خه‌ڵكی باشووریان رووبه‌رووی شه‌ڕی ناوخۆیی، برسیكردن و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نا دادی وسه‌ركوتكردن كرده‌وه وسه‌رئه‌نجام بێ ئومێدی و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیان و ده‌یان دیارده‌ی تری مه‌ترسیداری دیكه به‌رۆكی ئه‌م گه‌له‌ی گرته‌وه، شكستی حوكمرانی حزبهدهسهڵاتدرهكانی باشوری كوردستان هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئیداری و ئابوری و سه‌ربازی گرتۆته‌وه و له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا كۆمه‌ڵگای تا ئاستی گێژاو بردوه‌و سیاسه‌تی تاكره‌وی و نادیموكراتی و نانه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتداران چ له ئاستی ناوخۆیی و چی له ئاستی دنیای ده‌روه‌دا به ته‌واوی روبه‌رووی شكستی گه‌وره بۆته‌وه.
له ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، بۆ داپۆشینی شكسته‌كانیان له حوكمرانی دا و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی رۆژه‌ڤی ریفراندۆمیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی باشوری كوردستاندا سه‌پاندوه