بارزانی و دروستکرنی جیڤارای ساختە

Thursday, 10/08/2017, 15:41

3478 بینراوە


لەبەر چاوچنۆکێتی مرۆڤ، هەمیشە هەوڵیداوە کە مێژوو بشێوێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، هەر وەکوو ئەڵێن مێژوو سەرکەووتوەکان نوسیویانەتەوە، بەڵام ڕاستی لەکۆتایدا هەر سەردەکەوێت، بۆ نموونە مێژوو ئەڵێ: کە "مسجد ئەقسا" لەساڵی ٧٠٥ ی زاینیدا دروستکردنی کۆتایهات و گومەزەکەیان لەسەردانا، ئەمەیان مێژووە سەلماندوویەتی. 
هەروەها هەروەکوو هەر هەموومان دەزانین کە "محمەد کوڕی عەبدوڵا"، ڕێبەری عەرەبەکان
لە ٨ی ٦ ساڵی ٦٣٢ی زاینیدا کۆچی دوایی کرد، واتا ٨٢ ساڵ دوای کۆچی دوایی موحەمەد.  لە قورئاندا هاتووە لە "سورەی الاسرای ژمارەیەک"، "بێگەردە ئەو کەسەی کە کۆیلەکەی خۆی لە شەوێکدا لە مەسجد حەرامەوە گەیاندە مەسجد ئەقسا" . واتا دوای مردنی محمەد ئەم ئایەتە هاتۆتە ناو قورئانەوە، ئەمەیە کەئەڵێن مێژوو سەرکەوتوەکان نوسیویانەتەوە. ئەوەی کە نهێنی نیە، خوودی قورئان گەواهی دەدات کە لەو سەردەمە کە عەرەبەکان بەناوی سیاسیەوە ڕابوونە سەرپێ وئەوکاتە، تەنها عەرەبێکیش لە ئیسرائیلیدا نەبووە، ئەمە ووتەی مێژووە نەک مێژووی دروست کراو. ئەردۆغان بۆ چەواشەکاری گەمژاندنی تورک دەیانجار هاتۆتە سەر شاشە تێڤیەکان ووتی: تورکەکان پێش "کریستۆس کۆلۆمس" ئەمەریکایان دۆزیوەتەوە، واز لەوەیان بهێنە، کە ئەمە کەبابی تورکی ، چای تورکی، قاوەی تورکی، بەواتەیەکی دیکە نەتەوەکانی دیکە هیچیان نیە،هەرچی هەیە سەرجەم داهێنەری تورکیەو گەلانی دیکە لە تورکیان وەرگرتووە، تەنانەت ئەڵێن کە زمانی تورکی دایکی هەموو زمانەکانی جیهانە، کەچی بەپێی زانستی زمان ناسی،زمانی تورکی لە هیچ زمانێکەوە نزیک نیە.
بنەماڵەی بارزانی وەکوو لاساییەکی تورکەکان، چوونکە نە جوامنێرییەک، نە هونەرێک نە نووسەرێک، بە دڵنیاییەوە جوزەلە لێدەرێکیشیان نیە، بۆیە ناچار دەبێت مێژوو تەزویر بکەن، ئەو تەزویر کردنەش بە قووت و سامانی نیشتیمان و شیری منداڵانی نیشتیمان، ئەمەش لە خۆمەوە ناڵێم بۆ نموونە بڕوانە "ڕەچەڵەکی بارزانیەکان" لەنوسینی "مامخان شێروانی" کەلە کوشتن وساختەچێتی و ڕێگری و نۆکەری و خیانەت، هیچی دیکەیتێدا نادۆرزرێتەوە،هەروەها کردەوەو ژیانی ڕۆژانەشیان دەبینن و دەبیستین، بۆ نموونە زۆر جار باسم لەوە کردووە، خوێنخۆر "جێفری ئارچەر" ی ئەندام پەرلەمانی بەریتانیای سەربە حزبی لابوور، ١٢٠ ملێۆن دۆلاری کە کۆکرابۆووە بۆ ئاوارەکانی سەرچیاکانی کوردستان لەلایەن شیوعیەکانەوە، خواردی. بۆیە دادگای بەریتانیا جێفریان بە ١٠ زیندانی
سسزادا، ئەو لینکەی سەرەوە بشێلە تەواوی دادگاکەی کە پەیوەستە بە دزینی ئەو ١٢٠ ملێۆن دۆلارە. کەچی مەدیاکانی بنەماڵە، شاربەشار گووند بەگوند،ئەم "جێفری ئارچەرە"ساختەچیە سەرسەرییەیان دەگێڕا، بەناوی دۆستی هەرە نزیکی گەلەکەمان. ئەوانەی کەلە نزیکەوە ئاگاداری باسەکەن، ئەڵێن کە جێفری لەوەشدا مەسعود بارزانی و داروسەتەکەی لەندەنی لە خشتەبرد، لەو ١٢٠ ملێۆن دۆلارە تەنها ٥ ملێۆنی داوە بەمەسعود، تێگەیشتنی ئەوەش سانایە چوونکە دەبینن، کۆپانیا نیە کە سەدان گۆڵیان لە بارزانی نەکردبێت، تورکیا گەواهیە، دانا غاز هاوار دەکات، ساختەچێتی خۆیان و ئاشتی حەرامی، کەهەمیشە لەوپەڕی سنووری بێ ئابڕوویەوە،بە ئاشکرا درۆ دەکەن.
ئێستا بابێنیە سەرباسی مەبەست،  ئەم لینکەی خوارەوە بشێلە، دەبینیت کە کەسێكیان بەکرێ
گرتوە بۆ جوانکاری ڕوخساری چەتەو سیخوڕەکانی میتی تورک، یەکێکی وەک "بەیان سامی عبدوڕەحمان" نیان لێمان کردووە بە "ژان دێئارک" ( ژان دێئارک کیژێکی گووندی فەڕەنسی بوو، لەساڵەکانی ١٤٣١ بۆ ساڵی ١٤١٢، ژیا، ئەو کیژە تووشی نەخۆشی شیزۆفرێنی بوو بوو، واتا گوێێ لە ووتەی خەڵکیتر دەبوو بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک قسەی لەگەڵ بکات،ئەوکاتە نەخۆشی شیزۆفرێنی دەستنیشان نەکرابوو، بۆیە ئەو خانمە گووتی کە خوا قسەی لەگەڵ دەکات، ئەوبوو کڵێسا باوەڕیان پێیکرد و بوە جەنەڕاڵی پلە هەرە بەرزی سوپای فەڕانسە، ئەو خانمەش توانی کە بەریتانییەکان لە تەواوی زەویە نزمەکان دەرپەڕێنێت و ئازادی بۆ تەواوی زەویە نزمەکان بگەڕێنێتەوە و کۆتای بەجەنگیکی خوێناوی ١١٦ بهێنێت، ئەو جەنگە بەناوی جەنگەی سەد ساڵە بەناوبانگە، بەڵام لە کۆتایدا، کلێسای بەریتانی توانی کە کلێسای فەڕەنسی ڕازی بکات، کە ژان دێئارک جادووگەرە، ئەگینا چۆن ئافرەت دەتوانێت ببێتە سەرداری پێاو، ئەوەبوو٦ جانیوەری ١٤١٢ ژان دێئارکیان لەناو کڵپەی ئاگردا بە زیندووی سوتاندیان).
https://en.wikipedia.org/wiki/Joan_of_Arc

هەروەکوو زۆربەمان ئاگادارین کە "بەیانی سامی عبدڕەحمان" نەک هەر ڕۆژێک لە ڕۆژان دەمەقاچانیشی نەتەقاندووە، بەڵکوو بە پێی بەڵگەکانی ویکیلیکس سیخوڕی بۆ میتی تورک
کردوەوە، ئیتر چۆن بو بەو قارەمانەی کە وەکوو نموونە باسی بکرێت، لەلایەن "ستیڤن ماسنفڵێد"ەوە،
بەداخەوە نیشتیمان لە سایەی هەردوو بنەماڵەی خۆفرۆشەوە بۆ تەراتێنی مەدییا سەرسەرییەکان، بێگوومان ئەمەش باپارەیەکی خەیاڵی، " ستیڤن مانسفێڵد" یەکێکە لەدەرهێنەرە بەتواناکان، چوونکە مێژووی کورد بەباشی شارەزاییە و ساختەچیانە ولێهاتووی خۆی پیشان دەدات، لە خوێندنەوەی مێژووی کوردا،هەرچەند وێنەی شەڕڤانیش بەکار دەهێنێت، بەناوی پێشمەرگەوە، ( ئەگەر ئەم سەرکردە بۆگەنانە نەبوونایە، ئەوا کیژانی باشووریش وەکوو فریشەتەکان ڕۆژاوا قارەمان وجەنگاوەر دەبوون، بەڵام لالەی سەرسەریەکەی وەک فازڵمیرانی، یان خوێڕیەکەی وەک شێخ جەعفەر!) بە ئاشرا دیارە کە ماسنفڵێد چۆن باسی خانمێکی هەڵبجەیی دەکات،کە قارەمانێکی بێوێنەبووە، کە لە لەدوای کیمیابارانی هەڵبجە دەبێتە پێشمەرگەیەکی نموونەیی، کەچی هەموومان دەزانینن کە هەرگیز پێشمەرگەی ژنمان نەبووە کە بچێتە بەرەی شەڕەوە بەتایبەتی لەباشوور، بێگوومان ژن هەبوون لە پێشمەرگایەتیدا، ئەوانە تەنها لەمقەڕەکاندا بوون، نەک بەرەی شەڕ، چوونکە ئەقڵیەتی جەلالی ومەلایی جێگەی ئەوانی تێدا نەبوەتەوە، ئەگینا ئافرەت زۆربوون لە چیاکاندا، بۆ کاری ڕۆژنامەگەری یان کاروباری بارەگاکان، زۆربەمان سەرگوزشتەی "مارگەرێتا" دەزانین کە بە پیلانی "حەمایلی" دایکی مەسعود کوژرا، کاک ڕەفیق پشدەری کە کەسێک بووە جێگای متمانەی مەلامستەفا بووە، هیچ کەسێک هێندەی ڕەفیق پشدەری جێگای مەلامستەفا نەبووە،ئەو ئەڵێ: کە حەمایلی دایکی مەسعود بەوەی زانیوە، کە مەلا مستەفا مارگەرێتا دەباتە سەر جێگاکەی خۆی، بۆیە کوشتی. بەکورتی بۆ کەسێک لە ئێمە ناوی نیشتیمانمان نەبیبیستووە، کە قارەمانێک بووە، بۆ تەنها ماسنفێڵد بزانێت؟؟
خۆزگە کەسێک دەیتوانی ژێر نووسزانێک ژێرنووسی بۆ بکات.
بنەماڵە تەنها قارەمانی خیانەتن، ببینە کەچۆن بنەماڵە دوو قارەمانی چیکی ڕادەستی تورکەکان دەکەن، ئەوەی دەیبینیت تەلەفزێنی فەرمی حکومەتی چیکە.
ئەودوو چیکیە ژنو مێردێکن ماڵحاڵێ خۆیان دەفرۆشن لەیەککاتدا هاوکاری ئاوارەکان دەکەن و شەڕیش دژی فاشیەتی ئیسلامی تورکیان کردوە. بەداخەوە  لەکاتی گەڕانەوە بنەماڵە دەیانگرن دوای زیندانی کردنیان ٣ مانگ، دەیان فرۆشن بە تورکییا فاشی ئەگەر ٦ ساڵ زیندانیان هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە