میدیای ئەهلی وەک پارتەکانی باشوور پەروەردەی قوتابخانەی خیانەت و فەسادیین

Sunday, 13/08/2017, 16:50

11028 بینراوە


هەر نووسەرێ، یان خاوەن پەیجێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەگەر بییەوێت دەستخۆشیی و ئافەرین وەربگرێت، ئەوا دەتوانێت دژی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بە چەند دێڕێک، یان بە بڵاوکردنەوەی کلیپی ڤیدیۆیەک زۆرترین دەستخۆشیی و ئافەرین و لایک وەربگرێت، بۆیە پەڕلەمەنتار و ئەندامانی پارتەکانی تریش، کە بەشێکن لە دەسەڵاتی مافیای کوردی و دەزانن پارتی حاکمیانە، ئەمانیش لەسەر ئەم مۆدێلە نوێیە رەخنە لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی دەگرن، خۆیان لای خەڵکی شیرین دەکەن.
رەخنەی توند بە چەکوش، داهێنانی کوردستانپۆستە، کە پێش ١٥ ساڵ چەکوشی رەخنەی وەشاند و توانی ئەو دز و مافیا و داوێنپیس و سیخوڕانە بە گەلی کورد بناسێنێت، هەڵبەت مێژووی بەرپرس و مافیاکانی کورد، هەموویان وەک مێژووی بنەماڵەی بارزانییە، تەنیا ئەو جیاوازییە نەبێت، کە بنەمالەی بارزانی هەرچییەک بێت، لە خیانەتکردندا درۆ ناکەن و بەئاشکرا خیانەت و ناپاکی بە گەلەی کورد دەکەن، بەڵام پارتەکانی تر بەتایبەتی بنەمالەی تالەبانی و برایم ئەحمەد بە جۆرێکی شاراوە خیانەت و دزیی دەکەن.
کاریگەریی رەخنەکانی کوردستانپۆست لەسەر بنەماڵە و پارتەکانی باشوور لەو کاتەدا قورسایی خۆی هەبوو، هچیان تێدا نەهێشتبووەوە، تا کەسی دیکە قسەی زیاتری لەسەر بکات، ئەوەی ئەمڕۆ دەگووترێ، دووبارە و سێ بارەکردنەوەی ئەوانەی رابردوون، شتێکی نوێیان تێدا نییە نەگووترابێت، باسەکان لە ناو دزیی و فەسادیی و خیانەت و مێژووی تاڵی رابردووی ئەم دز و فاسیدانەدا کۆبوونەتەوە و دێن و دەچن، لێ ئەمڕۆ نووسەرانی هەلپەرست و میدیای بەناو ئەهلیی، کە سێبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی مافیایە، دەیانەوێت لە نرخی رەخنەی بەرەی ناڕازیی و ئۆپۆزیسیۆن کەم بکەنەوە، لەگەڵ چەند نووسەرێکی دەربار و پەرلەمەنتارە ساختەکارەکان، لە دەوریان کۆبوونەتەوە، خۆیان وەک دژی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی پیشان دەدەن.
لەم نووسینەدا دەمەوێت قسە لەسەر چەند رۆژنامەنووس و نووسەرێک بکەم، کە لە پاڵ یەکێتیی و گۆڕان و حیزبۆکەکانی تردا، خۆیان وەکو رەخنەگر نمایش دەکەن، گوایە لە بەرەی خەڵکن و دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانیی هەڵویستیان وەرگرتووە. لێرەوە منیش وەک نووسەرێکی کوردستانپۆست و رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ بەو بەڵگانەوە، کە لەبەردەتمدایە و لە سەرچاوەی نزیک بە خۆیان لە نێو خودی نێو دەسەڵاتیش وەرمگرتوون، ئەم باسەی پێدەوڵەمەند بکەم و دەمەوێت رووی راستەقینەی ئەمانە هەڵبماڵم، ئەوەی هانیشی دام بۆ نووسینی ئەم بابەتە، باسکردنی رۆڵی میدیای ساختەکارە، ناسراو بە ئەهلی. ئەهلی واتە جەماوەری، گوایە لەبەرەی خەڵکن و پەیوەندیی بە دەسەڵات و حیزبەکانەوە نییە، بەم نووسینە دەمەوێت پێچەوانەکەی بسەلمێنم .
هەڵبەت ئەوەی، کە بەرپرسێک و دەسەڵاتدارێکی ئەم پارتانەی لە کەسانی شەریف و خاوەن موڕاڵ و باشی پێ جیادەکرێتەوە چەند تایبەتمەندییەکە لەوانە: (دزیی و بێشەرمی، دەستپیسی و داوێپیسی، خیانەت و سیخوڕی، دوو روویی و درۆزنی)، هەموو ئەمانە لەناو زۆربەی میدیا ئەهلییەکانیشدا بوونیان هەیە، چونکە ئەمانیش پەروەردەی قوتابخانەی خیانەت و فەسادیین.
میدیای ئەهلی وەک راگەیاندنی ساختە و چەواشەکار(لڤین بە نمونە)
کاوە گەرمیانی، سەردەشت عوسمان، سۆرانی مامە حەمە و ویداد....هتد، وەک شەهیدانی قەڵەم  ناسراون. ئەمانە بوونەتە سیمبوڵی بەرەورووبوونەوەی دەسەلاتی فاسیدی کوردیی، بەوەی لەسەر راستگۆیی و پەیامی قەڵەم، دەسەڵات تیرۆری کردوون، بۆ رێزگرتن لە هەڵویستی جوانیان، کە لە پێناوییدا ژیانی خۆیان تیادانا، کارێکی جوانەساڵانە یاد بکرێنەوە، ئەمە نەک تەنیا ئەرکی رۆژنامەگەرییە، بەڵکو وەک ئەرکی ئەخلاقیش دەبێت بەجێ بهێنرێت، چونکە لەو رێگایەوە بەشێک لە پێناسەی دەسەڵاتی کوردی پێدەکرێت. ئەحمەد میرە کە خاوەنی سایت و گۆڤاری لڤینە، پێچەوانەی پەیامی سۆرانی مامە حەمە کار دەکات، ناوی سۆران بۆ خۆی بەکار دەهێنێت، بازرگانی پێوە دەکات. خەڵات بە بەرپرس و پیاوەکانی دەسەڵات دەدات، لە نمونەی عیماد ئەحمەد، لە رێگای دەستپیس و بێشەرمێکی وەک عەقید شاناز خەڵات بە کەسە جوانەکان دەدات، وەک ئەوەی مەسعود عەبدولخالق، تا ئەویش وەکو خۆیان ناشرین و گوماناوی بکەن.
- ئەحمەد میرە، خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بە هەموو هاوڕێ و هاوپیشە پۆخڵەکانی وەک خۆشی دەدات، لەوانە کەمال رەئوف.
- ئێمە کاتێک باس لە تاوان و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، یان هەر کەسێکی دیکە لەباشوور دەکەین، مەبەستمان تەنیا لە پارت و دام دەزگا و بەرپرسەکان نییە، کە ئەو رۆژنامەنووسانەیان تیرۆرکردووە، بەڵکو مەبەستیشمان لە خودی ئەو دەسەڵات و سیستەمەشە، کە ئەو تاوانبارانەی دروست کردووە و رێگای پێداون ئەم پیاوکوژانە بەو کارە هەڵبسبتن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناکەن و داڵدەیان دەدەن. کاتێک سەردەشت عوسمان تیرۆردەکرێت تەنیا پارتیی تیرۆری ناکات، بەڵکو یەکێتیی و هەموو پارتەکانی تریش تاوانبارن، چونکە پێکەوە دەسەڵاتی ئیداریی و سیاسیی و حکومەت بەڕێوە دەبەن، ئەوان ئەو دەسەڵاتە رەهایەیان بە پارتیی و بە بنەماڵەی بارزانی داوە، لەبەر ئەمانە کاتێک مەسعود بارزانی داوا لە تالەبانی دەکات، کەیسی تیرکرۆردنی سۆرانی مامە حەمە لە کەرکوک دابخات، تالەبانیش بە قسەی دەکات، پارتی کارێکی پێچەوانەی یەکێتی نەکردووە، پێچەوانەی کاری  یەکێتی بێت، یەکێتیش هاوشێوەی پارتی هەمان رەفتاری کردووە، ئەوەتا کاوە گەرمیانیی تیرۆردەکات، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، کە دەسەڵاتەکە کە ئەو پارتانەی تێدا کۆبۆتەوە  بۆ خۆی پیاوکوژە و کوشتن و دزیی و خیانەت بۆ یەکتر تێدەپەڕێنن و تاوانی یەکتر سپی دەکەنەوە.
کاوە گەرمیانی کە لەناو ماڵی خۆیدا تەقەی لێدەکرێت و لە باوەشی دایکیدا گیان لە دەست دەدات، دەستی تاوان بۆئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە (مەحمود سەنگاوی) رادەکێشرێت، ئەگەر بەڵگەی یاساییش لەسەر سەنگاوی نەبێت، لێ تاوانەکە دەبێتە موڵکی یەکێتی، شانازی برایم ئەحمەدیش، ئەندامێکی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتیی و کەسێکی ناو بنەماڵەی ئەو تاوانبارانەیە، بەشێکە لە میکانیزمی بەڕێوەبردنی خیانەت و دەستپیسیی و پیسخۆریی، کەچی لڤین و ئەحمەد میرە، لە رێگای شانازەوە خەڵاتی سۆران دابەش دەکات، هەروەها خەڵات بە ئەندامێکی ئەو حیزبە تیرۆریستەش دەدات، کە عیماد ئەحمەدە! قوربانیەکانی رۆژی ١٧ شوبات، کە پارتیی و یەکێتیی بە جووتە تەقەیان لە خەڵکی سڤیل دەکرد، نەک ئەم دوو حیزبە، بەڵکو گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووش تێیدا تاوانبارن، چونکە لەناو کابینەی حکومەتی تیرۆریستەکاندا حکومەت بەڕێوە دەبەن و لێی بێدەنگ بوون.

لڤین وەک دەزگایەکی راگەیاندنی گومانلێکراو
بۆ ناساندنی سایت و گۆڤاری لڤین ، دەبێت لە ناساندنی خاوەن و کارمەندەکانیانەوە دەست پێبکەین:
- لە سەردەمی بەعسدا، هەرکەسێک لایەنگیریی بۆ بەعس نەبوایە و کاری بۆیان نەکردبایە، هیچ پۆست و کاری پێنەدەدرا. پارتیی و یەکێتییش هەر وەک بەعس دەکەن، بۆیە راگری زانکۆ، بەڕێوەبەری قوتابخانە و دائیرە فەرمییەکان، دەبێت سەر بە پارتیی و یەکێتی بن، گەرنا ئەوا لە پۆستەکانیان دووریان دەخەنەوە. ئەحمەد میرە، کە زمانی ئینگلیزی نازانێت، کەچی وەک خوێندکارێکی ماجستەر وەرگیرا، ئیستا بۆتە راگر (عمید)ی بەشی کوردیی لە زانکۆی هەڵەبجە.
- ئەحمەد میرە و رەحمان غەریب و نەبەز گۆران، بەردەوام هاتوچۆی (دارا)ی بەڕێوەبەری  کاروباری هێرۆ دەکەن، رێنمایی لێوەردەگرن. پارەی تایبەتیان بۆ بڕاوەتەوە.
- هەر هەواڵ و قسە و چالاکییەک، کە کوڕەکانی تالەبانی (قوباد، پاڤێل) هەیانبێت، ئەمان بە ترشوخوێکردنەوە بڵاوی دەکەنەوە. نووسینەکانی شاناز بە بایەخپێدانەوە لە لڤین، شارپریس و سپی نیوز .. بڵاودەکرێنەوە.
محەمەد هەورامی کادێری پێشکەوتویی دەزگای زانیاریی و سەرنووسەری گۆڤاری لڤین
- موحەمەد هەورامی  کادیری پێشکەوتوی دەزگای زانیاریی و سەرنووسەری گۆڤار و سایتی لڤینە لەهەمان کاتدا سەرنووسەر و سەرپەرشتیاری چوار ماڵپەڕ و گۆڤاری دیکەی سەر بە دەزگای زانیارییە، بە پیاوی لاهوری شێخ جەنگی ناسراوە.



- محەمەد هەورامی لە هەمانکاتدا سەرنووسەری (میللەت پرێس)ە، کە بە سپۆنسەری لاهور شێخ جەنگی و دەزگای زانیاری دەردەکرێت، هەروەها (کورد میدیا)یش بەڕێوە دەبات، با لێرەوە خوێنەر خۆی ئەو گرێکوێرەیە بکاتەوە، کە جۆری پەیوەندیی لڤین و ئەحمەد بەو دەزگای زانیاریی لە کوێدا گرێی لێدراوە! من قسە ناکەم تەنیا ئەو پرسیارە دەکەم، کە ئایا ئەمانە چۆن پێکەوە لە ناو سەبەتەیدا کۆبوونەتەوە و نێوانیان هێندە خۆشە؟ ئەوەشمان بیرنەچێت ئەحمەد میرە لە هەموو بۆنە و جێژنی لەدایکبوون و ژنهێنان و شووکردنی ئەندامانی بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەد لە زۆربەی کاتەکاندا حزوری هەیە و کارتی داوەتنامەی بۆ دەچێت


شارپرێسەکەی کەمال رەئوف
- کەمال رەئوفی خاوەنی شارپریش بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە وەکو ماری برسی سەر بە هەموو کونێکی تاریکی دەسەڵاتداران و بەرپرسەکاندا دەکات، تا تالەبانی مابوو، لەبەر دەرگاکەی ئێشکی دەگرت و چاوەڕوانیی چوونە ژوورە بوو، هەرچەندە پێشتر وەکو چەپ و کۆمۆنیستەکان، رای لەسەر نەوشیروان باش نەبوو، بە پیاوکوژی شیوعییەکان ناوی دەهێنا، دوایی بە گردی زەرگەتەدا هەڵزنی، ئەگەر بۆ وێنەگرتنێکیش بێت لە نزیکەوە دەیویست نەوشیروان ببینێت، دوای ئەمانە  چووە لای پیسترین پیاوی میتی تورک و پەیوەندیی لەگەڵدا پەیدا کرد، خۆی لە رێبوار وەلی نزیک کردەوە، پێکەوە هاوبەشی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کرد، هەموو ئەمانە تەنیا بۆ خاتری پارە و دەستکەوتی مادیی بوو.

- ئەو سەرچاوەیەی کە زانییارییەکانم لێی وەرگرت، زۆر دڵنیا نەبووم مەبەستی لەو دوانە کامیان بوو (کەمال رەئوف، یان شوان محەمەد)، گوایە بە پێدانی ئایفۆنێک مانشێتی هەواڵیان گۆڕیوە. ئیتر کەسێک هێندە سوک بێت بۆ ئایفۆنێک راگەیاندنێک بخاتە خزمەتی بەرپرسێک و خۆی و قەلەمەکەی بفرۆشێت، دەبێت بۆ دەستکەوت و پارەی زیاتر چی خراپتری لێبوەشێتەوە؟ رەوشتی راگەیاند و میدیای ئەهلی پیس تێکچووە، تەنیا بۆتە دەزگایەک بۆ بازرگانییکردن و رەوشت تێێدا ونە!
- بەرهەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ، دوو بەرپرسی ناو یەکێتیین و چاویان لە گیرفانی کەمال رەئوفە، هەر کاتێک بزانن وەکو خۆی گیرفانیشی سووک بووە، ئەوا یارمەتی دەدەن و بۆی پڕ دەکەنەوە. شارپرێس لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە، بە زەنگی تەلەفونێک چیان بوێت پێی دادەنێن، چییان بوێت لایدەبەن، لەلایەن ئەمانەوە مانگانە پارەیان پێدەدرێت، هەر ئەو هۆکارەشە کۆسرەت رەسوڵ تا ئیستا وەکو مەلا بەختیار و هەندێک لە بەرپرسەکانی تر، راگەیاندنی تایبەت بەخۆی نییە، لە رێگای ئەم  سێبەرانەوە پەیامی خۆی رادەگەیەنێت، رێنماییەکانی بۆ بەجێدەهێنن.
(پەیامێک لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ)
ئەم تایتڵەی سەرەوە  دەربڕین و داهێنانی میدیا ئەهلییەکانە بۆ کۆسرەت رەسوڵ بەکاری دەهێن، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بۆ قسەکانی کۆسرەت هێنایانە ناو راگەیاندنە کوردییەکانەوە. پەیام تەنیا بۆ پێغەمبەران بەکاردێت، چونکە پێغەمبەران واتە (پەیامبەران) پەیامی خودایان پێیە و بە مرۆڤایەتی رادەگەیەنن، میدیای ئەهلی بەم شێوەیە بەرپرس و سەرانی کورد بە خەڵکی دەناسێنن و پیرۆزیان دەکەن.
 سپی میدیای شوان محمەد
- سپی میدیاش کە خاوەنەکەی شوان محمەدە، ئەمیش وەکو کەمال رەئوفی شارپرێس وایە، بە موو لە یەکیان لانەداوە، هەمان سیاسەت و هەمان کاری راگەیاندن دەکەن، بە پارە هەموو شتێک دەڵێن، وەکو کەسانی نزیکی ناو ئەو دوو دەزگایە باسی دەکەن، دەڵێن، کە شار پرێس لەلایەن بەرهەم ساڵح و کۆسرەتەوە تەمویل دەکرێت، بەڵام سپی میدیا زیاتر بەرهەم ساڵح یارمەتی دەدات، ئەگەر جاران خەندان بە راگەیاندنی بەرهەم ساڵح ناسرابوو، ئیستا سپی میدیا جێگای گرتۆتەوە و چەندین جار مانشێتیەکانیان لەلایەن بەرهەم ساڵح و ماڵی تالەبانی بۆ دانراوە و بە پارە هەواڵێان فرۆشتۆتەوە، تەنانەت چەند جارێک خەڵکی پەیوەندیی پێوە کردوون لەسەر بەرپرسەکان، هەواڵ و زانیاری پێداون، بەڵام کەمال رەئوف و شوان موحەمەد بڵاویان نەکردۆتەوە، بەرپرسەکانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە، ئیتر بە پارە و دەستکەوتی مادیی فرۆشتوویانە، کەمال رەئوف یەکێکە لەو کەسانەی کە هەواڵێکی لەسەر عیماد ئەحمەد بە بڕێک پارە لابرد.
هەر بەرپرسێک پارەی بەمانە دابێت،هەموو شتێکیان بۆ کردوون.
- ئەو راپۆرتە هەواڵەی کوردستانپۆست لەسەر شوکردنی کچەکەی د. بەرهەم بڵاوکرایەوە، بەرهەم ساڵح بەمە زۆر تێکدەچێت، بۆیە شوان محەمەدیش، گوایە چاکەی بۆ دەکات و لە نرخی راپۆرتە هەواڵەکەی کوردستانپۆست کەم دەکاتەوە، نەزانانە بەو ناونیشانەی خوارەوە بابەتێکی لەسەر کچەکەی بەرهەم ساڵح نووسی، هێندەی دیکە سەرنجی خەڵکی بۆ لای راپۆرتە هەواڵەکەی کوردستانپۆست رادەکێشێت.(کلیکی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکە).
بەرهەم ساڵح بەمە ئەوەندەی دیکە توڕە و هار دەبێت، چونکە نایەوێت لەوە زیاتر بابەت لەسەر شووکردنی کچەکەی بخوێنێتەوە، دوایی لە دانیشتنێکدا لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا کە شوان محەمەد زەنگی زۆری بۆ لێدەدات و ئەم وەڵامی ناداتەوە، بەرهەم دەڵێت: ئەم بێ ئەقڵە (واتە شوان محەمەد) هەر تەلەفونم بۆ دەکات منیش وەڵامی نادەمەوە.

نەبەز گۆران وەکو نمونەی قەلەمفرۆشێکی گومانلێکراو
نەبەز گۆران وەک پێی خۆشە پیاوی هەموو کەسێک بێت، ئاواش بە لایەوە گرنگ نییە، کەسەکان کێ بن، تەنیا دەیەوێت پارەی بدەنێ، هەروەها ئەگەر تۆپەڵێک هۆنراوە و رۆمانی نووسی، بەمەش یارمەتی بدەن و بۆی چاپ بکەن! نەبەز گۆران زۆر پەلەیەتی دەیەوێت بە زووترین کات لە هۆنراوەدا وەکو شێرکۆ ناوبانگ دەربکات، وەک بەختیار عەلی رۆمان بنووسێت، مەرجی لەسەر خۆی دانەناوە کە دەبێت زمانێکی نووسینی باشی هەبێت و هونەر و هەستی راستگۆیی لێبچۆڕێت! بۆ ئەمە لە فەیسبوکدا کەسێک بە ناوی (Biryar Ozêr) بە کۆمێنتێک ئاوا باسی نەبەز گۆران دەکات:
- ئێستا، کە سەعات 7:53 ی ئێوارەیە، سەرێکی واڵەکەی نەبەز گۆرانمدا، دەبینم لە چوار سەعاتدا 5 شعری بڵاوکردووەتەوە، بە کوردییەکەی هەر ئەمڕۆ چەندین تێکستی بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژانی پێشتریشم سەیرکرد بەهەمانشێوە... ئاخر خۆ تۆ مەعمەلی شعوری شیعریت نییە، ئەی قەرار نییە لە دایکبوونی شعرێک بەقەد منداڵبوونێک زەحمەت بێت..؟!
ئەو دەمانەی نەبەز گۆران وتاری سیاسیش دەنووسێت، دەیەوێت هەموومان ئاقڵ دابنیشین و گوێی بۆ بگرین، بەڵام پێموانییە هەستە ئەدەبییەکەی بەشی نووسینی شیعرێک بکات و بگاتە ئاستی قەڵەمەکەی لە سیاسەتدا.
------------------------
- نەبەز گۆران ئیستا لە نووسینگەى شاناز براهیم ئەحمەد دەوام دەکات و ئەو نووسینانەى شاناز زۆربەیان نەبەز بۆیان دەنووسێت، یان پیایاندا دەچێتەوە.
- نەبەز گۆران لە سەرەتاى شەڕى ناخۆ پاسەوانى حسین کەلارى بوو، ئیستا حسین کەلارى قائیممەقامى دەشتى هەولێرە. نەبەز گۆران پاش ئەوەی لە پاسەوانى دوور کەوتەوە، پەنای بۆ نووسین برد، سەرەتاى کارى نووسینى لە هەفتەنامەى هاوڵاتى بوو لە هەولێر،  لە هەمانکاتدا لای لیوا عادل بۆتانى جیگرى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى لە هەولیر کاری بۆی دەکرد، لە ئاسایشى گشتى پەیوەندی راستەوخۆی بە محمد سلیم مزورى بەرپرسى نوسینگەى تایبەتەوە هەبوو، بە فەرمانى عیسمەت ئەرگوشى بەریوەبەرى ئاسایشى گشتى لە ریگاى عادل بۆتانى لە بەرپرسانى پارتیان دەدا هەتا دواجار کەوتە دژایەتى سەرۆ قادر و پشتیوان سادق و چەند بەرپرسیکى تر ئیستاش گومان دەکرێت لینکى بەردەوامی لەگەڵ پاراستندا هەبێت و لەو نێوەندەدا یاری دەکات، سەردەمێک کە لە گردەکەی زەرگەتە بوو، نەوشیروان مستەفا گومانی لێکرد، رایسپارد دووری بخەنەوە، چونکە گومان دەکرا هەندێک لە زانیارییەکانی گۆڕان لای ئەوەوە دزەی کردبێت.
نەبەز گۆران یاری سیخوڕی منداڵانە زۆر دەکات، سەردەمیک خزمەتى کۆسرەت رەسوڵى دەکرد و گۆڤاریکى بەناوى (جیهان) دەردەکرد، بۆخۆى باسى دەکرد، گوایە لەلایەن کاک کۆسرەتەوە تەمویلى مادى دەکرێم، ئیستاش وەک دەبینن قەڵەمەکەى لە بەرژەوەندى شانازی برایم ئەحەمەد و باڵى دەسترۆیشتوى سەر بە ئێرانە لە ناو یەکێتى و زمانی فارسیش باش دەزانێت.
چەند پەیجێکی جۆراو جۆری لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبوکدا هەیە، هۆنراوە و پەخشان دەنووسێت و دڵی کچانی پێ رادەکێشێت، زیاتر لەسەر ئەمە قسە ناکەم. 

- شوان داودی پەرلەمانتاری ئێستای یەكێتی، بۆ هاوڕێیەكی خۆی دەگێڕێتەوە، کە كاتی خۆی پارتی لە نەبەز گۆرانی دابوو، ئەمان وەك سەندیكای ڕۆژنامەنووسان دەچنە لای كەریم سنجاری بۆ داكۆكیكردن لە نەبەز گۆران، كەریم سنجاریش پێیان دەڵێت، راوەستن ئیستا وەڵامتان دەدەمەوە، ئیتر زەنگێک لێدەدات و دەرگاوانەکە بە دەنگییەوە دێت، پێێ دەڵێت فەرمو؟!، کەریم سنجاریش دەڵێ: نەبەزم بۆ بانگ بكە، نەبەز گۆران دێتە ژوورەوە و رەنگی تێک دەچێت، کەریم سنجاری بە بەرچاوی ئەمانەوە لە زەرفێكی داخراوی پێدەدا و دەڵێت: کاک نەبەز ئەوە موچەی دوومانگت.
- لە کۆتاییدا ماوە بڵێم کە میدیای ئەهلی بۆ ئەوە دروستبووە، کە نووسین و قەلەم سوک و ناشرین بکات، ئەم نووسەرانەش، کە لە دەوریان کۆبوونەتەوە، بۆ بێ بەهاکردنی نرخی نووسینە، تا وەکوخاوەنەکانیان ئەو ئەرزشەی نەمێنێت و خەڵکی لێدوربخەنەوە و گومان لە نووسین و لە نووسەر و لە هەموو شتێک بکەن.
سەرنج لەو وێنەیەی خوارەوەش بدە، نەبەز گۆران لەگەڵ (دارا)ی سکرتێری تایبەتی هێرۆ دانیشتووە، وێنەکە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە