پارتىیەکانى ناو یەکێتى ومیراتیەکەى تاڵەبانى

Wednesday, 06/09/2017, 16:45

5810 بینراوە


پارتى ئەوەى تێپەڕاندوە کەوەک پارتێکى سیاسى  و نیشتمانى بناسرێت، هەمووان کۆکین لەسەر ئەوەى کەپارتى و نیشتمان پەروەرى، پارتى و کوردایەتى، دووشتى دژ بەرى یەکن،هەرگیز و لەهیچ خاڵێکدا ناگەنەو بەیەک،بۆیە گەر خیانەت لەپاش خیانەت، ناپاکى ،ولاتفرۆشى، بێ ئابڕوویى و.. هەرچى تاوانێک ئەنجام بدات  لاتان ئاسایى بێت و، چاوەڕوانى لەوەش خراپترى لێ بکەن.
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا پارتى هێندەڵهاتوو وکارامە و بوێرە ئەتوانێت کارێکى لەو چەشنە بکات و هیچ منەتى بەخەڵک وراى گشتى نەبێت؟! تۆ تەماشا وڵاتى بەرەو چ وێرانەیەک بردووە، چ قەیران و سەرگەردانى بۆ میللەت خوڵقاندووە؟چۆن بۆتە نۆکەر و ئەڵقە لەگوێى دوژمنان، بێ منەت و زۆر راشکاوانە یارى بەهەست و ویژدان و کەرامەتى میللەت دەکات،ئایا پارتى ئەو پیاوەیە کەوا بێ باکانە و بەشێوەیە هەڵسو کەوت بکات؟ بێگومان نەخێر و سەدان جاریش نەخێر،هۆکارى ئەوەى کەپارتى بۆتە مۆتەکە و دەرد و بەڵا بۆ گیانى خەڵکى،نە تەنیا پارتى لێى تاوانبارە، چونکە دڵنیابن کە پارتى بەتەنها و تاک باڵ ناتوانێت دزى و گەندەڵى و پاوانخوازى لەکوردستان بکات ،ئەگەر پاڵپشت و هاوکار و هاوپەیمانى نەبێت کە ئەویش یەکێتى یە.
لاى من یەکێتى لەپارتى تاوانبارترە، چونکە سیاسەتى چەند فاقى پەیڕەو دەکات،باڵێکى لەگەڵ گۆڕانە، باڵێکى لەگەڵ بەغدایە، باڵێکى لەگەڵ ئێرانە و باڵێکى تریشى لەگەڵ پارتى یە، کە لاى هەمووان روون و ئاشکرایە کە پارتى بەبێ هاوکاریى و پشتگیرى ئەوان  ناتوانێت ئەو هەموو ناپاکى و خیانەت و بەزم سیاسەتە چەواشەیە بکات،هەرکارێک ،هەر تاوان و نارەِواییەک کەپارتى دەیکات، گەر یەکێتى  لە پارتى تاوانبار تر نەبێت ،هیچى لەو کەمتر نى یە لەو، بەئەندازەى ئەو لەهەموو خراپەکان پشکى هەیە. بۆیە هەقە پێش ئەوەى  قسە ورەخنە و تەشەر لەپارتى بگیرێت،ئەبێت  لەیەکێتى بگرن، ئەوان سوک و ریسوا چروک بکەین، چونکە یەکێتى تەواو بۆتە کۆیلە وپیاو و خزمەتکارى پارتى و بنەماڵە، ئەوەتا چەورەیەکى وەک شێخ ڤیاگرا ئەڵێت( قسەى مەسعودم لەقورئان لاپیرۆزترە) لەولاشەوە خولە سەنگاوى ،کۆسرەت و مەلا بەختیار و ئەوانە، بێ شەرم وئاشکرا بوونەتە زوڕنا ژەنى مەسعود وپارتى.ئەو قسەیەى شێخ ڤیاگراش قسەو وتەى تەواوى ئەو پیرە کەمتیارانەى بەناو مەکتەب سیاسى یەکێتى یە. لەبەر ئەوەى سەر لەبەرى بەناومەکتەب سیاسى یەکەى یەکێتى گەیشتونەتە ئەو باوەڕەى کەئیدى یەکێتى یەکەیان لەگیانەڵاندایەو هاکا بەلادا هات. بۆیە تا کار لەکار نەترازاوە،تا دەرفەت ماوە،واچاکترە بەیعەت پەیمانى نۆکەرى بۆ مەسعود نوێ بکەنەوە.چونکە ئەو تاوانبارانە هێندە خراپە وناهەقیان کردوە،ناتوانن رۆژێک بەبێ  چەک و پاسەوان و پشتگیرى حزب بژین. هەموویان دەزانن یەکێتیش هاوشێوەى تاڵەبانى لەدوارۆژەکانى ژیانیدایە،پێچەوانەى قسەکەى تاڵەبانى(نەمان و تیاچوونى یەکێتى بەندە بەمەرگ و نەمانى تاڵەبانى یەوە) گەر تا ئێستاش ئەو کۆمەڵە لەنێو یەکێتیدا  ماونەتەوە نەچونەتە ماڵە چەورەکە،ئەوا چاوەڕوانى مەرگى تاڵەبانین و،خۆیان بۆ پاش مەرگى ئەو ئامادە کردوە، تا لەمیراتەکەى شتێکیان بەرکەوێت.گەر نەبوو دەستیان لەبنى هەمانەکە دەرچوو، ئەوا پارتى باوەشیان بۆدەکاتەوە، وەک ئازاد جوندیانى و عارف روشدى، لەپارتێکى گەندەڵ و دز و داماڵراو لەهەموو بەها نیشتمانیەکان، ئەچنە ژێر سایەى پارتێکى خیانەتکار و کورد فرۆش.قسەکانى شێخ ڤیاگراو، هەڵوێست گۆڕینەکەى خولە سەنگاوى لەسەر پرسى ریفراندۆم، قسە بێ سەرو بەرەکانى مەلا بەختیارو، بێدەنگ بوون کڕ بوونى کۆسرەت، خۆدزینەوەى تەکەتولەکەى هێرۆ لەم پرسە هەستیارەدا،سەرجەمیان ئاماژەن بۆ ئەوەى کە یەکێتى ئێستا بۆتە لقێکى زەلیل و ریسوا و بێ دەسەڵاتى پارتى.
بۆیە تکایەکى برایانەم لەهەموو دڵسۆزان و بەهەڵوێستانى ناو یەکێتى هەیە،کە ئەگەر تیایاندا مابێت،  تائێستا خۆیان نەفرۆشتووە، و خەمخۆرى میللەتن، بێنەوە هۆش خۆیان، نەبنە دەهۆڵ کوت زوڕنا ژەنى یەکێتى،و پارتى، بەقسەو دروشمە بریقەدارەکانى ئەو بەناو بەرپرسانە فریو نەخۆن. لەبەر ئەوەى ئەوانە هیچ کاتێک نەبوونەتە نوێنەر و نومایندەى خەڵک، کەسێکى وەک شێخ ڤیاگراى شەڕواڵ پیس، بەلایەوە ئاساییە کە هەموو کورد بکاتە قوربانى تێرکردنى ناوگەڵى، هەروەها گەمژە و نەخوێنەوار ێکى وەک خولە سەنگاوى، لاى ئاساییە کە بۆ ئافەرین و دەستخۆشى و چەند دەفتەر دۆلارێک دەیان کاوە گەرمیانى بکوژێت، و سەدان مەلا سامانیش خەڵتانى خوێن بکات.دۆڕاوێکى وەک مەلا بەختیاریش بۆ خاترى ئەوەى کە ڤیدیۆ ئابڕو بەرەکانى بڵاو نەبنەوە،ئامادەیە ببێتە کەوش دانەرى مەسعود، دۆڕاو پارە پەرستێکى وەک کۆسرەتیش، بۆ سەلامەتى موڵک وماڵەکانى لەهەولێر، ئامادەیە ببێتە پاسەوان و دەرگاوانى مەسعود. نابوتێکى وەک نەجمەدین کەربم بش بۆخاترى ئەوەى  پارتى پشتگیرى لێ بکات کە ماوەیەکى تر لەکەرکوک پارێزگار بێت  و دزى و داگیرکارى زیاتر بکات، لەخزمەتدایە کە ببێت بە پێڕى ئەشما بیلاى مەسعود..ئەوەى کە ئێستا یەکێتى دەیکات ئەو سیاسەتە چەند فاقییەى گرتویەتە بەر،دڵنیام کە وەک سەرکردەکەیان نەخۆشى سەرجێگاى دەخات، لەچروکى  و رەزیلى و مایە پووچیەوە بەرەو زەلیلتر ئەڕوات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە