موڵکی باوکی هەژاران دابەشکرا! "نما و چیا "بوون بە ملیۆنێر

Tuesday, 29/08/2017, 11:00

10621 بینراوە


کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا ئەمین ماڵوموڵکی باوکیان لە نیوان خۆیاندا دابەش کرد، کە بریتیبوو لە پشکی کۆمپانیای ووشە کە ٣٠٠میلیۆن پشکن، ١٢٢دونم گردی زەرگەتە، هەروها پشکی کۆمپانیای ووشەی لە کارگەی چیمەنتۆی گاسن کە ئەویش موڵکی "نەوشێروان مستەفا ئەمین" بوو رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتیری "کۆمەڵەی رەنجدەرانی مارکسی لینینی کوردستان" کە لە ساڵی ٢٠١٦وە ئەو پشکەی لە ناوی خۆیەوە خست بووە سەر (چیا)ی کوڕی کە دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت بوو کە تەمەنی زۆری نەماوە. لە کاتی خۆیدا "کوردستانپۆست "ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی دەربارەی ئەو بابەتە بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان لە بەرواری ٢٥/٧/٢٠١٧، بە گوێرەی نووسراوی ژمارە ٤٨/٦٣دا هەموو ماڵوموڵکی نەوشێروان مستەفا ئەمین گوازراوەتە سەر ناوی کوڕەکانی "نما و چیا"! پشک دابەشکردنەکە بە گوێرەی قەسامی شەرعیی بووە نەک قەسامی مەدەنی بۆ ئەوەی "چرا"ی خوشکیان نیو بەشی کوڕی بۆ ببڕدرێتەوە وا دایارە خوشکەکەشیان ناڕەزا بووە و لە رقانا لە هەموو شتێک خۆشبووە بۆ براکانی (نما و چیا)!

http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=83377

http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=83215



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە