شێخ لاهورمان لێمەکەن بە جیڤارا

Wednesday, 08.30.2017, 9:57

51081 بینراوە


پێشتر هات وهاوارێکێان هێنایە ناو کۆڕو کۆمەڵ، گوایە کە لاهوری شێخ جەنگی ئەندازیاری هاوکاری ئەمەریکا بووەو ئەو بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمەریکا پەیوەندی لەگەڵ "یەپەگە"دا دروست بکات، هەر ناوبراویش بوو کەنەیهێشت کە کوبانێ بکەوێتە دەستی داعش،ئایا ئەم بۆچوونە تا چەند ڕاستە یان پێچەوانەیە؟
سەرەتا ئەمەوێت بڵێم کەلەنزیکەوە ئاگادارم کەهەرگیز ناوی شێخ لاهورم نەبیستووە،چوونکە مەقەڕی حزبمان لە "خڕی ناوزەنگ" بۆ بنکەی جەلال تاڵەبانی تەنها ١٥٠ مەترێک دەبوو، بەهەشتی "مام سەید باقی" بەڕێوەبەری مەقەڕەکەمان بوو، هەروەها شەهید "ئازادە سوور" کە ئامۆزامە و لەمنداڵێشەوە هاوڕیین و ڕۆژانە سەردانی یەکتریمان دەکرد، کای کۆنمان پێکەوە بەبادا دەدا، زۆرجار بۆ پرسیاری خزمان ئەویش دەهاتە لام من لە مقەڕەکەمان، ڕۆژانە جەلال تاڵەبانیم دەبینی، تەنانەت جارێکیان پێی ووتم ئەوە چۆنە هەموو هەڵەدنیەکان یەکێتی یان سوشیالیستن تۆ شیوعیت؟
بۆیە هەرگیز نەمبیستووە تەنانەت ناسیاوێکی جەلال تالەبانی بە هێر و شانازیشەوە جگەلە برازایەکی بەناوی نەهرۆ کەلە شاخ بووبێتن،ئەوەی بیستوومە لاهور لەبەریتانیا سایەق تاکسی بووە، بۆیەدڵنیام کە لاهور هیچ پەیوەندیەکەی بە شۆڕشەوە نەبوە. دەکرێت کە مرۆڤ بە خوێدنەوەی ڕۆژانە خۆی چەکدار بکات ولە دەروبەری خۆی تێبگات، بەڵام هیچ سیامایەکی ڕۆشنبیری لەلاهودا بەدیناکرێت. بۆیە لاهور هیچ پەیوەندیەکەی بە کوبانێ و دروستکردنی پەیوەندی ئەمەریکاو یەپەگەوە نیە،  تەنها ئەوەم کارێک کە سەرجەم شارەکە لێی ئاگادارن، کەلاهور شێخ جەنگی ئەوەیە کە پارەی داوە بە وێنە فرۆشەکان کە وێنەی شێخ لاهور بفرۆشیت و بڵاوبکاتەوە بەهەرزان.
جگەلەوانەش بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەمەریکا و کوبانێ، سەدان و هەزاران مستەشار و دەرووناس کۆمەڵناس لەبەردەستی سەرۆکەکانی ئەمەریکادان، ئێستا لاهور هات ئەم پەیوەندییەی دروستکرد، نەخێر هەرگیز نەخێر، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا هەروەک ئەوەی دەیانی وەک 'جۆن پرکنس" "سناودن" "مستەرهامفر" 'جاسوسی چاوشین".... دەیان و سەدانی دیکە ئەڵین کە ئەمەریکا و  بەریتانیا پیلانی ٥ ساڵە، دەساڵە،تەنانەت ٥٠ ساڵەیان هەیە بۆ ناوچەکە و جیهانیش،ئێستا لاهور لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و بوو بە ئەندازیاری ڕێکخستنی نێوان یەپەگەو ئەمەریکا، ئەمە گاڵتەجاڕییەکی بەڵگەنەویستە. زۆربەشمان ئاگاداراین کە کەس وکاری جەلال تاڵەبانی بەباوکیشیەوە سیخوڕیان بۆ بەعس کردووە، تەنانەت ئەوە باوەو لەسەر زاری خەڵکیە کە ئەڵێن جارێک پیاوەکانی بەعس لەکەرکووک یەخەی باوکی پێشمەرگەیەک دەگرن و پێی ئەڵێن: کوڕەکەت لەکوێیە، دەبێت بچیت بۆمان بهێنیتەوە، ئەگیان خۆت دەگرین، کابراش ئەڵێ لەگەڵمدا تا جێگای کوڕەکەمتان پێشان بدەم لێرەیە لەکەرکووک، ئەمەنەکانیش دوای دەکەوون تا کابرای باوکی پێشمەرگە شێج حسامەدینی باوکی جەلال دەدۆزێتەوە، بە ئەمەنەکانی پێشان دەدات و ئەڵی کوڕەکەی من لای کوڕی ئەم سەگابابەیە، بۆ ئەو ناگرن و من دەگرن٩؟
جەلالی و جەلالیەکان هەر ئەوەنە کە توانیان کۆمەڵەی مارکسی و لینیەکەی کوردستان لاواز بکەن، ئەوە کاری هەرە سەرەکی جەلالیەت بوو،هەروەها جیپۆڵتیکەی جەلالیەکان چێیەکی جیوازە ئەگنیا هیچ جیوازیەکیان نیە لەچاو بنەماڵەی بارزانیدا، واتا ئەگەر نی ن ک فەکان لەبادینان بونایە هیچ جیوازیەکیان نەدەبوو لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا، چوونکە تەمەنیان ئەوەی بورهان کرد کە خەمی ئەوان تەنها خۆیانن نەک خ هەڵک و خاک، هەروەک دەزانین هەموو ڕۆژێکی بنەماڵە ٣١ ئابێکە،کە سەراپای ئەو بنەماڵە تەنها خۆفرۆشی خک فرۆشی و لەشفرۆشی بووە لەپێناو دەستبەسەراگرتنی سامان و دەسەڵات، جەلالیەکان وەک گووتمان جیۆۆڵتیکەیان جیاوازە ئەگینا نزیکەی ١٣٠٠ پێشمەرگەی حدکا لەدەڤەری ژێدەسەلاتی جەلایەکان بۆ کۆماری پەت و سێدارە تیرۆرکراوە.
هەر وەها خودی جەلالتاڵەبانی بۆیە گەڕایەوە کوردستان دوای جاشبەتاڵەکەی مەلامچە، تەنها بۆ تێکدان ئاشوبە نانەوە هاتەوە،ئەمەش ووتەی گیرفانی من نیە بەڵکوو بەڵگەکان ئەڵین کە سی ئای ئەی بە ڕێگای مەزهەری خالقی گۆرانی بێژ ڕادەسپێرن کە دەبیت جەلال بەپەلە بگەڕێتەوە کوردستان، چوونکە چەپ شیوعیەکان بەرەو بەهێزی دەڕۆن، واتا جەلال دەبێت بگەڕێتەوە کوردستان تا ئاشووب و ئاژاوە بنێتەوە، ئەوەشمان بەچاوی خۆمان دیت، ئیتر هەر لەلێدانی سوسیالیست لاوازکردنی تائەوکاتەی دەسەڵات کەوتە دەست مشەخۆرێکی وەک کاک حەمەی حاجی مەحمود،کە هەر ساتە و لەسەر پەتێک یاری دەکات. پاشان ئیسلامی بنەماڵەو تەنانەت حشع، تا دەگاتە پاسۆک کەوەک دەیان گووت مەنجەڵێک یاپراخ بەشیان دەکات،بەڵام هەرگیز جەلایەکان دەستیان بۆ بەعسیە یەسارییەکان نەبرد، واتا یەکێتی پەلاماری هەموو حزبە کودرستانەیەکانیدا، جگە لە بەعسی یەسار، کە ئەوانیش کۆمەڵیک بەعسی دژ بە سەدام بوون لە خڕی ناوزەنگ، بڕاونە ئەرشیفی دەستبەسەراگیراوی سەفارەی ئەمەریکا، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆکۆتایی ساڵەکانی ١٩٧٥.
نەک هاوکاری یەکێتی بۆ پەکەکە بەڵکوو ئەگەر دژایەتیان زۆر زۆرە، چوونکە وەکوو گووتمان یەکێتی لە پێشینەی لەو بوارەدا زۆر زۆرە، هەروەها زۆرینەی دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی یەکێتی کەسانی سەری سەرین مەلابەختیار،شێخ جەعفەر، قالەی حەمەجان، سەعە بەعسی، خولە سەنگاوی، ئەم جۆرە گەجەرووگووجەرانە خۆڕسکانە چاوەڕیی هەمو نامەردیەکان لێدەکرێت، هەروەها زۆرینەی یەکێتیەکان وەک ئەندامانی بنەماڵە دەستیان گەیشتوە بە سامانێک بێشوومار، کاتێکیش کەسانی سەر سەری وەک مەلابەختیار و شێخ جەعفەر وقالەی حەمەجان ئەم جۆرە جڕوجانەوەرە، تەنها بیریان لالەی پارە دزراوەکەیە،ئەوەی پێدەگووترێت ئەخلاق بوونی نیە لایان، بۆیە تەنها ئەوان بیریان ئەوەی لەلای نەبێت نیشتیمان نیشتیمان پەروەرییە، تەنانەت کە سەعە بەعسی ئەڵێت کە ئێمە ئاگاداری هیچ لەو باباتەکەی کە هەوڵی تیرۆرکردنی هەڤاڵ جەمیک بایق تێدا درا نین، وەڵامی پەکەکە ئەوەیە ئەڵێ یاخوا وابێت، پیاوێک گورگ خواردویەتیباوکیشم دیار نیە، زۆر بەکورتی کەسانی وەک مەلا بەختیار،قالەی حەمەجان، سەعە بەعسی خولەسەنگاوی،شیخ جەعفەر، هەموو نامەرییەکیان لێودەوەشێتەوە، ئەمما کاری مەردانە هەرگیز باوەڕکردەنی نیە.
ئەگەر هەرە بەهێز ئەوەی کە پەکەکە خۆی بەهێزە، ڕاپۆتێکی "ببسی" چەند ساڵێک بەر لەئێستا بەنانیشانی "دولە داخل دولە" بڵاوکردەوە بە پشتیوانی سی ئای ئەی و ئێمپی٥، ووتی کەپەکەکە حکومەتێکی لەناوحكمەتی ئەڵمانیا دروست کردووە بەمەزنە٦ هەزار کادریان کە هەیە نە ناونیشان نەماڵیان نیە، بەڵکوو تەنها کاریان گەڕانە بەسەر کوردەکانەوە و کۆکردنەوەی باج و زانیاری و پڕوپاگەندەی سیاسییە، ببسی ووتی تا ئێستا هیچ ڕێخراوێک لە جیهاندا هێندەی ئەم ڕێخراوە تووندوو تۆڵ بوونی نەبووە، هەرگیز تەلەفۆن بەکار ناهێنن، دەیان بنکەی مەشقی سەربازی نهێنیان هەیە ئەمەشیان لە زمانی ئەوانەی کە وازیان هێناوە ئەگینا هەرگیز تەنانەت سیاو موسادیش پێیانی نەزانیوە. تەنانەت ئەڵمانیا گوومان دەکات کە پەکەکە زیندانی نهێنی لەئەڵمانیادا هەبێت، ڕاپۆرتەکە ووتی کاردی باڵایان هەیە ڕۆژێک لە ئەنقەرە و دوای مۆسکۆ دوای واشنتۆن پاشان تۆکێۆ و دواتریش لە لەندەن دیتراوە ئەمەش دوای چاودێریکردنیان،بەڵام لەهەمووی سەختر چاودێری کردنیان ئەستەمترین کارە،چوونکە بێسنوور کارەکانیان بەنهێنیەوە، جگە لەوکەسانەی کەبە شیوەیەک لە شیوەکان واز دەهێن نهێنی دەدرکێنن، ئەوەی لەهەووشی جێگای ڕامانە هەرکە کەسێک کە نهێنی ئاشکرا کرد،ئیتر ئەو کەسانەی کە ئاشکرا دەکرێن بە شێوەیەکی سەرسوڕمان گووم دەبن و بەهیچ شێوەیەک نادۆزرێنەوە.پەکەکە بە قوربانی گەیشتۆتە ئەو ئاستە خوێنێکی زۆری داوە،دڕنندەی تورکیی فاشیش وای کردوە کە کورد بۆ مانەوەی خۆی سروشتیانە بەرگری وەربگرێت"ملاملانێ لەپێناو مانەوەدا" چوونکە پێشتر سەرجەم ئەوروپا دژایەتی دەکردن، تەنانەت لە فلیمی کۆمێدیشدا سووکتەیان بە پەکەکە دەکرد و هەوڵیان دەدا لە لەبەرچاوی خەڵک ناشیرینیان بکەن، بۆ نموونە
تورکیا سامانێکی بێئەندازە خەرج دەکات لەو بوارەدا، تەنانەت تورکیا توانی کە سەناتۆری ئەمەریکی بە ڕێگەی بەرتیل بەلای خۆیدا ڕابکێشیت تەنانەت بە ئاشکرا "سەناتۆر مایکل فلین" بەئاشکرا بۆچوونی خۆی دەگۆڕێت بەرانبەر بەتورکیا، بەرانبەر بە بەرتل.
یادی بەخێر حاجی محمەد کاک ئەوڵای گوڵان، باوکی شەهید جەوهەر ڕووف حاجی کاکەوڵا هەروەها مام ئەسکەندەر،لەگەڵ کەس کاری پێسمەرگەکانی دەربەندیخان دەسگیر دەکرێن. پێش ئەوەی کە کەسو کاری پێشمەرگە دەسگیر بکرێن، 'بارق ئەفسەرێکی بەعس" و مدیری مخاباراتی ناوچەکە حاجی عبدوڵا بیرکێی ئاگادار دەکەن کە بە حاجی محمەد کاکە ئەوڵا بڵێن کە بچێت بە شوێن کوڕەکانیدا و بگەێنەوە بێن بۆ خۆیان دابنیشن، لەشاخ هیچیان بۆناکرێت، چەند جارێک بارق و مدیری مخابارات لە حاجی دووبارە دەکەنەوە کە بچێت بە شوێن کوڕەکانیدا، حاجی لەپێشدا هەر ئەڵی بەقسەی من ناکەن و نایەنەوە،بەڵام کاێک دووبارەو سێبارەی دەکەنەوە کە بچێت بە شوین کوڕەکانیدا، حاجی تورە دەبێت پێیان ئەڵی ئەگەر نەیان گاوی بۆ خۆتان بڕۆن بیانهێننەوە، ئەو کوردانەی کەلەوێ دەبن لەپڕدەنەنە قاقای پێکەنین جگەلە حاجی عەبدوڵای بیرکێی نەبێت، چوونکە بارق کەسێکی سادیس دڕنندەبوو، هەروەها بارقیش پێشتر بیستبووی کە هەرکات حاجی توڕە ببێت گوێ بەهیچ نادات قسەی خۆی دەکات.بۆیە سوێند دەخوات کە دەبێت هەرچی حاجی ووتی بۆی وەربگێڕن بۆعەرەبی، حاجی عەبدوڵا بەترس لەرزەوە ئەڵێ گەرورەم حاجی کە توڕەبوو جنێو دەدات، بەکورتی وا ئەڵی، ئیتر بارق خۆشی دەستیکرد بە پێکەنین.
بەڕێکەووت شەهید جەهەر ڕووف حاجی کاکەوڵام لە پسکان بینی ووتی باوکم دایکت بەربوون، من دەچم بۆ بینی باوکم، وەرە سەردانێکی بکەین پێکەوە، ئێستا لە هۆمەرقەلایە، شەهید جەهەر ووتی بەس لێت قبوڵ ناکەم کە توڕەی بکەیت، گەیستینە هۆمەرقەڵا و حاجی باوکی شەهید جەوهەرمان بینی دوای چاک و چۆنی و هەواڵپرسین، نانمان بۆ دانراو حاجی یادی بەخێر ووتی تەها دایکتم بەرێ منیش کچێکت دەدەمێ، ووتم حاجی ئاخر دایکم پیاوی هەیە، یەکسەر ووتی قەیچێکا تڕە، حاجی هەرشێکی بەدڵ نەبوایە یەکسەر دەیگووت ئەمەبۆ تڕە؟
شەهید جەوهەر وەک تکا قلینچکە چاوێکی تێگرتم، بۆیە منیش لەسەرخۆ گووتم باشە حاجی، "هیندە سوورەکان" داب و نەرتیكیان هەیە، کە دیاریان لگەڵ دوژمن و نەیاردا گۆڕییەوە ئیتر قۆناغی دژمنایەتی ڕادەگرن و شەڕناکەن، ئەگەر دایکمت بدەمی و تۆش کچێکی خۆتانم بدەیتێ، بەینمان چاک دەبێتەوە و شەڕم لەگەڵ ناکەیت؟ دیتیم بزە گرتی، یادیان بە خێر. ئەوکاتە دایکم حاجی و زۆربەی کەس کاری پێشمەرگە لە مەعسکەرەکەی دەربەندیخان دەسگیرکران لەبەر ئەوەی کوڕو کەسوکاریان پێشمەرگەبوو.