باوکێک بەدیار کێلی شکاوی کوڕە شەهیدەکەیەوە ڕاماوە

Monday, 04/09/2017, 1:08

4201 بینراوە


مامە گیان ڕامەمێنە ! لەپیرە هەولێردا، هەزاران گۆڕ هەیە، هەزاران کێل هەیە.ئەوان کە کێلی سەردەشتیان شکاند، لەبەر ئەوەیە ئیرەیی پێدەبەن، چونکە سەردەشت و گۆڕەکەی بۆتە سمبۆڵ.
کاتێک دەبینن خەڵکی دێنە دیداری، ئەوان دەهری دەبن، چونکە پەیتا پەیتا هەوڵیان دەدا گۆڕی" مەلامستەفا و ئیدریس" بکەنە جێگەی و نزەرگەی خەڵک و بەزۆرو خوایشت خەڵکیان دەهێنایە سەر کەچی هەر نەبوون بەپاڵەوان.سەدان کەسی سوکی وەک : حەمکۆ، پیرباڵ، ئاری هەرسینی، بەرهەم ساڵح، نەبەزگۆران...هتد چوونە سەر گۆڕی مەلامستەفا کەچی مەلامستەفا هەر نەبوو بەهیچ بەو هەموو مێژوە درۆیەی بۆیان هۆنیوەتەوە، نەیان توانی ئاشبەتاڵ لەهزری کەسدا بسڕنەوە.
ئێستا سەردەشت بەبێ ئەوەی خەنجەری بەقەدەوە بێت، بەبێ ئەوەی سواری ئەسپی کوێتی بێت و دارجگەرە بتاشێت و چەمی ئاراسی بۆ بکەن بە داستان، سەردەشت بوو بە قارەمان و پەیتا پەیتا خەڵکی دەچنە سەر گۆڕەکەی و کتێبەکەی دەکڕن و نووسینەکانی دەخوێنەوە و وەریدەگێڕن و وێنەی لەهەموو شەقام و خۆپیشاندان و ناڕازیەکدا دەر دەکەوێت، خەڵکی دەڵێت ئەها زاوا خێر لەخۆنەدیوەکەی سەرۆک! 
بۆیە سەردەشتیان تیرۆر کرد و هێشتا دڵیان لە رق و کینە خاوێن نەبۆتەوە بۆیە ئێستاش کێلەکەی تیرۆر دەکەن.
مامە گیان ڕامەمێنە دەبوو ئەوان ئەمە بکەن چونکە دڵیان دەتەقی ئەگەر ئەوەیان نەکردایە و هەموو ڕۆژێک بە بەر چاوی زەقیانەوە خەڵکی سەردانی بکات.
 ئەوان هەرچییەکیان بۆ مەلامستەفا کرد، هەر پیرۆز نەکەوتە بەر چاوی خەڵک، بەڵکو وەک ترسنۆکێک و ڕاکردووییەک ناسرایەوە، مێژوو رەحمی پێ نەکرد، دارجگەرەکەی گۆڕەکەی دەستونێت، چونکە کوڕەکەی نازانێت باوکی لە خۆی ناشرینتر خۆی لە باوکی ناشرینترن، بۆیە هەرچی جوانی بێت دەیانەوێت لەبەر دەم خۆیاندا بیسڕنەوە.
 مەرگی سەردەشت و شێوەی کوشتنەکەی پاڵەوانێتی لێدەچۆڕێت، بۆیە دەبوو کێلەکەی والێبکەن چونکە سەردەشت بوو بە ڕکابەری گۆڕی" باوک و کوڕ"، سەمەرە لەوەدایە دەسەڵات هێندە دەبەنگە نازانێت بەم کارەی هێندەی تر سەردەشتیان جوانترو گەورەتر و نەمرتر کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە