به‌ هاوکاری ئاسایشی پارتی، دەزگای میت مەجید ئیبراهیمی تیرۆر کردووە


تازە بۆی دەرکەوتووە جەلال تالەبانی، عەلی عەسکەریی باوکی بە کوشتداوە

Friday, 08.11.2017, 12:03

10550 بینراوە


ئەم نووسینەی شاڵاو عەلی عەسکەریی، کە لەسەر دیداری تەمەنی جەلال تالەبانی نووسیوێتی، تێیدا جەلال تالەبانی باس دەکات چۆن زانیاریی بە ساواکی ئێران داوە و پێی راگەیاندووە لە کوێوە مەفرەزەکەی عەلی عەسکەری دەڕوات! بۆ کوێ دەچێت و مەبەستی چییە!
ئەمە ددانپێدانانێکە، دەیسەلمێنێت، کە تالەبانی بکوژی باوکی شاڵاوە، کەچی وەک لەو نووسینەی خوارەوەدا دەبینن  شاڵاو بە زمانێکی زۆر نەرم و سۆز بەرامبەر بە بکوژی باوکی دەدوێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە شاڵاو ئیستا بۆ خۆی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو یەکێتییەیە کە باوکیان خستۆتە بەردەم دوژمنەکان بۆ خۆشی پیسخۆری ناو ئەو دەسەڵاتەیە، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی ناچارە بەو زمانە بدوێت. کوردستانپۆست ئەم بابەتە دەخاتە نێو ئەرشیفی کوردستانپۆستەوە و دەیپارێزێت.
---------------------------------------------

مام جەلال لە نێوان دیداری تەمەت و هاوڕێیانی تەمەن
پێشەکی:
هەموو ئەم نووسینە لەوەەو هات کە جەنابی مام جەلال تۆمەتی نا ژیری و ناکامڵی پەلەپەلکەری دابووە پاڵ شەهیدان عەلی عەسکەری و د.خالید، هەرجەندە هەموو هێماکانی برزوتنەی رزگاری خوازی گەلەکەمان وەبەتایبەت یەکێتی لە بزوتنەوە و کۆمەڵەش رزگاری نە بوو لە توانج و تانە و ووشەی نەشیاو بەرامبەریان کە هیوادارین دووبارە نەبێتەوە. وە ئەم نووسینە پەیوەندی بە بارو دۆخی ئێستای کوردستان و ناوخۆی یەکێتی نییە، وە لە گەرمەی ناخۆشیەکانیش هەموو لایەنەکانی ناو باڵەکانی یەکێتی رێزی تاینەتیان بۆ مام جەلال هەبوو. ئەم نووسینە تەنها مەوقفێکە دوای بڵاوبوونەوەی دیداری تەمەن. 
دوای بڵاوبوونەوەی بیرەوەریەکانت لە توێی دوو کتێب دا بەناوی دێداری تەمەن لە لایەن سەلاح رەشیدەوە ئامادەکراوە. هەندێك دۆست و برادەر رەخنەی ئەوەیان هەبوو کە جەنابت بە ووشەی ناشیاو باست لە هاوڕێکانت کردبو و لەوان شەهیدان عەلی عەسکەری و د. خالید یشی تیان، بۆ بەدواچوونی ئەم قسانە و راست و درووستی و بۆ ئەوەی لەسەر قسەو قسەڵۆك هەڵوێست وەرنەگرین، هەدوو بەرگی کتێبەکەم پەیاکرد و تەنانەت چەنجارێكیش خۆێندمەوە. 
بۆیە بڕیارم دا پەڕە بەپەڕە و تەنانەت بە ژمارەی دێڕیشەوە بۆچوونەکانی خۆمان لەسەر بووچونەکانی کتێبەکەت بووسین، وە دەفتەری رۆژانەی شەهید عەلی عەسکەری ببێتە سەچاوەیەك بۆ دەرخستنی راستییەکان، بەڵام ئەوجۆرە تێبینیانە هێندە زۆر بوو کە بەچەند دێڕێك و تەنانەت بەچەند پەرەیەکیش کۆتایی نەئەهات.
بۆیە بڕیارمدا تەنها باسی کارەساتی هەکاری و هەلگیرساندنەوەی شۆڕش و بەشێك لەو توومەتانەی لە دووتوێی کتێبەکەدا دراوەتە پاڵ هەندێك لە شەهیدان و سەرکردەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان رەتکەمەوە.
وە وەڵامی ووتە نەشیاوەکانیش نەدەمەوە چونکە ئەم ووتانە لەبارامبەی خودی خاوەنەکانیان بووترایە ئازایەنەتربوو نەك پاش 39 ساڵ لە شەهیدبوونیان. 
هەکاری: هۆکاری تری هەکاری کە بڵاو نەکراوەتەوە  
1- حافزی ئەحمەد ئاغای گراڤی هەکاری  خۆی بۆیگێڕامەوە. لە ژیاندا ماوە و جەنابت باش دەیناسیت کە بە قسەکانی ئەو( د. کەمال خۆشناو بەرنامە و جێگای وەرگرتنی چەکەکانی داناوە وە بەئاگاداری جەنابت. کە نوێنەری یەکێتی بوو بۆ رەوانەکردنی چەك و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیبوو لە خەتی گشتی وە لەهەمان کاتدا بە "خەت ماێل"  ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەرانبوو ، دوای ئەوەی حافز هەوڵێکی زۆر لەگەڵ ئەدا کە ئەو جێگایە زۆر لە قوڵایی تورکیایە وە د. کەمال خۆشناو جەخت ئەکات لەسەر ئەوە کە چەکەکان دەبێ لەو جێگایەی کە ئەوان بەرنامەیان بۆ داناوە تەسلیم بکرێت. پاش ئەوەی کە چاری نامێنی لەگەل د. کەمال حافز ئەڵێت مەجبوور چووم بۆ لای شەهید عەلی لە سەر سنوور کە ئەوەی پێیبڵێم کارێکی باش نییە بێن بۆ ناو قوڵایی تورکیا، بەڵام شەهید عەلی  ئەوەندە باوەڕی بە نەخشەی هەڤاڵەکانی و جەنابتان بووە، جەخت دەکاتەوە کە بەرنامەکەی بۆتانداناون ئەبێ وەك خۆی جێبەجێ بکرێت. لەنەتیجەیا شەهید عەلی لێم تووڕەبوو بەوڕادەیەی خەرێبوو دەستم لێ بەرزکاتەوە).

ئەمە دەلێلە کە بەرنامەکە لەلایەن جەنابت و د. کەمال خۆشناو بڕیاردەربوو لە دەست نیشانکردنی جێگا و رێگای وەرگرتنی جەك. 
2- ناردنی نامەی جەنابت بۆ ئەفسەرێکی ساواك کە هەڤاڵی خۆتبووە، " عیسا "  ناوێك بە مینە کوپەیا کە ئێران رێگەیان بدات بە سنوور و خاکی ئەواندا تێپەڕن  کە دەتانزانی وایە نە دەبوو رێو شوێنی رەتڵی دوو کە عەلی عەسکەری سەرپەرشتیاری بوو، بە مینە کوپە بگوترایە و هەموو ئەو رێو شوێنانە لە نامەیەکی جەنابتان بۆ ئەفسەرێکی (ساواك ) بەیان بکردایە.
3- رەتڵی 3 کە جەنابت مەفروزبوو سەرپەریشتی بکەی قەت بەڕێ نەکوت و ئەیتوانی ببێتە پاڵپشت بۆ هەردوو رەتڵەکەی تر.
4- بەهێچ شێویەك ئەو رێکەوتنەی نێوان کۆمەڵە و قیادەی مۆقەتەت باس نەردووە لە سەرچی رێکوتن؟! (کە رۆژمێری ئەوساڵەی سامی عەبدولڕەحمان کە لەلای خۆمان پارێزراوە. نووسراوە کە لەگەڵ کۆمەڵەی م.ل.  رێککەوتوون ) بۆچی رێکەوتن؟ کە زۆربەی بەشی دووی بەرگی یەك و نزێکەی زۆربوەی بەشی دوو باسی ئەەوە دەکەی کە کۆمەڵە یانی جەنابتان و جەنابتان یانی کۆمەڵە؟؟؟!
5- هۆکار چوونی شەهید عەلی لەو حەملەیەیا کە شەهید د.خالێد راسپێردرابوو بۆ هێنانی چەکەکان، راستە حەملەکە بە سرەپەرشتی شەهید عەلی بووە وە هۆکارێکی تری رۆشتنی شەهید عەلی بۆ بینی رووسەکان بوو. دوای ئەوەی چەند رۆأنامەنووسێکی بێانی (نەمسایی) شەهید عەلی ئەبێنن و موقابەلەی ئەکەن، پریماۆڤ  کە بەناوی کۆرسپۆندێنتی پراڤدا کاری کردووە لە بەیروت، داوای بینینی شەهید عەلی کردبوو هەرچەند جەنابتان ئامادەییتان دەربڕیبوو کە خۆت بچیت بەڵام ئەو جەخت لە بینینی شەهید عەلی دەکاتەوە. ئایە ئەمەش بۆ هۆکارێکی تر نابینیت بۆ درووست بوونی هەکاری؟
6- جەمال زاخۆیی کە باوەڕ  پێکراوی خۆت بوو وە لە ماڵی خۆشتابوو وە نامەکانی ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ئەهێنا، مادام هەستت دەکرد نامەکان کراونەتەوە وە رێو شوێنی وەرگرتنی چەکەکانیشی تیابوو ئایە ئەمەش هۆکار نییە بۆ روودانی ئەو کارەساتە؟!
ژنی عەلی عەسکەری سەروپێ دەرخواردی بکوژی مێردەکەی دەدات و کوڕەکەشی لە ژوور سەریی تالەبانییەوە وەستاوە و کەیفی پێ دێت

هەڵگیرسانەوەی شۆرش
1- لە زۆرشوێنی بەرگی دووی کتێبەکەدا باس لە هەڵگیرساندەوەی شۆڕش وە فەزڵی جەنابت و هەڤاڵنی دەرەوەی ووڵات لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشا دەدەیت. کە لە ڕاستیا هەڤاڵانی ناوەەوە لە بزوتنەوە و کۆمەڵە شۆڕشیان هەڵگیرساندەوە وەدەلیلیش لە لاپەڕە 77 ی بەرگی 2 وە لە دێڕی 7 دا لە زاری کاک نۆشیروانەوە بۆ خۆت گێڕاوتەتوە کە دەڵێت "چۆنیان دەستۆێکردووە با واش بیبەن بە ڕێوە". ئەمە ئەوە دەردەخا کە شۆڕش پێش ئێوە دەستپێکراوە و ئێوەش لێ ناڕازبوون.
2- لە لاپەڕەی 29 ی بەرگی 2 لە پەرەگرافی دوودا خۆت نوسیوتە (لەسەرتای هەرسدا باس لەوە دەکرا کە عەلی عەسکەری و هەڤاڵانی کۆمەڵە وا خەرێکن خۆیان ساز دەدەن )  ئەمەش دەلیلێکی تر کە لەوکاتەی جەنابتان لە دەرەوەی وڵات بوون خەڵکێکی تر بێریان لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش کردۆتەوە و کاریان بۆ کردووە.
3- لە لاپەڕە 19 ی بەرگی 2ی لە پەرەگرافی بۆچی تۆ بەپەلە نەگەڕایتەوە بۆ کوردستان لە دێڕی 5 دێسانەوە ئیشارەت بەووە دەدەی کە عەلی عەسکەری بەتەمای بەرگری بووە.
4- لاپەڕەی 36ی بەگی 2 وە لە پەرەگرافی یەك دا باسی ئەوە دەکەی کە هەندێك ناوت داوەتە کاک فەرەیدوون عبدالقارد بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوەبکات. کە یەکێك لەوانە شەهید عەلی عەسکەرییە.
5- لە لاپەڕەی 53ی بەرگی 2 دا وە لە دێڕی 12 دا نووسیوتە کە لەڕاستیدا من خەبەرم نەناردبوو کە عەلی عەسکەری بێتە دەرەوە ئەمە رێك پێچەوانەی خاڵی پێشووە (خاڵی 4). وەك و ئەوەی بۆ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش و هاتنەدەرەوەی عەلی عەسکەری و هەڤاڵەکانی لە بزوتنەوە و کۆمەڵە پرسی جەنابتی وستبێت.
6- پەیوەندی حاجی شێخە بە مام جەلالەوە کە لەوکاتەی حاجی شێخە لە دەرەبوو مام جەلال هێشتا لە سوریا بووە. لە راستیدا حاجی شێخە پەیوەندی لەگەڵ شەهید عەلی عەسکەری و خوالێخۆشبوو عومەردەبابە دا هەبوو.
بەڕێز مام، ئێمە کەس و کاری شەهیدانی یەکێتی و "هاوڕێیانی بەناو تەمەنت" (کە بێبەش بووین لە باوکایەتی، بۆنی باوکی خۆمان بە تۆوە نا بوو) زۆر سەیرە کە ئەتوانین لە دووتوێی کتێبەکەیا لە وێستگەی یەکەمی دیداری تەمەندا تاکو کۆتایی لە هەموو وەێستگەکانا نا خونەکێكت لێ داون جا بە ووشەی نەشیاو،  کەمکردنەوەی مێژووی خەباتیان یا بە تەخوینکردنیان، تاکە کەس کاك نەوشیروانە کە مەدح و سەنات کردبوو. کۆتا کاك نەوشیروانیشت تەخوینکرد کە ناچاربوو وەڵامی ئەو تەخوینانە بە کتێبێك بداتەوە.
زیزکردنی رٶڵە و نەوەی شەهید و هەڤاڵانی تەمەنت و یەکێتیش لەخۆت،  بەوەی بەهەند سەیرنەکردن و بەلاڕێدابردنی مێژوو و خەباتیان (دوای ئەوەی لە هەموو نشوستیەکانی ئەم دواییەی جەنابت پشتیان چۆڵ نەکردی سەربارەی هەموو سەرنج و تێنینیەکانیشیان و لە تەکتا مانەوە) ئەبێتە مایەی زیاتر ئاخرشەڕبوونت .ئەم جۆرە وەڵامانە کە ناچاریە  دیداری تەمەنیشت لیخندەکات.
بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا زۆر هەوڵی شێواندن و بەلایەڕێدابردنی خەڵك بوویت بەتایبەت لەسەر هەکاری. کە دواجاریان لە یادی 2012/06/01 کە لەهەممان ساڵدا تیا نەخۆشکەوتیت. لەوێدا ئەتەوێ ق.م. قیادەی مۆقەت لێ بێ بەریکەیت و ئۆباڵی کارەساتی هەکاری بدەیتە پاڵ عەشایەرەکانی کوردی تورکیا کە جاشی حوکمەت بوون، و لەسەر ئەو هەڵوێستەی جەنابت ئەوسا ویستم بە کۆنفرانسێکی رۆژناوەانی وەڵامت دەمەوە بەڵام کاك ئازاد جوندیانی پیزانی بوو وە قسەی لەتەك باجی هێرۆ کردبوو وە دوای فشارێکی زۆری ئەو وازم لێ هێنا، ئەوەبوو جەنابت خوانێکت دروست کرد لە چەمی رەزان بە حیساب دەرفەتمان هەبێ و قسەبکەین. بەڵام هەر لە سواربوونی سەیارەکەوە لە دەباشان تاکو چەمی رەزان باسی دەور و جوانمێری و نیشتمان پەروەری مەلا ناسحت بۆکردم بەو هیوای کە مەوزوعەکەم لە بیرچێتەوە. وە کە گەێشتینە ئەوێ بینیم کە هەندێکی زۆری برادەرانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیت بانگ کردبوو، بۆیە دەرفەت نەبوو هیچ باسێك بکەین(وە من ئەم باسە بۆیە دەگێڕمەوە چونکە تەخوینت داوەتە پاڵ خوالێخۆشبوو مەلا ناسیح) کە رێك پێچەوانەی دووتوێی کتێبەکەیە. (مشتێك نموونەی خەروارێکە) ئەمەش بەهەمان شێوەیە کە هەمان تەخوین داوەتە پاڵ هەندێك لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی سۆسیالیست کە بەخوێنی خۆیان و هەموو شەدهیدانی رێگای رزگاری نیشتیمان، تۆش و میللەتیش گەیشتن بەوە.

• هەندێك لە وەڵامەکان لە دەفتەی رۆژانەی شەهید عەلی وە خواستوومە کە  لە سالانی 1976، 1977، 1978 تۆماری کردبوو بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆژەی ئامادەکردنی و چاپکردنی هەیە، نەمویست ئەو ووردەکاریانەی پڕۆژەی چاپکردنەکە بێپێزبکەم لەم وەڵامدانەوەی دیداری تەمەنت وە لێرەشدا بڵاویان بکەمەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 4.5/5)