کەس بەقەدەر یەکێتى پارتى نییە

Friday, 18/08/2017, 22:56

1848 بینراوە


هێزێکى سیاسی کە بوبێتە هۆکارى ئەم هەموو نەگبەتیەى کەبەسەر خەڵکى کوردستاندا هاتوە ،سەرۆکەکەى خاوەنى سەدان ملیارد دۆلاربێت هەر خۆى بەتەنیا قەبیلە کەشى هەریەکێکیان خاوەنى چەندین ملیاربێت وە هۆکاربێت بۆئەوەى پارلەمان پەک خرابێت، قوتى خەڵکى بڕی بێت ،لەدەیاندۆسێی گەندەڵیەوە  تێوە گلابێت  ودەستى سور بوبێت بەخوێنى دەیان خەڵکى بێتاوان ،خاوەنى شەڕى براکوژی بێت (31) ئابی هەبێت شانازى پێوە بکات دەیان جار بوبێت بە جاشى ئەملا و ئەولا کلکى گرێدابێت لە گەڵ دوژمناندا ئێستە بێت یادى ئەو خیانەتانە بەخەبات بفرۆشێتەوە بەخەڵکى ونەوەى نوێ هەرچى کۆنە جاش و ئیستق بارات کۆنەئەمن بێت لەناو ڕیزە کانیدا بوبنە قارەمان شەنگالى دابێت بەداعش ئێستە بڵێت من ئەوەندە ساڵ خەباتم کردوە هەرچى ئەو تاوان گەندەڵى کارەساتەیە بەخەبات حیسابی بکات وەیادیان بکاتەوە لەولاوە خوێنى سەردەشت سۆران وەداد دەیان ڕۆژنامەوانى تر بەدەستى ئەو لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرە کەیە وە شەهید کرابن تەنانەت ڕەحم و بەزەیشیان بەرانبەر بە کەم ئەندامێکى وەک عبە نەبوو ئێستە دێتە سلێمانى و یادى دامەزراندنى ئەو پەڵە ڕەشە بکاتەوە سلێمانى زەرد کردبێت بەپەڕۆ کەچى کورسیەک یان قاچە تەپڵەکێک دەنگى نەبێت ئەم هەموو خۆبادان فشو هوڕە یان لەسلێمانى دەبێت چى لەپشت بێت ئاخر ئەوڵاتە گەنجى تیانەما لەداخى ئێوە ئاخر ئێوە بونەتە مایەى کارەسات ونەگبەتى بۆئەم گەلە هەرلە ئاش بەتاڵە کەتانەوە تاوەکو ئێستە دڕکێکن لە جەستەى ئەم گەلەدا داوەشینە بۆ هێزە کانى تر کە هاو کار تان و دێنە لاتان بۆپیرۆز باى دەبو ئێوە لەشەرم دا سەرى خۆتان هەڵگرن بۆ مۆزەنبیق چونکە ئەوەندە گەندەڵ و دزو جەردەن ئەمەى من نوسیومە قترەیەکە لەدەریایەکە لەمێژووى ئێوە پێم نماڵێن بەچ ڕو یەک پەڕۆى زەرد هەڵدەواسن لەسلێمانى ئێوە لە(31) ئاب ئەگەر دەبابەى بعس نەبوایە بەدوربینیش سڵێمانیتان لێ دیار نەبوو بەڕاستى عەیبە بۆشەریکە دزەکەتان کەئێستە بونەتە پارتى کەس بەقەدەر( ی ن ک) پارتى نیە  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە