بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


گۆشەیەک لە جینایەتەکانی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا (بەشی سێیەم)

Thursday, 08.10.2017, 21:58

3981 بینراوە


ئەو ژنەی بارزانی و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پێویستە بە هاواریەوە بچن.
سەرەتا ئێمە وەک تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر ڕادەگەیێنین دەست لە بنەماڵەیی خائین و خۆفرۆشی یەزدانپەنا و بە تایبەت حوسێن کۆنە تەوابی جاسووس و سمکۆ کۆترباز و چ ئەوانەی خۆیان وەک نەیاری ئەوان دەردەخەن و دەیناسین کە دەیانهەوێت چالاکی ئێمە بزانن و بۆ پارە و ئاشتبوونەوە دەگەڵ حوسێن و لە ڕابردوو و ئێستادا چڵکاو خۆر بوون، هەڵناگرین.
بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا پێشتر ناسروان و ئیدی کاتی ئەوەی یەک یەکی تاوانەکانیان ڕوون بکەینەوە.
ساڵی ۲۰۱۲ بنەماڵەی شاپوور دەوڵەتی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ زوڵم و زۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕوودەکەنە باشووری کوردستان و بە بێ ئەوەی حەسەن و حسەین شەیتانپەنا بناسن، پیاوێک ژن و سێ منداڵی خۆی وەک قۆچی قوربانی دەخاتە مقەر یان باشتر بڵێین زیندانی ڕەشی برایانی یەزدانپەنا.
دوای ماوەیەک شاپوور کەگورچیلەیەکی هەیە بە هۆی ئەوەی حوسێن یەزدانپەنا دەیهەوێت وەک زۆر کەسی دیکە سیخوڕی پێ بکات ڕادەکات بۆ لای حەسەن(سمکۆ کۆترباز) کە ئەو کات دەگەڵ حوسێن بە ڕواڵەت نێوانی نەبوو و بەم شێوەیە بە دەستی خۆی قوڕی خەست دەگرێتەوە بۆ ئەندامانی ماڵەوەی.
سمکۆ و شەش حەوت کەسی لە خۆی ناشەریفتر لە بەرانبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر و لە گوندی بەرەکە لە ناوچەی خۆشناوەتی دوو ماڵیان بە ناوی بنکەی حیزبی دەبێت. دیارە سمکۆ لە مێژە لە نێچیرێکی باش دەگڕێت و لەم کات و ساتەدا کەسێک بە ناوی  "عەبوو گاگل" کە پێوەندی دەگەڵ سمکۆ خۆشە و ئەو پێشمەرگانەی لە حیزبەکانی دیکە ڕۆژهەڵات دەستیان هەڵگرتووە و بە تایبەت کۆمەڵە و زۆربەیان پێکدێن لە ژن و کچی لێقەوماو نەیتوانیبوو ئافرەتی جوان بۆ سمکۆ ببینێتەوە. هەر بۆیە بە شاهیدی ئەو چەند کەسەی لە دەوری سمکۆ کۆوەبوون، دەیان جار سمکۆ بە بیانوی جۆراوجۆر شاپوور دەوڵەتی دەنێرتە دەرەوەی ماڵ و بۆ هەولێر و شەقڵاوە و بەمشێوەیە کاری سێکسی دەگەڵ "شەریفە"ی ژنی کە ناسراوە بە کوێستان حسەینی دەکات.
سمکۆ پش چوونی بۆ شاری سلێمانی و سیناریۆی تایبەتی دژایەتیکردنی پارتی و بارزانی، شاپوور لە ڕێگەی حوسێنی برایەوە بە تۆمەتی دزینی سەیارە و مەڕ و ماڵات دەخاتە زیندان و هەر بۆیە بە فەرمی دەست دەگرێت بە سەر نامووسی شاپوور دەوڵەتیەوە.
دوای تێکەڵبوونەوەی دەگەڵ حوسێنی یەزدانپەنا، ئێستا سمکۆ لە گوندی ئیتالی لە هولێر ژن و منداڵی کابرای داگیر کردووە و دەگەڵ ئامین سێحر بازی دایکی خۆی لە یەک ماڵدا دەژین و شاپووریش بە تۆمەتی خیانەت بە سمکۆ کۆترباز و حوسێنی کۆنە تەوابی برای ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە و لە ڕاستیدا هیچ گوناە و تاوانێکی نەکردووە.
خۆشبەختانە ئێستا کوڕی قازی موحەمەد (کوڕی ڕەش)لە حوسێنی یەزدانپەنا بە هۆکاری کێشەی ئابڕو و دزیی و هێرشی چەتەکانی حوسێن بۆ سەر خەڵکی سڤیل، جیابووەتەوە و بە نیازە چالاکی سیاسی خۆی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان درێژە پێ بدات و بانگەوازی ناردووە بۆ هەموو حیزبەکان.
بەڵێ لە بەشی داهاتوودا وردەکاریی جیابوونەوەی عەلی قازی موحەمەد ناسراو بە کوڕی ڕەش کە ماوەی دوو مانگە لە سەرۆکایەتی تاقمی چەتەکانی پاک یان پارتی ئازادیی دەستی هەڵگرتووە و هۆکارەکەی باس دەکەین. حوسێن جاسووسپەنا کاتی خۆی لە بەغدا و سەردەمی بەعس لە ڕێگەی خزمایەتی بە مریەم خا خێزانی سەردار جاف کە خوشکی کوڕی ڕەش بوو، جاسووسی بۆ بەعس دەکرد.
حوسێنی یەزدانپەنا لەمەڕ فرۆشتنی ڤیدیۆیەکی گرینگی تەریقەتی نەقشبەندی و بنەماڵەی شێخ عوسمان، لە لایەن شێخ ئەحسەن تووشی ڕەخنە دەبێتەوە کە دواتر حوسێنی یەزدانپەنا چەتەکانی دەنێرێتە خانەقای نەقشبەندی و شێخ ئەحسەن و چەند کەسی دیکە دەدەنە بەر لێدان و سووکایەتی و بەشێک لەو چەتانەی ئەم کارەیان کردووە لە ئێستادا لە وڵاتی ئاڵمانیا داوای پەنابەرییان کردووە و لەمەڕ ئەوەی کامیان ببنە نوێنەری پارتە چەتەکەی حوسێن دەگەڵ یەکدی ناکۆکن. هەڵبەت هەر لێرەوە داوا لە جەنابی شێخ ئەحسەن دکەین شکاتەکەی بەرز بکاتەوە و ئێمەش هاوکاریی دەکەین و پێویستە درێنگی نەکات.
لە بەشی داهاتوودا بە ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی پێوەندی حوسێن شەیتانپەنا بە بەرپرسێکی فارسی داعش لە ڕێگەی تەلەفوونەوە بڵاو دەکەینەوە کە دەڵێت دوژمنی دەوڵەتی ئیسلامی نیم و سەنگەری منیش دوا سەنگەرە لە پشت پێشمەرگەکانی بارزانیەوە و تەنیا وەک هاودەنگی و بۆ خۆپشاندان هاتووم.!
دواتریش زۆر بەڵگەی دیکە لەوانە : بەڵگەی درووستکردنی پێوەندی دەگەڵ کۆمار ئیسلامی لە ڕێگەی بارام وەلەدبەگی، بنەماڵەی مافاخیری و دیداری نهێنی دەگەڵ نوێنەری قاسم سولەیمانی و پلانی تیرۆریستی بۆ سەر حیزبی دێموکرات (حدک) و بەرنامەی لە دژی نەیارانی خۆی لە ئورووپا و چەندین بەڵگەی دیکە و ناردنی کچێک بۆ فریودانی پاراستن کە بەمزوانە دەردەکەوێت.
چاوەڕوان بن بەمزوانە