بۆچی مەسعود بارزانی بە تەنیا ووشەیەک چییە باس لە مەرگی" نەوشیروان مستەفا" ناکات؟

Sunday, 13/08/2017, 20:24

9448 بینراوە


مەرگی "نەوشیروان مستەفا" دووکەسی زۆر ئاسودەکرد...! "مەلا بەختیار و مەسعود بارزانی ".ئەم دووانە، کە دووکەسی تێکشکاو و ترسنۆک و قین لە دڵن، کە بە دەیان فاوڵی تێکشکانیان لای خەڵک هەیە و بێمنەتیشن چەند بەڕوویاندا بدرێتەوە، لێ ئەم دوو کەسە لە حزوری نەوشیروان مستەفادا نقەیان لێبڕابوو، تەنانەت بەسەدان کیلۆ مەتر لەو جێگەیە دووردەکەوتنەوە کە نەوشیروانی لێبوایە، چونکە هەمیشە بە ووشەیەک یان یەک دێڕ و سەیر کردنێک، ئەم دوو کەسە دەچوونەوە قاوغە بەتاڵەکەی خۆیان.
 فاکتەرێکی دیکەی گرنگ بۆ مەسعود و مەلا ئەوەیە کە قسەیان لەسەر هەموو شتێک هەیە، نە کەس بەگوێیان دەکات نەقسەکانیان بەهەند وەردە گیرێت، بەڵام ئێستا نەوشیروان نەماوە تا دەرزیەک بکات بە میزەڵانی بەفوو دراوی ئەم دوانەدا و بە قسەیەکی توێکڵدار وەڵامیان باتەوە.
بێمەڵامە نییە مەسعود دەیەوێت ڕیفراندۆم بکات، بەڵام غیرەتی نییە سەردانێکی سلێمانی بکات، وەک ئەوەی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە نیشتمانی نەتەوەیەکی تر بێت، مەلاش کە چووە گردی زەرگەتە تا ووتار و چەنە بدات بە هوها کێشان ئەو کەمە ئابڕووەی دیکەشیان برد و گردەکەیان پێچۆڵکرد. مەسعودیش لەوە دەترسێت هەمان شتی بەسەربێت.
 ئاپۆ دەڵێت:"کۆیلەداریی بەتەواویی سیستەمێکی کلتووری مادیە، داڕووخانی مرڤایەتی تایبەتمەندی بنچینەی ئەم سیستەمەیە ".
 من کاتێک لەو سوپا تێکشکاوە کۆیلەیە دەڕوانم گوێگری مەسعودی ئاغایان دەبن، کە قسە بێسەرو بنەکان دەدرێت بەگوێیاندا، هەست بەشەرم دەکەم کەمنیش وەک ئەمان کوردم.
 ئەو کۆیلانە نە لەخۆیان دەپرسن، نەدەیانەوێت پرسیارێک بەهزری بە تاڵیاندا گوزەر بکات، کە داخۆ لەماوەی ئەم ٢٦ ساڵەی حوکمی ئەم قەزمە چیکردوە؟ 
هەڵبەت هەر ئەم لەشکرە کۆیلەیەش بوو، کە لەسەردەمی بەعس و سەدامدا هەمان خزمەتکارو دەست لەسەر سنگ و ژیان لەسەر ئەژنۆیان دەگوزەراند.
 خاڵێکی تری بێدەنگی مەسعود لە ئاست کۆچیدوایی نەوشیرواندا، بوغز و ئیرەییە، مەسعود و مەلا بەختیار لەئاستی ڕەخنە و بەرپەرچدانەوەدا سەنگەر دەگرن و ناتوانن لەوانە ببورن کە ڕۆژێک قسەیەک یان ڕاستیەکی لە ئاستیاندا هەڵداوەتەوە.بۆ نمونە لە کتێبی "خەون یان مۆتەکە"ی نەوشیرواندا هەموو ئەو پلانانە کە لە خیانەت زیاتر هیچی تر نییە بەرامبەر گەلەکەمان باس دەکات چۆن مەسعود پلانی یارمەتی فەڕەنسییەکانی بۆ کورد تەسلیمی تورکە فاشیەکان دەکات.بۆیە مەسعود لە دڵی دەرناچێت و ئێستا وا دەزانێت بەر بەستێک کە لەبەر دەمیا بوو نەماوە و مەرگی نەوشیروان شادمانی بۆ هێناوە.
لە دوا هاتنەوەی تاڵەبانی لە ئەڵمانیا و دوای پوککەوتنی، مەسعود بارزانی هات بۆ سلێمانی و سەردانی تالەبانی کرد، بەڵام سەردانی نەوشیروانی نەکرد، چونکە بیستبووی کە نەوشیروان ووتبووی: کۆسرەت و مەسعود کە دەڕۆن بۆ جێگەیەک دەڵێ دەچن بۆ بەرەکانی شەڕ.لەکاتێکدا مەسعود بەدرێژای تەمەنی تەنها وێنەی بەچەکەوە گرتوە، گولەیەکی بۆ خۆشی گەر تەقاندبێت.
مەسعود بارزانی زۆر قینی لە خەڵکی سلێمانییە، بۆیە دەڵێ: پێمان ڕادەبوێرن، مەلابەختیاریش بەهەمان شێوە کاتی خۆی ووتبووی پەنابەرێک دوای پێنج ساڵ لە سوئید دەبێتە سویدی، من سی و پێنج ساڵە لە سلێمانیم کەچی خەڵکەکەی هەر بەنامۆم دەزانن، مەلا دەڵێت کۆسرەتیش هەمان کێشەی هەیە بەدەست خەڵکی سلێمانییەوە.بۆیە کەسیان خۆیان بەخاوەنی هیچ نازانین لە سلێمانی.
کاتێک مەسعود لێشاوی ئەو خەڵکانەی دی لەپرسی نەوشیرواندا لەهەولێر، هێندەی تر بێدەنگی هەڵبژارد، چونکە ئەو خەڵکە بە چونیان بۆ پرسەکە بە مەسعود بنەماڵە خائینزادەکەیان ووت : ئێمە لە قینی ئێوەی داگیرکەر و تیرۆریست دەچینە پرسەی نەیارەکەتان.
 کە مەرگی نەوشیروان مستەفا راگەیەنرا، مەسعودی ئابوری زان لە گەشتی ئابوری بوو، ئەو گەشتەی کوڕەکەی چەند ملیۆن دۆلاری تێدا دۆڕاندبوو.
مەسعود خەو دەبینێت لە مەرگی خۆشیدا خەڵکی وای بۆ بکەن بەڵام ئەو خەوە نەزۆکە و دەبێت تەنها وەک وێنەکانی بەرەی شەڕ بە فۆتۆ شۆپ بینەخشێنن.

تێبینی: ئەو کەسەی کە جلە زەردەکانی لەبەردایە و پارتییەکان شانازی پێوە دەکەن، ناوی ئەبو جو جوە، سەرنج لە وێنەیەکی بدەن، کەوا پێڵاوەکەی بە رەنگی گۆڕان و لە لاشەوە لگۆی گۆڕانی پێوە دیارە. بەمە پارتییەکان زۆر دڵخۆشن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە