روو شکێنی دونیایی و شکستی سەرنەکەوتنی پلانەکانی مسعود بارزانی بۆ مانەوە و بەردەوامی لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستاندا. بونەتە گرێیەکی بێزارکەر و کێشەکی دەروونی ئەوتۆ کە تەواوی پرۆسەی سیاسی و حیزبی هەرێمی کوردستانی لە پێش چاو خستووە و ئومێد دەخوازێت گەر ئەمجارە بەسەلامەت دەربازیببێت و لێبگەڕێن بۆ کشانەوە. کورد گوتەنی تۆبەی مەرگ دەکات و قەرەی کورسی پۆست ناکەوێت تا ئەبەد جگە لە سەرۆکی ئێڵی بارزان گەر پێی ڕەوا ببینرێت.
ئەو تێگەیشت جگە لەخەڵکە کارتۆنی و مشەخۆرەکەی دەوروبەری کەسی تری وەک هێزی هاوڵاتی راستەقینە وپشتگیری خەڵکی لەپشت نییە و ناتوانێت لە دوای خۆی خوڵقێنەری دۆخێک بێت کە لانی کەم منداڵەکانی بە ئاسودەیی و بێ ترس لەناو گەلەکەی خۆیاندا بژین و نەکەونە بەر لێ پێچینەوەی دادگا و سەروەری یاسا.!
ئەو باش تێگەیشت کە دۆخ و سروشتی بەرەو پێش چوون وسەروەری یاسا لە برەودایە و شانسی گەڕانەوە بۆدواوە و دروستکردنی دەسەڵاتی هێز و بازوو لە کشانەوە و نەماندایە .
لەم ترسی رۆچونەدا بۆ کەنارەکانی لێپێچینەوە و پەلکێشان بۆ دادگاییکردن و وەرگرتنی مافی راستەقینەی یاسایی لەنێو دەسەڵاتێکی چەسپیودا لەئایندە. ناکرێت هیچ لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان هەبێت لە ڕوو سپیکردنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هێزێکی لەو جۆرە کە مێژووی ژیانی سیاسی پڕ گومان و تاوان و زیانە بەگەلەکەی و بەردەوامە لەسەر دروستکردنی رق ئەستوری خەڵک بە جۆرەها شێوازی ئازاردان خەریکی کۆکردنەوە وکەڵەکە کردنی تاوانە بۆ دۆسیەکانی لێ پێچینەوە و دادگا.!