مامۆستایانى ئاینى چیان بەبارزانى گوت؟

Saturday, 12/08/2017, 11:24

2184 بینراوە


(الجهاد کلمة حق عند سولتان جاهل) کاتێک مامۆستایانى ئاینى کۆدەبنەوە لەگەڵ فرعەونێکى گەمژەى وەک بارزانیدا ئاخر پێم بڵێن کامتان توانیتان وشەیەکى حقى پێبڵێن دەگێڕنەوە لەناو چەى هەورامان مەلایەک یان مامۆستایەکى ئاینى هەبوە زۆر زیرەک بلیمەت بووە بەڵام لات و ڕەجاڵ تەنانەت پارەى پیاڵەیەک چاى  پێنەبووە ڕۆژێک هاوڕێکانى دێنە لاى دەیانەوێت جەنابی مامۆستا دەعوەتیان بۆ بکات بەڵام کە دێنە لاى و دواى دانیشتن موناقەشەکردن کاتى نیوەڕۆ دەبێت مامۆستا نیسکێنەیان بۆ تێدەکات هەموو دەم و چاو دەدەن بەیەکدا و دەکەونە گلەیى و گازاندە بە مامۆستا دەڵێن چۆن تۆ بەم هەموو عیلم ماریفەتە نیسکێنە دەرخواردى میوانە کانت دەدەیت؟
مامۆستاش غوڵام بانگ دەکا و دوو دێڕ شیعر دەنووسێ بۆ بەگزادەیەکى ئەو سەردەمە غوڵام دەڕوات بۆ لاى بەگزادە  لەو سەر حەیوانێکى پاک کراو لەگەڵ نان و سەوزە و هەمو تفاقێکى داوەت دەنێرێت کاتێک دەگاتە بەرەوە مامۆستا ناهێڵێت غوڵام بارەکەى داگرێت هەمویان بانگ دەکات و پیشانیان دەدات پاشان کەرەستە کان دەنێرێتەوە بۆ کابراى بەگزادە میوانەکان دەپرسن بۆئەم کارەت کرد؟ مامۆستا دەڵێت گەر ئەو کەرەستەى داوەتەم گل بدابایەوە دەبوو سبەى بە هەر دە پەنجەکەم مۆرى ناحەقم بۆ بەگزادە و کارە نارەواکانى بکردبا و قیامەتى خۆم سوتاندبا بۆ ئەوەى ئێوە ڕازى کەم خودام لەخۆم دەڕەنجان.
تائێرە مەبەستى ئەم نوسینەم هەیە ئایا مامۆستاى ئاینى کامتان توانیتان بە بارزانى بڵێن کاکە ئەمە هەڵەکانى تۆیە؟ کامتان ویراى بە بارزانى بڵێت بۆ لەسەر ئەو کورسیە دانابەزى؟ کامتان وێراتان بە جەنابی بڵێن ئەم حکومەتەى بەڕێزت فاشلترین دەسەڵاتە کە لە دونیادا هەیە؟ کامتان توانیتان بەئاغاى بارزانى بڵێن تۆ سەرۆکێکى ماوە بەسەرچوویت؟ بویت بە بەڵا بەسەر ئەو خەڵکەوە؟ کامتان توانى پێی بڵێت لە سەر کورسیەکەت بۆ نایەیتە خوارەوە؟ ئاخر بارزانى بە هەموو پێوەرێک بارزانى  ماوەکەى بەسەر چوە ئێوە بەچ سیفەتێک دەچن کۆدەبنەوە لەگەڵ کەسێکى دیکتاتۆرى خێڵەکى نەخوێندەوارى وەک ئاغاى بارزانى؟ بیرتان چوو پێغەمبەر (دخ) فەرمویەتى باشترین جیهاد ئەوەیە کە بەحاکمێکى جاهل نەزان بڵێیت تۆ نەزان و جاهلی ئێوە دەکەونە بەر ئایەتى (لم تقولون مالا تفعلون) بۆچى کردار بەو قورئانە ناکەن ئەو عەمامەیەى سەرتان نیشانەیە بۆ پاکى، بەڵام ئێوە بەرەبەرە ڕەشى دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە