پرسی ڕیفراندۆم هۆكاری ته‌باییه‌ یان لێكترازان

Monday, 08.28.2017, 23:29

26269 بینراوە


هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام دروشمی سه‌ر جه‌م پارته‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشان و شیوازی كاریان هۆكارێكه‌  بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاك و نیشتیمان.
به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی هه‌ردروشم بوون دواجار له‌ كرداریاندا پێچه‌وانه‌كه‌ی بینراوه‌و ڕاست ده‌رچوو، میلله‌ت و داهات و ئه‌زمونه‌كه‌یان كرده‌ قوربانی پاراستنی پێگه‌ی حیزبه‌كانیان و له‌نا و حیزبه‌كه‌شیاندا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی چه‌ندان كه‌سی دیاریكراو بنه‌ماڵه‌كانیان .
له‌م بارو دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی كه‌ ئێستا كوردستان گوزه‌ری پیا ئه‌كات له‌كاتێكدا هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌سه‌ر خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و داهاتێكی زۆردا ژیانی رۆژانه‌یان به‌شێوازی كوله‌مه‌رگانه‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن،پۆل بۆل گه‌نجان خاك و ووڵات و كه‌س و كاریان به‌جێ ئه‌هێڵن و ڕیگای هات و نه‌هاتیان گرتۆته‌ به‌رو ئاماده‌ن خۆیان بكه‌نه‌ خۆراكی ده‌ریا و گیانداره‌كانی ناوی.
له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ سه‌یری ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌ندی مایه‌ی شه‌ر مه‌زاریه‌ به‌داخه‌وه‌ مایه‌ی شانازی نیه‌ به‌ده‌ست كاره‌كته‌ره‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م وولاته‌وه‌.
له‌م قۆناغه‌دا باس باسی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌ له‌كاتیكدا هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی خۆیه‌تی خۆی چاره‌ نوسی خۆی دیاری بكات،ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ماوه‌ی 26 ساڵی ئه‌زموونی ڕابردویان نه‌یان توانی نمونه‌یه‌كی باشی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاوولاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌ڕابردوودا پرسه‌ گرنگ و هه‌ستیار و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هۆكارێك بون بۆ نزیك بوونه‌وه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگی و هه‌مئاهه‌نگی یه‌كتری وه‌هه‌میشه‌ له‌یه‌كڕیزیدا ده‌سكه‌وت هه‌بووه‌،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ ته‌واوی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ر به‌ خۆیی بێت،به‌ڵام كارێك كرابێت و ئه‌زمونێك پێشكه‌شكرابێت ، كه‌سانێك هه‌بن كه‌به‌ ئاشكرا بڵێن ده‌وڵه‌تی كوریمان ناوێت، له‌وه‌ش كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌ یه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردا كه‌سانێك هه‌بن دژایه‌تی بكه‌ن ئه‌م جۆره‌ له‌بیر كردنه‌وه‌یه‌ چه‌نده‌ نامۆیه‌ له‌وه‌ خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سان و لایه‌نێك هه‌بن هۆكاری دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ له‌بیر كردنه‌وه‌وه‌ یه‌بن و یان به‌ كارو كرده‌وه‌كانیان نه‌وه‌یه‌كیان نائومێد كردبێت ته‌نانه‌ت متمانه‌ی به‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كورستانیش نه‌بێت، بۆیه‌ پیش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێویسته‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وای نیشتیمانی ئه‌نجامبدرێت هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌زموون و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان له‌بری ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ست به‌وه‌ ئه‌كرێت كه‌ ئه‌م پرسه‌ گرنگ و نیشتیمانیه‌ش خه‌ریكه‌ به‌ حیزبی ئه‌كرێت و له‌ناو حیزبیشدا وه‌ك كراسێك خه‌ریكه‌ به‌به‌ری كه‌سێكی دیاری كراو ئه‌دورێت .
گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هاووڵاتیانی وولاته‌كه‌مان له‌ سه‌ر گه‌ورترین ئاوات و هه‌ستیارترین پرس كه‌ پرسی سه‌ر به‌ خۆیی وهه‌نگاو نانه‌ به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌بری یه‌كڕیزی په‌رته‌وازه‌بون له‌بری ڕوانین بۆ ئاسۆی داهاتوو له‌ مه‌ترسیدا ئه‌ژین له‌بیری ئه‌ووی دڵخۆش بن به‌ به‌دیهاتنی ئاواته‌كانیان ئه‌ترسن ئه‌وه‌ی كه‌به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ست بچێت،ناكرێت و نابێت بۆ ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ ئاوا به‌په‌ر ته‌وازه‌یی هه‌نگاو بنێین چونكه‌ هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ باش ئه‌زانین كه‌ ووڵاتانی دراوسێمان نه‌ك هه‌ر چاویان به‌سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد هه‌ڵنایات به‌ڵكو دژایه‌تیه‌كی سه‌ر سه‌ختی ئه‌كه‌ن،پێویسته‌ به‌كرداری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ هه‌ڵبژێردرێت و له‌ چوارچێوه‌ی عه‌قڵیه‌تی ته‌سكی حیزبی بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موومان له‌ ده‌وری بازنه‌ی گشتی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاك و نیشتیمان كۆببینه‌وه‌ تابتوانین سه‌ركه‌وتن تۆمار كه‌ین و ئاواتی له‌ مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێنینه‌دی و كوردیش وه‌كو ته‌واوی گه‌لانی دنیا ببێته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ خۆی خۆی كه‌ مافێكی ئاسایی و یاسایی و سروشتی خۆیه‌تی،به‌و هیوایه‌ی كۆتایی به‌ دژایه‌تی یه‌كتر بهێنین و هه‌موان بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانمان هه‌نگاو بنێن تا كوردستانیش ببێته‌ نمونه‌ی پێشكه‌وتن و بنیات نان و داهێنان به‌هه‌وڵی هه‌موان بێت و ده‌سكه‌وته‌كانیش بۆ هه‌موان