هەولێریات 43 (بازاڕی قەیسەری)

Tuesday, 15/08/2017, 21:18

2801 بینراوە


بەحیسابی هەندەك لەخەبیرو مەبیرەكان بی، بازاڕی قەیسەری هەولێر عومرەكەی هەر 250 سارەك دەبی،یەعنی پێش ئەو سارە نەبازاڕ هەبو لەو هەولێرە گەورەوگرانە، نە ئاوەدانی، چونكی حەسەب مەعلومات لەزەمانی كۆندا هەولێر بەس قەراتەكە بوە وەكی حەمو شارەكی دونیا،بەران هێواش هێواش خەركی  گوندەكانی دەوروپشتی هەولێر كە ماستو پەنیریان لەگەر خۆیان دەهینا جەوەكەی هەولێریان پێخۆشبوە ئیدی مارو حاریان پێچایتەوەو لەگوندەوە هاتینە شارو لەوێ نیشتەجی بونەو گەڕەك پەیدا بوە وەكی تەیراوەو كورانو خانەقاو سەیداوە، لەگەر ئەوانیش هەندەك عارەبو مارەب لەموسرەوە هاتینە هەولێر ئەوانیش گەڕەكیان لۆ خۆیان دروست كردیەی ناویان لێنایە گەڕەكی عارەبان، جولەكەش لۆ تیجارەت هاتینە ئەوانیش جەوەكەیان پێخۆشبوە گەڕەكیان لۆ خۆیان دامەزراندیە، خەركی قەراتیش هەر لەجێی خۆیان لەسەرەوە ماینەوەو حەتا سارانی حەفتاو هەشتاكانیش نەهاتینە خواری، لەوە دەچی ترسا بن نەوەك جارەكی دی (هۆلاكۆ) بێتەوە سەریان وقەراتەكەیان لێ بستێنی!.هاتنی عارەبو جولەكەو ماستفرۆشەكانی گوندەكان وایكرد بازاڕەك دابمەزرێ، ئیدی ئەو قەیسەرەییەی ئەوڕۆ دەیبینن دروست بوە.ئەنگۆ ئەگەر نەماشای كۆڕانەكانی قەیسەری بكەن دەبینن حەمو شتەكی تێدایە، لۆیە خەركی لەو بەری شارەوە هەر دێنەوە ناو قەیسەری لۆ شت كڕین وەكی كابرا گۆتەنی سەری هارو ماری تێدا دەبینیەوە.بازاڕەكانی قەیسەری دەیان كۆرانی تێدابو وەكی بازاڕی نەجاڕەكان، بازاڕی پەنیرفرۆشان، بازاڕی خەیاتەكان، بازاڕی قوماشفرۆشان، بازاڕی تەنەكەچییەكان،بازاڕی زێرنگران، بازاڕی قەسابەكان، بازاڕی دەرارخانە،بازاڕی فەفخوری، بازاڕی چەخماچی، بازاڕی سەوزەفرۆشان،حەتا یەكدو حەمامیشی لێبوە كە ئێستا نەماینە وەكی حەمامی(مۆدە) وچەند مزگەفتەكیشی تێدایە وەكی مزگەفتی گەورەی هەولێر بەناوی (حاجی داود).هەندەك كۆرانی ناو قەیسەریش دوكانی دوقاتی تێدابو وەكی كۆرانی خەیاتەكان كە ئێستاش ئاساری ئەو دوكانانەی تێدا مایە كە دوكانی جولەكەكان بو.ئێستا بەحوكمی ئەوەی خەركی وەزعی باشبوە زۆربەی ئەو بازاڕانە گۆڕانیان بەسەردا هاتیەو زۆربەیان بوینە بازاری جلكو ملك، لۆ نمونە، بازاڕی قەسابەكان نەما، بازاڕی سەوزەفرۆشان فینش، بازاری تەنەكەچیەكان فت، ئاخر خەركی ئیشی بەتەنەكەو چاكردنی پرێمزو لەحیمكردنی قۆرییە شكایەكانیان نەما،خەركی خەریكی زێركڕینو جلكی ئاخر مۆدەیە، ئەو مەغرورییەشە سەری خواردینو معاشەكەمانی كردە روبعە دینارەك.
لەبەر ئەوەی هەولێر بەتەنێ ئەو بازاڕەی قەیسەری هەبوە، لەبەر ئەوەی حەمو دوكانی هەولێریش لەناو ئەو بازاڕەیدا بون،لۆیە سبەینان سەعات حەفت حەمو دانیشتوانانی هەولێر وەكی مێروستان پێكەوە دەهاتنە ناو بازاڕو سەعات پێنجی ئێوارەش حەمویان پێكەوە دەچونەوە مارەكانیانو شارەكە چۆلو حۆل دەبو، لۆیە هەولێر حەتا سارانی ئەخیریش شارەكی مردی بو، لۆ نمونە خەركی لەبەغداێی شەوان حەتا سبەینان لەبازاڕو گەڕانو سوڕان بون، لەوێ خەركی سەعات 12 شەو دەهاتە دەرێ لۆ پیاسەو بازاڕكردن، لەلای مە سەعات هەشتی ئێوارە حەمو میللەتی هەولێر پرخەی خەویان دەگەشتە كن سەیتەرەی پردێ.باشبو لەو سارانەی ئەخیردا بازاڕی ئیسكان كرایەوەو ئیدی گەنجەكانی هەولێر هەناسەیەكیان هاتەوە بەر، هەندەك بازاڕی گەورەش لەگەڕەكانی شار كرانەوەو سۆپەرماركێتو مۆڵیش دامەزران، بەس حەموی هی مەسئولانەو حەموشی بەپارەی دزرای میللەتەكەمان كڕیتیان و یەك تاجیری كۆنە قەیسری بەعارەقەی نیوچەوانی خۆی نەیتانیە مۆڵەكو سۆپەر ماركێتەك بكاتەوە..وەختی خۆی كابرایەك هەبو لەو هەولێرە زۆر ناوبانگی هەبو لەدەورەمەندی ئەویش رەحمەتی(ئەحمەد چەلەبی) بو،كەسەرباری دەورەمەندییەكەشی پیاوەكی خێراخوازی گەورەی شار بو، بەحیسابی من حەمو سەروەتو سامانەكەی ئەو پیاوە لەو زەمانەدا خۆی لە چەند هەزار دینارەكی تێنەدەپەڕاند، ئێستا پاكەت فرۆشەكو ئەندام ناوچەیەكی حزب شەق لەملیۆن دۆلار دەدا بێ لەمەزرەعەو رێزەك شوققەی خەون سیتی وخۆش سیتی وقونبادان سیتی، ئەوجا چاویشیان تێر نابی و پارەی زبل فرێدانەكەش بە هاوراتیان دەدەن. باقی وەلسەلام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە