کوردستاپۆست بەڵگەنامە و نهێنی زیاتر لەسەر موڵکی دیکەی باوکی هەژاران ئاشکرا دەکات

Tuesday, 29/08/2017, 20:28

15802 بینراوە


سەرچاوەیەک نزیک لە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کەوا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بەنیازن ئەمشەو، یان سبەینێ روونکردنەوە بدەن و ئەو هەواڵە بەدرۆ بخەنەوە کە گوایە ماڵ و موڵکی نەوشیروان و دەزگای وشە  نەخراوتە سەریان و لە نێوان خوشک و براکاندا دابەش نەکراوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کەوا ئەم پاش نیوەڕۆیە کۆبوونەوە کراوە و بڕیاری روونکردنەوەکەیان داوە.
--------------------------
لەو بارەیەوە سەرچاوەکە ئەم زانیارییە نوێیەی خوارەوەشیان خستە سەر هەواڵەکانی ئەمڕۆ.
کەسێک بەناوی ساماڵ سەردار مەحموود وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر پیشەی پارێزەر بووە و نەوشیروان مستەفا کردی بە وەزیر، ئەم کەسە هاسانکاریی کردووە و وەک پارێزەرێکیش مامەڵەی کۆمپانیای وشە و گردەکەی بە ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە بە شێوەیەکی یاسایی بۆ کردوون. ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، کچە تاقانەکەی نەوشیروان مستەفا بە ناوی چرا، لە سەرجەم پشکەکانی کۆمپانیایی وشە خۆش بووە، بە مەرجێک خانووە گرانبەهاکەی لەندەنی پێبدرێت، هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کەوا پارە و حسابی بانکی دیکە کە هەیانە لە نێوان هەرسێکیاندا دابەش بکرێت. دیسان ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە نەوشیروان مستەفا چەند هۆتێلێکی لە قوبرس هەیە، جارێ چارەنووسی ئەوانە نازانرێت، چونکە ئەوە بە نهێنی ماوەتەوە، تەنیا لە نێوان باوک و کوڕەکاندا هێڵراوەتەوە و لەم بارەیەوە هەلسوڕاوانی گۆڕان ئاگاداری وردەکاری نیین، چونکە لەدەرەوەی دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، واتە بەو پارانە کڕدراون کە جەلال تالەبانی لە نادیاردا بە نەوشیروان مستەفای داوە.(لە خوارەوە سەرنجی قسەکانی نەوشیروان بدەن، کە دەڵێت یەکیتی پشکی منیشی تێدایە).
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: پەیجی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن نما نەوشیروان مستەفاوە بەڕیوە دەبرێت، کە بە ناوێکی ترەوە کاری لەسەر دەکات. لە پاڵ ئەو پەیجەدا چەندین پەیجی تر لە فەیسبوک دروستکراون و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا سپۆنسەری دەکەن، ئەو پەیجانەش کار لەسەر ناشرینکردنی ئەو هەڵسوڕاوانەی پێشووی گۆڕان دەکەن، یان ئەوانەی کە دژی سیاسەتی ئیستای بە بنەماڵەکردنی گۆڕانن، پاساو بۆ کوڕەکانی باوکی هەژاران دەهێننەوە و بەڕەوای دەبینن کە بۆچی دەبێت گردێکی پێنج ملیار دۆلاری لەسەر کوڕەکانی نەوشیروان تاپۆبکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە، کە کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا ژوورەکەی باوکی کە دەبوو، ڕێکخەری گشتی نوێ (عومەری سەید عەلی) تێیدا کار بکات، ئیستا ئەوان تێدا دانیشتوون و خەریکی چالاکیی و دروستکردنی لایەنگرن بۆ خۆیان.


بەڵگەکان:
نەوشیروان بە دەمی خۆی دەڵێت، کە منیش لەو هەموو سەروەت و سامانەی یەکێتی پشکم هەیە



 کەسێک بەناوی (Ragaz K. Hama Ali) لە ئەکاونتی خۆی ئەمەی خوارەوەی نووسیوە:

بەڵگە لەسەر نما..
هێشتا نەوشیروان نەمردبوو نمای کوڕی لەئەکاونت و پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردبۆوە بە ئینگلیزی نوسی بووی کە هاوپشک و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای وشەیە ساڵێک لەمەوبەر کە پۆستەکەشی سپۆنسەر کردبوو وێنەی پۆستەکەم گرت و دواتر لایداوە بەلام تاکو ئێستا کە لەناوەکەی بگەڕێی لەئەکاونتەکەی ئەوە نیشان دەدات کە نوسیویەتی هاوپشک و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای وشەیە وەک لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت
Co-founder , Co-owner
فەرموو ڕونکردنەوە لەسەر ئەوە بدەن؟!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە