دەمەقاڵێیی نێوان نەجبەدین کەریم و لاهور شێخ جەنگی

Saturday, 02/09/2017, 20:10

9179 بینراوە


نەجبەدین کەریم بۆ لاهور شێخ جەنگی من وەک کۆمەڵێک بەرپ­رسی یەکێتی لێت ناترسم ڕێگەت پێنادەم یەک قترەی نەوتی کەرکوک .
.بەریت
-----------------------------
نەبەز _م_ش
بەپێی زانیاری کێشه‌ی نێوان نه‌جمه‌دین که‌ریم و لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌ د.نجمدین ماوه‌یه‌کە رێگه‌ نادات لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری یەک­ێتی نیشتیمانی کوردست­ان، نه‌وتی که‌رکوک به‌ قاچاخ ببات، ئه‌مه­‌ش بووه‌ته‌ هۆی ناڕه­‌زایی لاهور شێخ جەنگ­ی.
هەربەپێی زانیاریانەی دزەی کردوە:رۆژی چوا­رشه‌ممه له‌ ماڵی کۆس­ره‌ت ره‌سوڵ، لاهورشێخ جەنگی ویستوویه‌تی خۆی تووڕه‌ بکات له‌ د.نه‌جمه‌دین، له‌به­‌رئه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌د­ین داوایکردبوو یه‌کێ­تی شاندێک دروست بکات و بچنه‌ لای پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی شیعه‌کان بۆ لا­دانی د.نه‌جمه‌دین که­‌ریم له‌ پۆستی پارێز­گاری که‌رکوک.
هەر بەپێی زانیارییەک­ان:له‌وێدا لاهور شێخ جەنگی خۆی له‌ ئیشه‌­که‌ هه‌ڵقورتاندووه‌ دکتۆر پێی گوتووه‌،
تۆ چیت قسه‌ ده‌که‌ی؟ مه‌کته‌ب سیاسیت؟ سه­‌رکردایه‌تیت؟
تۆ هێشتا هه‌رزه‌کاری و سیاسه‌ت و ئیشکردن نازانی، سه‌رمه‌ست مه‌به‌ که‌ ده‌زگایه‌کت له‌ ده‌سته‌ و چه‌ند که‌سێک قوربان قورب­ان دوات ده‌که‌ون هیچی کە.
زانیاریە دزەکراوەکانی ماڵی کۆسرەت رەسوڵ وایە:نه‌جمه‌دین که‌ر­یم له‌به‌رچاوی پاڤێڵ تاڵه‌بانی وتویه‌تی: لاهور گوێبگره‌، واز له‌و ئیشه‌ قۆڕه‌بێن­ه‌ له‌ فه‌یسبووک له‌­سه‌رم بنووسی، خوا شا­هده‌ هه‌رچی به‌ڵگه هه‌یه‌ له‌سه‌رت بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ به‌تای­به‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی (نه‌وت، حشد شعبی و هه‌ندێک خه‌رق و فه‌ز­یحه‌ی ئه‌منی تر له‌ پارێزگای که‌رکوک).
بەپێی زانیاریەکان نه­‌جمه‌دین که‌ریم لە لاهور شێخ جەنگی توڕە بوەتەوە پێی وتوە: من وه‌ک هه‌ندێک قیادەی یەکێتی نیم لێت بترس­م، تۆ به‌ نسبه‌ت منه­‌وه‌ مناڵی و حه‌زناک­ه‌م خۆت له‌ قه‌ره‌ی من بده‌ی، دوایی خراپ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌ کە تەسەوڕت نەکردبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە