‌ كه‌ش و هه‌واى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ رووى ناوخۆو هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌وتى له‌ ئێستادا تونده‌، ئه‌گه‌رئه‌م ڕیفراندۆمه‌ دوابخرێت باشتره‌، له‌ باره‌ى ئه‌و داواكاریه‌ ناوه‌ڕۆكى وه‌ڵامى پارتى ئه‌وه‌بووه‌، ئه‌وان ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ سنوورى خۆشیان بێت، چونكه‌ بۆ پارتى ئه‌نجامنه‌دانى ریفراندۆم له‌ واده‌ى خۆى؛ واته‌ نسكۆو ئاشبه‌تاڵى 1975 ؟!
*هه‌ڵبه‌ته‌ ره‌فعه‌ت عبدالله‌، به‌رده‌وام له‌ بزوتنه‌وى گۆڕان و نه‌وشێروان موسته‌فا نزیك بووه‌.
* نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتیش له‌ كۆمیسۆن، سه‌ر به‌ كوتله‌كه‌ى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وره‌فعه‌ت عبدالڵه‌ن.
* له‌ نێوان دوو باڵه‌كه‌دا دیسانه‌وه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ قسه‌یه‌كى نییه‌.
له‌فه‌یسبوك وه‌رگیراوه‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)