سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ڕوونکردنەوە

Monday, 04/09/2017, 0:46

6194 بینراوە


ئەمشەو نزیک کاتژمێری ١٢:٣٠ی شەو (٤ / ٩ / ٢٠١٧) میوانم بۆ سلێمانی هاتبوو، شارەزای ماڵمان نەبوون، منیش بە ئۆتۆمبیلەکەم ڕۆیشتم بچم بە شوێنیاندا، لە سەری سوچی ماڵەوەمان، کە گۆڕستانێکی لێیە، کەسێک دەستی کردەوە و بە تفەنگ تەقەی کرد، منیش نەوەستام و پیم نا بە ئۆتۆمبیلەکەمدا، تا خۆم کرد بە ماڵی کوڕی پورزاکەم٫ دواتر پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) هاتن و بۆم دەرکەوت، کە ماڵێک کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە، بەڵام دیاربوو لەو کاتەدا منیش بە یەکێک لە نەیارەکانیان تێگەیشتبوون٫ کە تێپەڕیم و تەقەیان لە منیش کرد٫ بۆیە ئەو کارە قەوما، بەڵام خۆشبەختانە ئەمجارەش لە مەرگ ڕزگارم بوو٫ بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە خێریاییدا ئۆتۆمبیلەکەم کێشا بە شۆستەدا هەندێک زیانی پێگەیشت. ئەم روونکردنەوەیەم بە پێویست زانی بۆ ئەو بەڕێزانەی کە بەردەوام پەیوەندییم پێوە دەکەن و هەواڵم دەپرسن سوپاس بۆ هەواڵپرسینتان
ببورن ئێستا ڕاستیەکانم بۆ دەرکەوت و  ڕونکردنەوەکەم راستکردەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە