ئەوە زیاتر لە ٢٦ سالە حکوم بەدەست دارودەستی کوردایەتییەوەیەو بەبێ دەستگرتن و هێنانی ئەوان، یەک بیانی و دەولەتانی داگیرکەر نەیانتوانیوە بێنە ناو ئەو جوغرافیایەی بەدەست کوردەوەیە. کەچی هێزی دەرەکی نەماوە جەماعەتی کوردایەتی مەلایی و جەلالی دەستیان نەگرتبێت و نەیانهێنابێتە سەر عەڕزو نامووس و شەڕەفی ئەو کوردانەی لەژێردەستیانن. هێنانی جێش و پاسداری ئێران و جێشی ئەنفالکەر و کێمیابارانکەری ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس و دەبابەکانی دڕوندەترین و وەعشیترین داگیرکەری کوردستان، دەولەتی تورکی. لایەزال ١٨ بنکە و سەربازگەی خەلیفە ئەردۆغانی داعش پەروەر لەسەر عەرزو نامووسی کوردانن و مەسعود بارزانی و پارتەکەی بە قووتی هەژاران و چەوساوەکانی کوردی ژێردەستیان بەخێوی دەکەن. هەر لەژێر حوکمی ئەو سەرۆکە خێلەکیە نەخوێندەوارە ئێکسپایەرەدا، خەلکانی هەولێر ئاوارەی شاری سلێمانی کراون و دەکرێن و خەلکانی سلێمانیش ئاوارەی هەولێر کراون و دەکرێن. هەر لەژێر حوکمی مەلایی و جەلالیدا سوکایەتی نەما بە ئاوارەکانی شاری کەرکوک نەکرێ و ڕەزیل و ڕسوایان نەکەن لە هەولێرو سلێمانی.
٢٦ سالە مەلایی و جەلالی و گشت بەرهاویشتەکانیان یاری بە چارەنووسی کوردانی عێڕاق دەکەن و بەگژ یەکتریان وەدەنێن و دەیان ڕفێنن و زیندانیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و ئاوارەی ناوەخۆو هەندەرانیان دەکەن. نانبڕاوو موچەبڕاویان دەکەن. ٢٦ سالە هزاران ژن و دایک و خوشک و هەرزەکار بەناحەق خوێنیان بەدەستی چەتەکانی مەلایی و جەلالی و وابەستەکانیان ڕژاوە و دەریای تاوانیان بەرپا کردووە و یەک تاوانباریش لە دادگایەکی دادپەروەرانە بە سەزا نەگەیەندراوە.
وەسفی بێڕەوشتی و حوکمی چەوتی جەماعەتی کوردایەتیی مەلایی و جەلالی نەک بە کورتە نوسین ناکرێ، بەلکو پەرتوکخانەش جێی وەسفی تاوانی ئەوانی تێدا نابێتەوە. بەلام هەر ویستم زۆر بە سادەیی و کورتی، کردارو کوردایەتیی ئەوانتان بخەمەوە یاد و دەشزانم هەمووتان لەمن باشتر دەیانناسن و دەزانن کە هیچ لەبارترینن و چاوەڕوانی هیچیان لێناکرێ و لە بەدکاری و نەهامەتی و نیشتیمان فرۆشی و تالانکاری و دزی و حیزی زیاتر، بەرهەمیتریان نەبووە و نابێت. ئەگەر سەدان ڕیفڕاندۆم ببەنەوە و سەدان دەولەتیش تەشکیل بکەن و دامەزرێنن، هەر ئەوە دەبن کە ٢٦ سالە هەن. دەرفەت هاتووە و لەدەستی مەدەن! جەماعەتی کوردایەتیی دزکارو مافیاکار قراری خۆیان داوە بۆ ئەوەی تەمەنی تالانکاریان درێژتر بکەنەوە و بە ڕێپێدانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا، ڕیفڕاندۆم ئەنجام دەدەن و ئەگەر ڕێیان لينەگیرێ بۆیان سەربگرێ، شەڕێکی نەخوازراو لە بەینی کوردو عارەب بەتایبەت کوردو شیعە بەرپا دەکەن و بەتەواوی کوردانی عێڕاق دەخەنە ژێرچەپۆکی دەولەتی تورکیاو درێژە بەو یاریە گلاوە دەدەن و بۆیان خەم نییە کە ئەگەر هەموو کورد بەدەردی شنگال ببەن و پیاوەکانی کورد زیندەبەچال بکەن. کچ و ژنانی کوردیش لە بازاڕی گەووادخانەکاندا بفرۆشرێن و نامووسی کورد هەڕاج بکرێ. ئەوەی بۆ ئەوان خەمە، تەنها درێژەدانە بە داردەستی و گەووادیان بۆ سەرمایەداری و بەردەوام بونیان بەو شێوەی دیوتانە، کە ٢٦ سالە بەڕێوەی دەبەن و کۆیلەخانەیان خولقاندووە بەناوی کوردستانەوە و بەشی هەرە زۆری کوردیان توشی نەخۆشی خەمۆکی و دروونی کردووە.
بۆیە پێویستە ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە و تاوانباران سەزا بدەن، بەتایبەت سەرۆکی خێلی بارزان، سەرۆکی هیچلەبار، سەرۆکی کردار دڕوندانەترو وەحشیانەتر لە دوژمن و داگیرکەران، سەرۆکی قەلەم شکێن، سەرۆکی ڕۆژنامەوانکوژو سەرۆکی ناشەرعی، سەرۆکی شنگالفرۆش، سەرۆکی ڕۆبۆت ئاسای دەستی داگیرکەران و هتد.
کە باسی مەلایی و جەلالیتان بۆ دەکەم، ڕووم لە گشتیانە، بە ڕاست و چەپەوە، بە گۆڕان و شاسوار و شای دزان و شای حیزان و شای تیڤیەکان و ڕادیۆکان و ڕۆژنامەکان و قەلەم فرۆشەکان و گشتیان، ئا ئا گشتیان، بڕوا بەهیچیان مەکەن، سەرجەمیان ماشێنی نەفتن، نەفتیان تێنەکرێ، بە چاک و خراپ ئیش ناکەن و ناگەڕێن. دەرفەت لەدەست مەدەن و لە سەروبەندی ڕیفڕاندۆمدا، مان بگرن و کەستان دەرگای مالەوەتان مەکەنەوە. لە مالەوە نێنە دەرەوە و بەشداری ڕیفڕاندۆم مەکەن نە بە بەلێ و نە بە نەخێر. بەلێ و نەخێر هەردوکیان دو تای یەک تەرازوون و هیچ جیاوازیان نییە. هەردو تای تەرازووەکە ژەهری چەوسانەوەتان هەلدەکێشن و هێلانەوە و لەناوبردنی بەدەست ئێوەی چەوساوەوەیە. ئەو ڕۆژەی بۆ دەنگان دیاری دەکرێ، بەبێ دەربڕین و خۆدەرخستن، مان بگرن و لەمالەوە دەرنەچن. بۆهیچ کارێک مەڕۆن و دەرگاکانتان بە داخراوی بهێلنەوە و هێز نییە بتوانێ لە مالەکانی خۆتان دەرتان بهێنی و بەشداری کردنتان چ بە بەلێ چ بە نەخێر، ڕازی بونتانە بە هەرچی خراپە کە بەسەرتان بهێنن. بەشداریتان، ئیمزا کردنە لەسەر ئەو عەقدەی کە لێی نوسراوە، مەلایی و جەلالی دەتوانن بەکارتان بهێنن، سواری ملتان بن، سوغرەتان پێبکەن، موچەتان پينەدەن، نانبڕاوتان بکەن، وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنتان پێوە بکەن، ملک و مالتان لێ داگیر بکەن، ژنەکانتان ليبستێنن و کچ و خوشکتان بەزۆر ببەن و سوکایەتیان پيبکەن و شەڕەف و کەڕامەتتان ببەن هەر وەک پیشەی هەمیشەییان.